هەڵەیەکی تری بەرنامەی 3steep
17/08/2012, 12:00 (GMT+1)

بەڕێزێك بەناوی(نۆژەن) هەڵەیەکی ئەم بەرنامەی خستە ڕوو کە هاتن گۆرانی (خاڵۆ هۆ خاڵۆی) گۆرانی بێژ(عەلی مەردان)یان کرد بە گۆرانیبێژ(ناسری ڕەزای)، کەئەبوو ئەم کەناڵە و پێشکەشکارەکەی بەدڵێکی سافەوە دەست خۆشی لەم نووسەرەی کوردستان پۆست بکردایە ، لەکاتێکدا هیچ جۆرە ناوزڕاندێك،سووکایەتیەك، وەیان شێوازێکی زبروتووندی بەکار نەهێناوە لەدەست نیشانکردن ودەڕبڕێنی ئەو هەڵەیەدا. کەچی هاتن ئەم جارەش هەڵەیەکی تریان کرد و دڵنیام بۆ ئەمەش نایەنە دەنگ و خۆیان نەکەن بە خاوەنی وەك بەرزەکی بانان لێی دەرئەچن و هەڵەی تریشی بەدوادا دێت.
پێش ئەوەی ناوی هەڵە نوێکە بێنم، حەز ئەکەم هەروا بەسەر پێیەوە چەند سەرنجێكی بەپەلە لەسەر ئەم بەرنامەیە بدەم کە سەراپا بۆ بەتاڵکردنەوەی گیرفانی خەڵکی قوربەسەری کوردستانە بۆ ئەوەی هەرچی هەیانە بیکەنە گیرفانی باندە مافیاکانی جەلالیەکان و بەتایبەتی خێزانی تاڵەبانی و فاروقی مەلا مەستەفا لەڕێگای کڕینی کارتی تەلفون. ئەم بەرنامەیەو پێشکەش کارەکەی کەهەروەك مێگەل لێ بخوڕێ ، ئاوا مامەڵە لەگەڵ میوانەکانی ئەکاو جار جارێ لێشیان توڕە ئەبێ و بەچاوی سووك تەماشایان ئەکا.. ئەم کیژە گەنجە هەروەك ئەوەی لەگەڵ خوێندکارانی سەرەتایی و باخچەی ساوایان مامەڵە بکاو خێرا خێرا داوای (چەپڵەی قایم،خێرا،توندترو گەرمتر)لەمیوانەکانی ئەکا وهەندێ جاریش هەندێ ئافەرین ئەبەخشێتەوە . ئەم کەسە بەزۆری زۆرداری گۆرانیە خۆشە کوردەواریەکان سەقەت ئەکا و وامان لێ ئەکا بێز لەو گۆرانیانەش بکەینەوە کە ناشێ هەریەکە لەخۆوە لەبەرچاوی ئەو هەموو خەڵکە گۆرانیە ڕەسەنە کوردەوەریەکان ئاوا بەو شێوەیە بووترێنەوە.. ئەشێ هەر یەکەمان لەبەر خۆیەوە ئەو گۆرانیانە بڵێن، لێ بۆ تەلفیزێۆن و بۆ بینەرانی گشت دونیا ناکرێ هەروا ڕێگە بدرێ بەو جۆرە دەست کاری ئەو خەرمانە گەورەیەی کەلتوورو فەرهەنگی کوردی بکرێ.
لەیەکێ لەپرسیارەکانی ئەم بەرنامەیەدا ئەوەبوو کە ئایا(Bruce Lee) لەکوێ لەدایك بوەو خەڵکی کام لەم ووڵاتانەیە(کۆریای باشوور،چین، ژاپۆن)، لەوەڵامدا یەکێ لەوانە ووتی(چین) و جگە لەئافەرین و دەست خۆشی و یەك کیلۆ چەپڵەش کەبۆی لێدرا لەلایەن دانیشتوان و میوانەکانەوە . کەچی ئەمەش هەڵەیەکی ترەو لەڕاستیدا هیچ لەوانە ڕاست نین و (Bruce Lee) ئەمریکیەو گۆرەکەشی لە ئەمریکایە و لەشاری (سیاتڵ) نێژراوە. بۆ ڕاستی ئەم زانیارەش تکایە کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە.
http://en.wikipedia.org/wiki/Bruce_Lee#Early_life
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





