یەکێتی بەشێکە لە گۆڕان
01/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاوڕدانەوەیەك لەمێژووی حزبە سیاسییەکان به‌تایبه‌تی دوو زلهێزه‌که‌ی کوردستان بۆمان ڕون دەبێتەوە مێژووی دروست بونیان لەنیو سەدە تێپەڕ دەکات ، بەڵام ڕێژەی کورسی پەرلەمانیان لە هەرێمی کوردستان یەک ڕێژەیە ، چونکە ئاشکرابوە بۆ شەقامی کوردی وە سێیەکی زیاتر هاوڵاتیانی کوردستان حزبی نین و خۆیان لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری وەك گۆڕان دۆزیوه‌تەوە. ئه‌مه‌ش به ژماره‌ی کورسییه‌کانی گۆڕاندا ده‌رده‌که‌وێت چونکه گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه و حیزبێکی سیاسی خاوه‌ن ئایدۆلۆژی نییه.
هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومونی نیشتمانی عێراقیش بەبێ گومان ئۆپۆزسۆن زیاتر لەنیوەی ڕێژەی کورسیەکانی بەغدا مسۆگەر دەکات، کە گۆڕان بۆتە سەرقافڵەی گۆڕانکاریەکان. ئێمە دڵنیا بوینەوە نەوەک تەنها لەسیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێم هه‌ر لەتەواوی شتەبچوکەکانەوە بگرە تاکو گه‌وره‌تین به‌شی گۆڕانکاری ده‌بینین . بۆیە ئەم جارەیان پێویستە بڵێین یەکێتی بەشێکە لەگۆڕان . هەرچەندە 6 مانگ پێش ئێستا بەپێچەوانەوە لەلایەن کەسایەتیە دیارەکانی یەکێتی نیشتمانی و لەناو شەقامی کوردی‌دا گوێ بیست دەبوین کە گۆڕان بەشێک بوە لە یەکێتی. هەرچەند ناکرێ توانا‌و لێهاتوی ڕیفۆرمخوازەکانی ئەوسای نێو یەکێتی فەرامۆش بکرێ بەڵام زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسیۆنی گۆڕان لەهەرێم و بگرە کاندیدەکانی عێراقیش یەکێتی نەبون بۆ یە پێویستە کەسمان رۆڵی ئەم بزوتنەوەیە بەکەم سەیر نەکەین که توانیویه‌تی حیزب و حیزبی بوون فه‌رامۆش بکات و جه‌ماوه‌ر بکاته‌وه به خاوه‌ن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان. من نامەوێ پێش ڕوداوەکان بکەوم هەرچەند پڕۆسەی گۆڕان ڕوداوەکان به‌دوای خۆیدا ڕادەکێشێ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که خوڵقێنه‌ری ڕووداوه‌کانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه نامەوێ هەستی کەس بریندار بکەم و دڵخۆشی بەکەسیش ببەخشم لەم نوسینه‌دا، تەنها ویژدانی خۆم ئاسودە دەکەم چونکە ئەگەر ڕاستگۆ بین ولە پەیڕەو و دەستورو کارنامەی خۆمان لانەدەین هەمو لایەک دەتوانین خزمەتێ بگەیەنین بە هاوڵاتیانی کوردستان. بەڵام ئیمرۆ زۆربەی گروپ و هێزەکان لەڕێرەو و هێڵی ڕاستەقینەی خۆیان لایان داوە، بگرە زیانیش بەخەڵک دەگەیەنن، 18 ساڵ حکومڕانی ڕاستی ڕوداوەکان ڕون دەکاتەوە ناڵێم هیچ نەکراوە ،خزمەت نهگەیاندن بەهەڵەبجەیی و گەرمیانیەکان ، ئاوەدان نه‌کردنەوەی لادێکانی کوردستان، دابیننه‌کردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی خەڵک ، نه‌بوونی مافی چین و توێژەکان و به‌رده‌وامی بوون به توندوتیژی به تایبەت زیادبونی کوشتنی ژنان، هێرش کردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان. ئه‌مانه بۆ ئەوانەی که دڵیان به‌م ده‌سه‌ڵاته خۆشه و به‌رگری لێ ده‌که‌ن هەمویان بەڵگەی جێمانن له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی که پێ ی ده‌ڵێن گۆڕان. ئەو کەسانە سەردەمانێک بە ئێمەمانانەوە دڵسۆزیمان بۆ ئەوپارتانە بو کە تاوەکو لەڕێڕەوەکەیان لایان نەدانەبو، وە ئەگەر گۆڕانەکهمان گۆڕانێکی بنجبڕی نەبون، سەربەستن لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆڕان لەناو گۆڕاندا دروست بکەن.
لەندەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





