ئه‌و کاته‌ی حزب(یه‌کێتی) به‌ره‌و ڕمان هه‌نگاو ئه‌نێ..بابه‌تێکی شیکاری پشت به‌ست به تێۆریه زانسته ده‌روونیه‌کانی فرۆید
03/12/2009, 12:00 (GMT+1)

مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م ووتاره له‌و پرسیاره دێت، که‌بۆچی تاڵه‌بانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پیلانی نوێی پێبوایه، که‌چی کای کۆنی بهباداو هه‌موو نوشستیهکانی خسته ئه‌ستۆی کاك نه‌وشیروان، وه‌یان به‌مانایه‌کی سایکۆلۆژی بۆچی ده‌رگای توندوو تیژی هه‌ڵبژارد؟
به‌بۆچوونی فرۆید- هه‌رکاتێ ململانێ له‌سه‌ر گرتنه ده‌ست هێزو ده‌سه‌ڵات وه‌یان خۆلادان له‌لاوازی ، ئاکامه‌که‌ی په‌نا بردنه بۆ هێزو هه‌وڵدان بۆ بنه‌بڕکردنی به‌رانبه‌ر. به‌بڕوای ئه‌م کاتێ سه‌رکرده نه‌یتوانی خۆی له‌هه‌ژموونی دۆڕاندن ڕزگار بکا، هه‌وڵ ئه‌دا ئه‌ندامه‌کانی وه‌ك مناڵی خۆی سهیربکاو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه نابێ که‌که‌س ڕه‌خنه بگرێت وله‌هه‌مان کاتیش‌دا دانیشتوان و گوێگرانی وه‌ك دهروێشك دێته به‌رچاوی و، ته‌نها چاوه‌ڕوانی زیکرن لێی ، بۆیه ئه‌و ملکه‌چی ته‌واوی له‌وان گه‌ره‌که‌و به‌ته‌مای ئه‌وه نابێ هیچ ووشه‌یه‌ك له‌وانه ببیستێ ، ته‌نها گوێگرتن نه‌بێ، ئه‌م جۆره سه‌رکرده‌یه ئه‌مه‌نده به‌و نوشسته قه‌لس بوه، که‌ناتوانێ چی تر بیشارێته‌وه‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وه‌ك ماکێکی به‌رده‌وام به‌زاری خۆیه‌وه گرێداوه‌و،پێئه‌چێ هه‌موو نوشستیهکان به سه‌رکه‌وتن وهه‌موو په‌یام و ئامۆژگاری وڕێنماییکانی وه‌ك سروود بووترێته‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پێوسته سکرتێر پێش ئه‌وه‌ی هێرشی خۆی ده‌ست پێبکا، کاك نه‌وشیروان وه‌ك دۆژمنێ وێنا ئه‌کاو هه‌وڵ ئه‌دا له‌پێش چاوی دانیشتوانی کۆبونه‌وه‌که‌یدا نه‌ك هه‌ر بچووکی بکاته‌وه به‌ڵکه بهناشرینهکردن وقێزه‌وه‌ن کردنیشی.لێره‌دا جارێکی تر-فرۆید- ئه‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباز بتوانێ جه‌نگی ڕه‌واو ناڕه‌وا بکا، ئه‌وا ده‌زگای ڕاگه‌یاندن پێوسته ئه‌و کاره ناسانکاری پێبکاو هیچ جۆره بۆشاییه‌ك بۆ ڕه‌خنه‌گرتن واڵا نه‌کا. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌کۆتایدا به‌رگێکی نیشتمانی پێدا دائه‌بڕن و هه‌روه‌ك چۆن هه‌نووکه هه‌ر کارێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دژ به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد و به‌دروست کردنی ده‌لاقه له‌نێوان یه‌ك ڕیزی گه‌ل له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.
به‌پێی تێڕوانینی فرۆید بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تاڵه‌بانی دژی کاك نه‌وشیروان ، ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ترس-، ترس له‌ده‌ست چوونی پله‌و پایه، ترس له‌ده‌ست چوونی پێگه‌ی سیاسی، ترس له‌ده‌ست چوونی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، ترس له‌ده‌ست چوونی ناوبانگ ،ترس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیتفاقی ئیستراتیژی، ترس لهفهوتاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌کان ، ترس له‌نه‌مانی پۆست بۆبنه‌ماڵه‌که‌ی ترس له‌ده‌ست چوونی داهاتوو. ئه‌م جۆره ترسانه وا له‌خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌کا که بێ یه‌ك ودوو نه‌ك هه‌ر تۆمه‌ت بۆ که‌سایه‌تی دژ دروست بکا، به‌ڵکه تۆمه‌ت بۆ سێبه‌ره‌که‌شی دروست ئه‌کا. لێره -فرۆید- هۆشداری ئه‌دات و ئه‌ڵێ، که‌ی سه‌رکرده توانی ئه‌و ترسه‌ی خۆی بکاته ترسی ئه‌وانه‌ی له‌چوارده‌ورین ، ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێ، بۆیه پێوسته لێره به‌دواوه هه‌موو گوتاره‌کانی تاڵه‌بانی ئه‌و جۆره ترسه، بگۆڕێته ترسێکی گه‌وره‌ترو قه‌به‌تر، وه وای نیشان بدات، که‌وا ئه‌م فریادڕه‌سی ئه‌م کاروانه‌یه بۆ ڕێگرتن له‌و ترسه که‌هه‌یه ،وه پێوسته نه‌هێڵدرێ ته‌شه‌نه بکاو بنبڕبکرێ. وه‌ك ئاشکرایه ترس له‌هه‌ر دۆخێک‌دا بێ، وێنه‌یه‌ك لای ترسێنه‌ره‌که‌ی دروست ئه‌کا، بۆیه لێره‌دا ، که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیروان وه‌ك ئه‌و مۆته‌که‌یه وێنا کراوه لای تاڵه‌بانی، که‌چۆن کاتی خۆی بهشهولهبان ودێو و درنج منداڵانیان پێ ئه‌ترسان.
