قەیرانی پرسیار
10/12/2014, 12:00 (GMT+1)

بۆھەمیشە ئەبێت کۆتای ھەر کارێکی جدی لەکوردستان بەم شێوەیە بێت ؟ ئەمە چی کلتورێکە بەو شێوەیە پڕبوە لە بێ متمانەی و ھێشتا ھەموان سەرقاڵین بە گەورە ترکردنی فەوزاوە ؟ دیقەت بدەن ببپرسن بزانن لەو ھەرێمە چی دەگوزەرێ !! ببپرسن بزانن بۆچی ئەو ھەموو سیاسیە قسەئەکات و یەک قسەیان بەکردار نابینرێت , درۆئەکەن و یەک سات لە ڕاستی نزیک نابنەوە ؟
بپرسن بزانن ئەو ھەموو میدیاو میدیاکارانە بۆناتوانن لەرێگەی کارەکانیانەوە کۆمەڵگا بەرەو ھوشیاری زیاتر ببنەو زانیاری دروستیان پێ ببەخشن ؟ بپرسن بزانن بۆ زانکۆکانمان لەبری ئەوەی چاوی کۆمەڵگاکەی خۆیان بێت بون بە مەقاشی دەستی حیزبەکان ؟
بپرسن تاکەی ئەبێت " دەسەڵاتی یاسا " لە ژێر پێدابێت و " یاسای دەسەڵات " سزاکانی کۆمەڵگا دەربکات ؟ بپرسن تاکەی ئەبێت خاوەنی ھێزی نیشتمانی نەبین و ئەو ھەموو ھێزە ناوخۆیە بەئــاماژەکانی حیزب سەرشەقامەکان لە لافیتەکانمان بگرن ؟ بپرسن لەکوێ دونیادا بوە حیزب موچەی میللەت بدات و میللەت کۆیلەی حیزبەکان بێت, بپرسن لەکام شوێنی ئەم گەردونەدابوە حکومەت پارەی خەڵک بۆخۆی ببات و خەڵکیش ھێشتا ھەر چەپڵەی بۆلێبدات ؟! بۆتەنھا یەک جار لەخۆتان بپرسن ئەو ھەموو پرسیارەی دەی کەن بۆچی وەڵامێکی ڕاستان دەست ناکەوێت ؟!لەخۆتان پرسی بۆچی ئەوەی متمانەی بێ دەبەخشن لەکۆتایدا ھەروەک ئەوانی تر دەکەوێتە فێلکردن لێتان بەناوی سیاسەتەوە ؟ دواجار پرسیتان بۆچی واز لە ماڵە باجینەی پەنجا بە پەنجا ناھێنن ؟ لەخۆتان پرسی بۆچی ئەوەی متمانەی بێ دەبەخشن لەکۆتایدا ھەروەک ئەوانی تر دەکەوێتە فێلکردن لێتان بەناوی سیاسەتەوە ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





