کۆبانی و غه‌زه.. دوانه‌یه‌کی جیاواز
10/02/2015, 12:00 (GMT+1)

با بێینه سه‌ر کوردستانی خۆشه‌ویست، له‌ناو کوردستانیشدا رۆژئاوا و له ناو ڕۆژئاواشدا دڵی کوردان (کۆبانی)، چونکه ته‌نها دروشمێک له‌وشاره به‌رزکرایه‌وه بری تی بووه له (به‌رخودان.. به‌رخودان.. ژیانه) له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئیداری و سه‌رکرده‌کانیه‌وه پێش هاوڵاتیان، بۆیه ئه‌و شێوازه جوانه‌ی به‌رخودان به‌بێ چاوه‌ڕوانی ده‌ستخۆشی به‌ڕێ خرا تا چۆکیان به تیرۆری داعش هێنا له‌داستانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا، و به‌رخودانی 135 ڕۆژی، بۆیه پێویسته بزانین که کۆبانی هه‌موو شته جوانه‌کانی خۆی کرده قوربانی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌که‌ی پێویست ده‌کات له‌سه‌ر کوردان به‌هه‌موویانه‌وه ببنه (گیرفانی) کۆبانی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی چونکه کۆبانی خۆی گیرفانی نیه، پێویسته (سه‌رکرده و لایه‌نه سیاسیه‌کان، سه‌رمایه‌داران، بازرگانان، خاوه‌ن پیشه‌کان، هاووڵاتیان) هه‌ڵمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی رابگه‌ێنن له‌خزمه‌ت ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانیدا، ته‌نانه‌ت ڕێگه به رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان بدرێت بۆ راگه‌یاندنی که‌مپین و هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی بۆ ئاوه‌دانی کۆبانی دوور له هه‌یمه‌نه‌ی حزبی هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه، پێویسته بخرێنه خزمه‌ت دۆسیه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به خستنه‌ڕووی راستیه‌کان به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی بزه‌و خه‌نده‌ی تۆراو له‌سه‌ر روومه‌تی منداڵه بێنازه‌کانی ئه‌و شاره، وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆر بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به‌غه‌زه له‌ڕووی بڕیاری سیاسی چاره‌نوس سازه‌وه، به‌ڵام (دوای هه‌موو ده‌ست درێژیه‌کی ئیسرائیل زۆر سه‌خاوه‌ت مه‌ندن له‌به‌خشینی هاوکاریه‌کانیان بۆ غه‌زه له‌پێناو دووبار ژیانه‌وه‌ی ئه‌و شاره، له رێگه‌ی هاوکاریه مادی و لۆجستیهکانیانهوه) چونکه ده‌زانن به‌رخودانی (غه‌زاویه‌کان) له‌بری هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه، لێره‌ش کۆبانی له‌بری هه‌موو کوردان به‌تایبه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌رخودانی به‌رامبه‌ر به تیرۆری داعش کرد به‌بێ دابڕان، بۆ چرکه ساتێکیش بۆیه ئێستا کاتی ئێمه‌یه ئه‌و به‌رخودانه پیرۆز بکه‌ین به ئاوڕدانه‌وه له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شاره جوانه و دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌ی بۆ ژیانێکی نوێ، هه‌تا هه‌موو جیهان بزانێت که کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه، وه‌ک وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک بۆخۆم و ئێوه‌ی ئازیز (کاتێک کۆبانی ته‌نها له 30% به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه بوو سه‌رکرده و به‌رپرسه ئیدارییه‌کان و سه‌رۆکی کانتۆنی ئه‌و شاره به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو کوردان که کوچه و کۆڵانه‌کانی کۆبانی ده‌که‌نه گۆڕستان بۆ چه‌ته‌کانی داعش) به‌ڕاستی ئه‌وان خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان بوون، با ئێمه‌ش وه‌فاداربین به‌رامبه‌ر به‌وان له رووی نازههڵگرتنیان و چونه ژێرباری دووباره هه‌ستانه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌وشاره قاره‌مانه، که داستانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تۆمارکرد، لێره‌وه هه‌نگاوی پراکتیکی ده‌ست پێده‌کات بۆ سه‌لماندنی وتاری سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌کان و گۆڕینی هاوار و سهداکانمان به هاواری نه‌ته‌وه‌ی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





