كورد سیمبولی پیرۆزی و نه‌فره‌ت (به‌شی سێ یه‌م و كۆتایی)
17/01/2015, 12:00 (GMT+1)

له ئێستاشدا هه‌موو جیهان له كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا چڕكراوه‌ته‌وه و بۆته سه‌نته‌ری جیهانی. بۆ خۆشگوزه‌رانی و باڵاده‌ستی له ڕووی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رجه‌م كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی. كه‌ئه‌وانیش بریتین له (ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. ڕۆژئاوای ئه‌وروپا. یابان) كه مرۆڤیان به جۆرێك ناچاری خۆیان كردوه بۆ بچوكترین كار ده‌بێت ملكه‌چی ئهمانهبیت. به‌ده‌ر له‌مه جیهان جگه له دۆزه‌خێك هیچیترنیه. وڵاتانی سه‌رده‌ستی جیهانی به جۆرێك سیاسه‌تی جیهانیان داڕشتوه له‌هه‌ر وڵاتێك بیانه‌وێت به‌ئاسانترین شێوه بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌ڕی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر رێگریهكیش بیته پێشیان ئه‌وا بیگومان نمونه‌ی(عیراق. ئه‌فغانستان) له‌به‌رچاوانه،
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجدانه. به دریژایی ئه‌و مێژوه دوور و درێژه تا ئێستاش ده‌رفه‌تی بون به ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه بۆ كورد نههاتۆتهپێش. نزیك بونه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانیش ته‌نها به ته‌كتیكی نزیكی ئه‌م پرسی ده‌وڵه‌ت بونه كه‌وتون. هه‌ر كاتێكیش شۆڕشی كوردی چوبێته قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوو له ڕێككه‌وتنێكی سه‌رمێزدا هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی كورد بونه‌ته بڵقی سه‌رئاو نمونه‌ی ئه‌مه‌شمان هه‌یه كه شكستی شۆڕشی ئه‌یلول. هاتنی ئێستای داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند ساڵێك به‌رله‌ئێستا،
زۆریش پێویسته كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا كه ئومێدێك هه‌یه بۆ گرێدان و به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه. به كۆده‌نگی یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه. جوان ئه‌و خاڵه به‌هێزانه شیبكه‌نه‌وه كه به به‌رده‌وامی و وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به ناوچه‌وانمانه‌وه لكاوه و بۆته له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م نه‌هاتنه‌دی سه‌ربه‌خۆیی یه‌ك جاره‌كی،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





