بوده‌ڵه له سیاسه‌تى كوردیدا
08/03/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌یر نیه سیاسه‌تى كوردى لێوانیلێو بێ له بوده‌ڵه, هه‌تا ئاستێ كه وا ده‌زانین سیاسه‌تى كوردى كارى نه‌بوه جگه له به‌رهه‌مهێنانى بوده‌ڵه و خستنه بازاڕى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه هێزى بیركردنه‌وه‌یان له ده‌ست داوه. ده‌نگى باڵاده‌ست و به‌رزو زوڵاڵ له سیاسه‌تى كوردیدا ده‌نگێكى له‌رزۆك و ترسنۆك بووه كه له ئه‌شكه‌وته‌كانى بیركردنه‌وه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و هێشتا چاوى به ڕووناكى ههڵنههێناوهو تا ئێستایش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌كانى خۆیدا ده‌كات.
سیاسه‌تى كوردى به‌رمه‌بناى وههم و ترسى بێبنه‌ما داڕێژراوه و به‌رده‌وام له دو‌ژمنێك ڕاده‌كات. ئه‌م دوژمنه, به‌هۆى درێژهكێشانى ڕاكردنمانهوه لێى بووه‌ته ئه‌فسانه‌و خورافات و , وه‌ك حه‌كایه‌تى شه‌وله‌بان ده‌ماوده‌م دهگێڕڕێتهوه و ماڵ و منداڵ و كۆمه‌ڵگه‌ى پێدهترسێنرێ. بودهڵهكانى سیاسه‌تى كوردى به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خه‌مه مرۆییه‌كان و زمانى گفتوگۆ و بیركردنه‌وه‌ى دروست و لێكتێگه‌یشتنى ته‌ندروست و ناتواناییهیه كه بوده‌ڵه له بوارى ژیریدا هه‌یه‌تى و ده‌رفه‌تێكه بۆ عه‌رزى عهزهڵاتى , هه‌ر بۆیه جێگاى سه‌رنجه كه به‌ره‌وام یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كان به‌هێز و نه‌بینینى ڕێگه‌یه‌كى تر جگه له شه‌ڕ , خه‌سڵه‌تێكى نه‌گۆڕى سیاسه‌تى كوردى بووه.
كورد له چاوى ئه‌وانى دیكه‌دا به‌رده‌وام وێناى كه‌سێكى ئازا و جهربهزهى هه‌یه كه تفه‌نگێكى له شانه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رزایى شاخه‌كاندا ده‌كات و ,مل بۆ كه‌س نادات و له‌سه‌ر بچوكترین شت هه‌ڵده‌چێت و ئاماده‌یه له‌سه‌ر ئالیكى ئاژه‌ڵیش خوێنى براكه‌ى بڕژێ. هه‌ر بۆیه جێى خۆیه‌تى كه گومان له باكگرواونده نه‌ته‌وه‌یى و مرۆییه‌كه‌ى زۆریك له شۆڕشه كوردیه‌كان بكه‌ین و هه‌وڵبده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ بۆ هۆكاره ڕاسته‌قینه و قوڵه‌كانى هه‌ستانه‌وه و شۆڕش و ناڕه‌زاییه‌كان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ژیرانه له مێژووى خۆمان بڕوانین ئه‌وه ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆمان دابڕنین له هه‌راو هوریاى جه‌ماوه‌ر و مێگه‌لى ژێر ده‌سته, كه ساڵانێكه له‌سه‌ر یه‌ك ئاواز ده‌هۆڵ ده‌كوتن , ده‌بێ چاویلكهى بێلایه‌نى له چاو كه‌ین و عاتیفه‌ى شێوه‌زار و شوێن و عه‌شره‌ت وه‌لابنێین, هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێ ئه‌و وێنا تابو ئاسایه‌ى كه له مێشكماندا ده‌رباره‌ى سه‌ركرده‌كان هێلانه‌یان كردووه , بسڕینه‌وه هه‌تا بتوانین ئازادتر و ئازاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ین. ئێستا ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه كه كه‌سێك - ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مناڵێكى وه‌كو منیش بێت- جورئه‌ت بكات و به پاشا بڵێ (پاشا جلى له‌به‌ردا نیه, پاشا ڕووته).. ده‌بێ له‌مه‌ودوا له نێو ته‌ختى میره‌كان و عه‌رشى سوڵتانه‌كان و باره‌گاى سه‌ركرده‌كاندا به‌دواى بودهڵهدا بگه‌ڕێین و, سێرچێ بكه‌ین بۆ كه‌سه به‌زیوو لاوازانه‌ى كه‌له چركه ساڵێكى مێژوویی‌دا و به‌هۆى هه‌ڵه گه‌وره‌كانیانه‌وه بوونه‌ته پیاوێكى گه‌وره و وێناى مرۆڤێكى باڵاى وه‌رگرتووه. بوده‌ڵه , خه‌سڵه‌تێكى ڕۆحیه و دورو نزیك په‌یوه‌ندى به جه‌سته و شوێن و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و زمان و بهلاغهتى قسه و هاشوهوشى گه‌وره نیه. نابێ ناونیشانه‌كان ڕێگر نه‌بن له‌وه‌ى قوڵتر بڕِۆین و وردتر له ناخ و ناوكرۆكى كه‌سه‌كان بڕوانین و پشكنسنى هه‌مه‌لایه‌ن بۆ كه‌سایه‌تیه‌كان ئه‌نجام بده‌ین.
