(زەنگێك بۆدوژمنانى كوردستان پۆست !و! دەست خۆشیەك بۆ دكتۆر نورى سنجارى)
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

وەڵامێكیش بۆناحەزانى كوردستان پۆست ئەودەست خۆشیەیەلە بەڕێز(د.نورى سنجارى)سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى كوردستان،كەبێ ئەوەى بیناسین وپێشوەختەئاشنایی ببین زۆریمان لەخۆمان كردوژمارەى تەلەفۆنەكەیمان پەیداكردوتەلەفۆنمان بۆى كرد وەڵامى نەدایەوە،دواترخۆى تەلەفۆنى كردەوەوداواى لێبوردنى كردلەوەڵام نەدانەوەى تەلەفۆنەكە چوونكەلەتازیەبووە، داوامان لێیكرد بەهانایی باوكى ڕۆژنامەنووسێكى هاوڕێمان بێت،كەتووشى نەخۆشیەكى لەناكاوهاتبووپێویستى بەچارەسەرهەبوولەدەرەوەى وڵات خۆشبەختانە بەهاناى هات وسوپاسى دەكەین،هیوادارین دەسەڵاتى كوردى هەنگاوەكانیان بەئاراستەى خزمەت كردنبێت،مەسئولەكانیشمان كارەكانیان لەچارچێوەى یاسابێت تاكوكوردستان پۆستیش دەست خۆشیان لێبكات،بەڵام هەرگیزئێمەش،كەكوردستان پۆست بەماڵى خۆمان دەزانین ڕێگەنادەین لەسەركارى ناشیاودەست خۆشى لەكەس بكرێت وئەوانیش خەڵكانى خۆیان لەسەرەتاوەبكەنەدووژمنى كوردستان پۆست،ئەگەربرادەرانى كوردستان پۆست لێمى قبوڵبكەن پێناسەیەكى كوردستان پۆست بكەم ئەوادەڵێم:(كوردستان پۆست وەك میزان وایە هەركەسێكى بخەیەسەر،بەقەدقورسایی خۆى دەیخوێنێتەوە)..
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





