په‌رله‌مانی کوردستان ... سیمبوڵێک بۆ درۆ و بۆ کۆیله‌بوون
27/06/2009, 12:00 (GMT+1)

له 4 سالی ته‌مه‌نی ئه‌م په‌رله‌مانه ، ده‌یان و سه‌دان تاوان له‌به‌ر چاویان ئه‌نجام درا ، ده‌نگ و ره‌نگ و بوێریه‌کی له‌یلازانا ئاسا نه‌بوو، که هه‌ژانێک روبه‌روی په‌رله‌مان بکات؟ . هه‌ر له ته‌نینی سوپایه‌ک به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ له‌ناو ده‌سه‌ڵات و نه‌بونی یاسا به‌سه‌ر به‌رپرس و زیندانی کردنی 30 ساڵی که‌مالی سه‌ید قادر و دۆران یان ئاسته‌می وه‌رگرتنه‌وه‌ی نیوه‌ی خاکی کوردستان ، به‌بنه‌ماله‌کردنی حزب و حکومه‌ت ، ڕۆشن نه‌بونی بودجه و ،بونی سوپایه‌ک فایلدارو ئه‌نفالچی له‌ناو جۆتێ حزبی خۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی زان و ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان و پارێزهربونی بۆسولتان هاشم و پێشوازیکردنی ده‌یان ئه‌نفالچی له دیوه‌خانی سه‌رۆکه پله یه‌که‌کان و تیرۆری ده‌یان هه‌زار ژن و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه قوربانیه‌کان ...... هه‌موو ئه‌مانه ، ده‌نگ و ره‌نگیان با بژی سه‌ۆک و حزب بوو!؟ وه له‌چرکه‌ساتی کۆتایی ته‌مه‌نی ئهندامێتیشتان ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی گۆلێک ، به ده‌نگ و ده‌سته‌کانیان بۆ خۆیان و گه‌ل تۆمار بکه‌ن ، گێژاو و کێشه‌یه‌کیان بۆ به جێ هێشتین ، که‌ئاسته‌مه له‌رودانی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌و کێشه‌یه‌ک ، په‌نجه‌ی تاوانیان بۆنهکێشین.
له‌وه‌ش گاڵته‌جارتر ئه‌و ده‌ستوره‌ی سالێک له‌مه‌وبه‌ر برگه‌و به‌نده‌کانی له‌راگه‌یاندن بلاو کرایه‌وه ،له‌بڕی جوانکردن و رێزگرتن به‌سه‌رنجی پسپۆره یاسایه‌کان ، پێچه‌وانه‌که‌یان ره‌فتار کردوه !؟ ئه‌م ههلوێستهش جگهلهسوکایهتی و گالته کردن بهنهتهوهیهک چ مانایه‌کی تر ده‌گه‌یه‌نێت ؟ وهدهشتوانین وه‌ک ئه‌و فێله کۆمه‌لایه‌تیه ژن هێنانه بهێنینه‌وه ، که‌هه‌ندێ جا ر ئه‌و کچه‌ی له‌وه‌ختی ماره‌یی نیشان ده‌درا ، له‌شه‌وی هه‌نگوێنی خوشکه‌که‌یان له‌شوێنی داده‌نا .وه ئه‌گه‌ر ترس له‌ئاینده‌ی سیاسی داینه گرتون
،هۆی چیه وا به‌په‌له بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌ده‌ن ؟
ناشتوانین هه‌ره‌شه‌که‌ی بارزانی له یاریگای وه‌رزشی هه‌ولێر (ده‌ستور ده‌بێته چقڵی چاوی ناحه‌زان‌و دوژمنان) پێچه‌وانه‌ی زمانه نه‌رم ونیانهکهی دیداری رۆژنامه‌نوسان ههلنهسهنگێنین !؟ هه‌روه‌ک په‌یمانه‌که‌شی له ڕێزگرتن له رای خه‌لک و داکۆکی له‌رۆژنامه‌نوسان ، به‌ده‌ستی پۆلێک ئه‌ندامی حزبه‌که‌ی له‌زاخۆ ، به‌سوتانی گۆڤاری لڤین ،خستۆیه‌تیه به‌رده‌م محه‌کی وته‌و کردار ؟
دلنیاشم هه‌ندێ په‌رله‌مانتار به ده‌نگدانیان بۆ تێپه‌راندنی دهستوردائێستا له‌گه‌ل ویژدانیان له‌ململانێدان و هه‌ست به‌خۆیان ده‌که‌ن ڕۆڵی کۆیله ده‌بینن ، کهزنجیری ده‌ستیان موچه ملیۆن دیناره‌که‌ی بریمهرهو زنجیره‌کانی پێشیان ئۆتۆمۆبیلی مۆنیکا و و شوقه‌ی زه‌که‌ریایه . به‌کورتی هه‌ر له‌سه‌ر فهتاحهکهی په‌رله‌مان تا قفلدانهکهی ، ته‌نیا دارا دو دارا دی مه‌کته‌ب سیاسیه زه‌ردو سهوزهکهتان وته‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





