بزاڤى روشنبیرى لە ئاكرێ ئێواران بارەگاى رۆشنبیرییە و شەوانیش قومارخانەیە!
16/08/2008, 12:00 (GMT+1)

دیسان بۆ ئێوەى نا روشنبیرى بزاڤى روشنبیرى داگیراكراو پێویستە شەرم بكەن، شەرم لەو پرەنیسپ و بیرو باوەڕەى كە نێزیكەى 17 ساڵ زیاترە بانگەشەى بۆ دەكەن و روشنبیران و هونەرمەندان دوستان چەواشەدەكەن، ئێستاكەش بەو شێوەیە سوپەر كورسى پەرست و گەندڵكاربن و كەسانى روشنبیر و هونەرمەند و داهێنەر ، دورپەرێز و بوختانیان بو هەڵواسن و دەركردن و موحارەبە كردنیان ببێتە پیشە و كارى روژانەتان، نمونەش زۆرن كە نامەوێ ناویان بهێنم (زور لە روژنامە نووس و شاعیر و روشنبیران بێجگە لە حیزبەكان و خەڵكى تریش ئاگادارن كە چیتان كرد و بە تەماشن چیبكەن) بەڵام ئێوە دڵنیابن روژ لە دواى روژ سوك و بێڕێز و كەم توانا دەبن ، چونكە ئەوەى ئێوە دەیكەن ئێستا پێشان بو بەعستان دەكرد.
هەر ئەو هیندە پێتان دەڵێم .. ئێوە لە ئایندەیەكى دور یاخود نێزیكدا ، كاڵ دەبن و كەسیش هەر باستان ناكات، چونكە ئێوە چاكەیەكتان لە گەل زوربەى هەرە زۆرى هاورێیەكانتان نە كردووە ، هەر خەریكى موئامەرات و بیر كورلان و شتى تر بوینە ، زەمەنیش زۆر بە عادیلانە تەمەنتان دەبات و بویە هەر چى زۆیە گوڕانكارى بكەن لە عەقلیەت و روشتى خوتان ، لە گەڵ رێزم دووبارە بۆ هەندێ لە ئەندامان و كارگێرى بزاڤى داگیراكراوى ئاكرێ .
ئەم پەندە بخوێننوە بە سودە (عەقڵ تاجێكە لە سەرى سەرانى هەندێكتان دا نییە) .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





