ئێران ده‌ترسێت!
17/10/2014, 12:00 (GMT+1)

بوونی ئێران له ڕابردودا وه‌ك دوژمنی سه‌رسه‌ختی (ئه‌مریكا و ئیسرائیل) هه‌رچه‌نده هاوسه‌نگی یه‌كی ئاقڵمه‌ندانه‌ی دروستكردبوو له ناوچه‌كه‌دا كه له یه‌ك كاتدا قازانج و زه‌ره‌ری بۆ ڕۆژئاوا به گشتی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئاینده داوی ئه‌مریكا نادات و ده‌بێت له گۆڕانكاریه‌كانی نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێرانیش دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مریكا باش تێگه‌یشتوه له لێدانی ئێران‌دا جه‌نگه‌كه بارقورسیهكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی له ڕووی ئابوری و كاته‌وه. بۆیه سه‌ره‌تا له لێدانی هاوپه‌یمانه كانیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێرانیش وه‌ك ڕابردوو هاوسه‌نگییه‌كه نا پارێزێت و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات. به جوڵاندنی هێزه‌كانی شیعی له لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و ته‌نانه‌ت سعودیه‌ش.
هه‌ر له سه‌رتاوه ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا له دروستكردنی داعشدا یه‌ك ئامانجی ستراتیژی هه‌یه ئه‌ویش وردتر كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