له سیاسه‌تى كوردیدا, وه‌ڵامێكى كۆنكرێتى بۆ هه‌موو هه‌ڵبه‌زو دابهزهكان, نوشوست و سه‌ركه‌وتنه‌كان و مردن و ژیانهوهكان ئاماده‌كراوه و له وه‌ڵامى هه‌موو پرسیارێكدا ده‌وترێت (له پێناو كورد و كوردستاندا بوو) ئه‌م بڕگه كورته زه‌مه‌نێكى دورودرێژ حهسحهسێ بووه رێگربووه له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه و زیاده‌ڕۆیى و قوڵتر ڕۆیشتن و هه‌وڵدان بۆ په‌یبردن به ڕاستیه‌كان. بێگومان مه‌به‌ستى من لێره‌دا بریتی نیه له خوێندنه‌وه‌ى ڕابردوو به پێدراوه‌كانى ئێستا, وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێ دێن و له ێهڵاحهدین ده‌پرسن بۆچى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى دروست نه‌كردووه, به شێخ مه‌حمود ده‌ڵێن بۆچى وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك مامه‌ڵه‌ى كردووه و باكگراونده ئایینیه‌كه‌ى شێخ سه‌عیدى پیران ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه , نا, ئه‌مه میتۆدێكى هه‌ڵه‌یه. چونكه هه‌ر بهراوردكردنێكى مێژوییانهى نێوان ئێستا و ڕابردوو, به‌بێ ڕه‌چاوكردنى ژینگه و هه‌ل و مه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كان هه‌ڵه ده‌بێ و ناكرێ له ئێستاوه بڕوانینه ڕابردوو , من به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه ده‌نووسم و له بونیاده مرۆییه‌كانى بڕیار و هه‌ڵوێست و بهرخوردهكانى ئه‌و سه‌ركردانه ده‌ڕوانم و به‌دواى كۆمه‌ڵه وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێم كه پێویسته له‌هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كى مرۆیی‌دا هه‌بن.
له بێژهنگدان و پاڵاوتن و ههڵاواردكردنى مێژوویى دورونزیكمان, یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌نجامدانى پۆلێنكاریهكى دروست و دووركه‌وتنه‌وه له بڕیارى پێشینه و زاڵبونى لایه‌نى سۆزدارى, چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردوویانه كردارێكى له‌قاڵبدراو و كردوو نیه كه له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنى بكهرهكانیاندا به خاك سپێردرا بن, به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و مێژووه‌ى ئێمه هه‌مانه بریتیه له كه‌ڵه‌كه‌بوونى مه‌عریفه مه‌عریفه و ئیراده‌ى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌ك و هه‌ر هه‌ڵویستێك و ڕووداوێك له‌م ئاقاره‌دا گرنگى خۆى هه‌یه.
ئه‌م ئاڵۆز و ههڵهشهییهى كه له مێژووه‌كه‌ماندا هه‌یه ته‌نها سودى بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه نیازیانه به‌رده‌وامى به‌هه‌مان ڕۆڵى بوده‌ڵه ببه‌خشن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌م ئاڕاسته‌یه‌دایه و هه‌تا ئه‌م ناڕوونیه به‌رده‌وامبێ , له‌دایكبون و به‌رهه‌م هاتنى بودهڵهیش حه‌تمى ده‌بێ.
ئه‌وه‌ى ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه كه دیارده‌ى بوده‌ڵه له سیاسه‌تى كوردیدا په‌یوه‌ستى نیه به زه‌مه‌نێكى دیاریكراوى مێژوویى و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا و فراوانبونى هۆكاره‌كانى گه‌یاندنى زانیاریه‌كان , چونكه له‌م ساته‌یشدا كه من ده‌نووسم, بودهڵهكان باڵاده‌سترین هێزى نێو سیاسه‌تى كوردین و هێشتا ئه‌وان قه‌ده‌ر و ئاقارى سیاسه‌تى كوردى دیاریده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم تا باكگراوندى مه‌عریفى و بونیاده‌كانى هزر و شێواز و میتۆدى بیركردنه‌وه‌مان نه‌گۆڕین و هه‌ستێكى گشتى به ئاڕاسته‌یه‌دا دروست نه‌بێت , بوده‌ڵه له بره‌ودا ده‌بێ و له‌هه‌مان پێگه‌ى مێژوویی‌دا ده‌مێنێته‌وه.
زانكۆى امریكى -سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





