با بزانین له‌م ماوه‌یه دا گۆڕان ، گۆڕانی کرد
10/12/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام گه‌ر شیکردنه‌وه‌یه‌کی وورد له باره‌ی کاره‌کانی ئه‌م لیسته له‌ناو په‌رله‌مان بکه‌ین ، توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا:-
1-شکاندنی ترسی خه‌ڵک له هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ربڕینی ده‌نکی ناره‌زایی و خۆ پیشاندان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانیان.
2-شکاندنی دیواری نێوان خه‌ڵک و حزب.
3- کاریگه‌ریان له‌سه‌ر وه‌فدی کورد له به‌غدا.
4-چاودێری کردن و شی کردنه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ڵک.
5-هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له مافه گشتی و تایبه‌تیه‌کانیان.
6- پێداگرتن له مافه‌کانی خه‌ڵک له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.
7-پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین به‌رنامه و پێشنیار به په‌رله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵک.
8-دروست کردنی زه‌نگێکی مه‌ترسی بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ئه‌وه‌ی یاری به پاشه‌رۆژی گه‌ل نه‌که‌ن و بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خه‌ڵک بکه‌ن و بترسن له وه‌ی که ئه‌مرۆ منافسێکی چاونه‌ترسیان هه‌یه.
جا گۆڕان وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها به 25 کورسی توانیویه‌تی له‌م ماوه کورته‌ی ته‌مه‌نی دا ئه‌م خزمه‌تانه و چه‌ندین خزمه‌تی تر به گه‌لی کورد بکات و کاریگه‌ری خۆی بنوێنیت له ناو گۆره‌پانی سیاسی و ئیداری کوردستاندا به به‌رنامه‌یه‌کی وورد و درێژ خایان هه‌وڵی به‌رده‌وامی گۆڕان و گۆڕانکاری ده‌دات له ناو کوردستانێکی ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی که هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه ، بێ گومان ئه‌م گۆڕان و گۆڕانکاریه‌ش کارێکی ئاسان نیه تاکو به یه‌ک مانگ یان چه‌ند مانگێک بکرێت به‌تایبه‌تی له ناو کۆمه‌ڵێک که‌سی گه‌نده‌ڵ و زمان لوس و ده‌ست پیس و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، وه‌ڵڵا وکی برێی گۆڕان ، گۆڕانی کردیه.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