لای فرۆید- ئه‌و نه‌مریه‌ی که‌هه‌مووکه‌س لهلاشعوردا هه‌ستی پێئه‌کا،لێردا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که‌چۆن مرۆڤ به‌رده‌وام ئه‌یه‌وێ خۆی له‌مردن بپارێزێ ونه‌یه‌وێت هه‌روا به‌ئاسانی بمرێ، ئه‌م نه‌مریییه لای سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان زیاتر بزوێنه‌ره‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان لێره‌وه ههڵئهقووڵێن. ئه‌و هه‌سته نه‌مرییه‌ی تاڵه‌بانی وای لێ ئه‌کا نه‌توانێ ده‌ستبه‌رداری هیچ کام له نوشستیهکان و سه‌روه‌رییه‌کان بێت ،به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه بۆ خۆی تۆماریان ئه‌کاو ئه‌وانه‌ی تریش که نوشستین ئه‌یانخاته سه‌ر شانی ئه‌م وئه‌و. وه هه‌ر نوشستیهکیش ڕووبدا، هه‌ر بهنهردی و جوامێری ئه‌یچوێنێ. ئه‌م هه‌سته نه‌مرییه‌ی سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌گشتی وچواردهوریان به‌تایبه‌تی به‌دوژمن ونامۆ ئه‌بینێ وهیچ جۆره خۆشه‌ویستیه‌ك لێره‌وه ئێدی نابینرێ. بۆیه هیچ کات متمانه هه‌ستی پێناکرێ ولهیهکهمین کاتدا نزیکترین که‌س لێی به‌دوژمنی سه‌رسه‌خت دێته به‌رچاوی، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا کاك نه‌وشیروان وه‌ك دۆژمنی سه‌ره‌کی ناوزه‌ندی ئه‌کا.
تاڵه‌بانی پێی وایه ئه‌وه‌ی ئهیبێژێ دژی کاك نه‌وشیروان هه‌مووی ڕاست وهه‌قن. لێره‌وه جارێکی تر فرۆید- ئه‌م بۆچوونه‌مان بۆ شی ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێ، ململانێ مرۆڤ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ته‌نها به‌شێوه‌ی تووندوو تیژی کۆتایی پێ دێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌مکی هه‌ق و ڕه‌وا به‌کار دێنن بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان. واته تاڵه‌بانی له‌گوتاری داهاتوودا گه‌لێ په‌نا ئه‌بات بۆ ڕه‌هه‌ندی ڕه‌وایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی مێژوویی ، به‌م شێوه‌یه‌ش زمانی کۆکۆیهتی و گشتگیری به‌کار دێنێ بۆ هه‌موو پرسیار‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه.
له‌قۆناغی داهاتوودا، تاڵه‌بانی هه‌وڵئه‌دا جۆرێك له هه‌قبێژی وڕهوابوون به‌و تۆمه‌تانه‌وه گرێ بدا که‌بۆ که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیروانی دروست ئه‌کا، لێره‌دا ئه‌و تۆمه‌تانه پێوستی به‌جۆرێك لهڕهوابوون و خزاندنه نێو قاڵبی مێژوویی وزیندووکردنهوهیانه لای ئه‌وانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتوه. کاتێ ئه‌و تۆمه‌تانه له‌ڕابردوودا خاوه‌نه‌کانیان نه‌یات توانیوه به‌دوای به‌ڵگه‌دا بگه‌رێن ، وه‌یان بزانرێ بکه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی کێ بوون و، وه‌یان خودی تاڵه‌بانی خۆی ژێر گڵی ناون و به‌وهێوایه‌ی که‌سێ ڕۆژێ له‌ڕۆژان بۆ جارێکی دی نهیهرووژێنێ، ئه‌وڕۆ هه‌ر خۆی دیسانه‌وه به‌شێوازێكی تر ئه‌گه‌ڕێ به‌دوای خاوه‌نه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنیان به‌سه‌ر کاك نه‌وشیرواندا. ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ له‌و ڕاستیه مێژووییانه ناگوڕێ که کاتیان به‌سه‌ر چووه‌و زیندووکردنه‌وه‌یان وه‌ك کوتانی ئاسنی سارده.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





