تاڵەبانی،بەپێچەوانەی باڵەکەی کۆسرەتەوە، پۆستی قادر حەمەجانی بەرز کردەوە
18/04/2012, 12:00 (GMT+1)

وەك ئاشکرایە، ئەم جۆرە کارانە بۆتە کلتووری هەردوو گەورە دزەکەی کوردستان(مەسعود و جەلال)، ئەوانەی کە نەیارانی ئەم دوو دزە لەناو ئەبەن، وەیان بتوانن بەرژەوەندی باڵای ئەو دوو بنەماڵەیە بپارێزن، ئەوا پلە و پۆستیان هەردەم لەهەڵکشاندایەو بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەلایەن گەورە مافیاکان پارێزگاریان لێ ئەکرێ.
نمونەی یەکجار زۆر لەبەردەستدایە کە گەواهیدەری ئەم راستیەن، هەروەك چۆن (هیوا مستەفا) دوای ڕووداوەکانی ١٧ شوبات و تەقەکردن لەهاوڵاتیانی سلێمانی و شەهیدکردنی کاکە ڕێژوان و بریندارکردنی چەندینی تر. ئەوەبوو مەسعود نەك هەر ئامادە نەبووە کە ئەم کەسە بنێریتە بەر دەم دادگاکان. ئاواش پلەکەی بەرزکردەوە و ئێستا ئەندامێکی پلەبەرزی ئەو پارتەیە. لە کۆندا تەحسین شاوەیسی بکوژی مامە ڕیشەش بەهەمان شێوە کرایە کوڕە گەورەی مەلا مستەفا و دوای کوژرانیشی موچەکەی لەهی مامە ڕیشەیە زیاتربوو، نێچیر بارزانی زەویەکی زۆری لەسەر تاپۆکرد. هەر لەدوای ڕووداوەکانی ١٧ شوبات، دیسانەوە دکتۆر بەرهەم ساڵح، هەستا بە پێدانی ئۆتۆمۆبیلی نوێ و بەرزکردنەوەی پلەو پایەی هەریەك لە عەمید ئاسۆ و ئەوانەی کەخەڵکی سلێمانیان لەخوێن هەڵکێشا. ئەم جۆرە کردەوانە بۆتە کەلتۆرێکی ناشرین لەمێژووی ئەم دوو بنەماڵە دز و مافیایەدا دژ بەنەیاران و ناحەزانیان، پەیڕەوی لێئەکەن.
لەو کاتەی عومەر فەتاح (کەمال و مارف) ئاسای ناردە سەر (ئاسۆس هەردی)ی نیوە مردوو کرا لەلایەن پیاوە دەمامکراوەکانی دژە تیرۆرە تیرۆریستەکەی یەکێتیەوە. هەڵبەتە دادگا نەك هەر نەیتوانی ڕۆڵی خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی بگێڕێ و دواتر جەلال عروبە وەك پاداشتێك بۆ عومەر و پیاوکوژەکانی ، هەستا وەك ڕاوێژکارێکی سیاسی لای خۆی تاعینی کرد و تا ئەوەی لەگەڵ خۆی بردی بۆ تەلاری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەمریکا و لای خەڵکی وایان نیشان دا کەئەم کابرایە دبلۆماسێکی بەتوانایەو لەو کەسانە نیە کە خەڵکی بیراز و حەسیر مەیان بکا.
ئێستاش هەفتەی داهاتوو ، جەلال عروبە ئەگەر چی بەتەمایە قادر حەمە جان بۆ ماوەیەك لەهەندێ پۆستی دوور بخرێتەوە، ئەوا بۆ گەشتەکەی ئێران و دواتر میسرو چەند دەوڵەتێکی خلیجی عەرەبی بەنیازە ئەم زاتە لەگەڵ خۆی ببات و وەك ڕاوێژکارێك نمایش بکا و ئەمیش لەو تۆمەتانە دوور بخاتەوە کە کاتی خۆی بۆ عومەریان ئەکرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





