سەفەرێك بۆ ئازادیى سیاسیى؟
02/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە بەپێ ى دێرۆكى فەلسەفى و راڤە كردنى پێناسەى ئازادى سیاسى پێك هاتبێت یاخود بریتى بێت لەسەربەستى بون و نەترساندنى مرۆڤ لە رادەربرین و جموجۆڵیدا ،بە مانایەكى تر چێژوەرگرتن و دابین كردنى مافەكانى مرۆڤ لە رێگاى ئازادى سیاسیەوە ، ئازادى سیاسى بابەتى هەمیشەیى و بەردەوامى سەرجەم گەلان و دەسەڵاتە سیاسەكانە كە هەمیشە گەل لە پێناو گەیشتن بەمافە ئازادییە سیاسیەكان ئامادەى تێكۆشان و خەبات كردنە گەر بەقوربانى دانى روبارێك لە خوێنیش بێت ئەوا لارى نى یە ، چونكە گەیشتن بە ئازادى سیاسى ماناى قووڵ بۆتاكى كۆمەڵگا دەردەخات، هەر لە پێك هێنانى ژیانى ئاسایى تاوەكو پێك هێنانى دەسەڵات بە هەبونى ئەو ئازادیە تاك چێژ لە ژیان دەكات ، ئەگەر باك گراوندێك بۆ مێژوو بكەین هەر لە سەرەتاى ژیانى ئازادى و تاك و ئازادى سیاسى شۆرش و قوربانیدان لە پێناو دا سەرى هەڵداوە كە دەكرێ ناوى بنێین (ئازادى سیاسى ماناى ئارامى كۆمەڵگایە) كەواتە گرنگى ئازادى لە ژیاندا چەند زەرورەتێكە كە كۆمەڵگە وابەستەیەتى ، گەرئیستێك بكەین لەسەر گرنگى ئازادى سیاسى و یاخود گشتى ماهیەت و هەبونى مروۆڤ دەردەخات گەر ئازادى نەبوو كەواتە وا بزانە گەردوون لە خاڵى بونى مرۆڤ دەخولێتەوە ، گرنگى هەبونى ئازادى سیاسى، سیماى دەوڵەتى قانون و سیا سەتن رێگایەكە بۆ هەنگاو بۆ كۆمەڵگەى مەدەنى دەهاوێژن ، گەر ئازادى تەواو بە كۆمەڵگا دراوە ئەبێت چاوەرێ ى گۆرانى كۆمەڵگە بین بۆكرانەوەى بەرووى شارستانیەت و كۆمەڵگەى پێشكەوتوودا ،لەلایەكى ترەوە بەهۆى هەبونى چەندین بیرو بۆچونى جیا بۆ راڤەكردنى ژیانى تاك پێویستە ئازادى سیاسى بەر لەهەموو شتێك هەبێت،چونكە كۆمەڵگا دەكات ئەنجومەنێكى گەورە و لەو ئەنجومەنەدا بەپێ ى ئایدیاى كەسەكان و جیاوازى خۆیان دیالۆگ بكەن ، هەروەها بونى ئازادیە سیاسیەكان راى گشتى دەوروژێنێ لە ئیرادەى جەماوەر دەسەبەر دەبێت ، گەر روونتر بلێن هەرچەندە هێشتا بەتەواوى نەگەیشتوینە ئازادى سیاسى بەڵام بەپێ ى ئەم ئەزمونە ى خۆمان توانیومانە لە رێگەى هەبونى ئەم ئازادیە كە هێشتا كارى جدى دەوێ بگاتە لوتكە ، توانرا لەرێگەى داخوازیەكانى خەڵك بەرامبەر بە گەندەلیەكانى حزب و حكومەت راى گشتى بوروژێنرێت و خەڵك بەهۆى ئازادى سیاسیەو ە برژێنە سەر جادەو خواستى خۆیان دەرببڕن ، لەلایەكى ترەوە ئازادیە سیسایەكان ئەبن بە واقیعى كۆمەڵگا ڕێگاى هەموو چین و توێژەكانى كۆمەڵگا ڕۆڵى خۆیان بگێرن گۆران دروست بكەن ، گەر روونتر بلێین تۆیّژى گەنج بەهۆى واقیعى كۆمەڵایەتى خراپ ئێستا لە گۆرەپانى كوردستان قۆڵى لێ هەڵكێشاوە من بە بۆچونى خۆم گەنجە بێ لایەنەكان بەهۆى مۆنۆپۆل كردنى ئازادى تاك و سیاسى توانیویانە دەنگى خۆیان بگەینە ئاستى دەسەڵاتى حزبى و حكومى ئەمەیان تایبەت مەندى خۆى هەیە دەربارەى كۆمەڵگا ، گەر ئازادى سیاسى نەبوایە ئێمەى گەنج نەمان دەتوانى ببینە هۆى ئەوەى كە هەمیشە لەلایەن دەسەڵات باس بكرێین ، بەدواى خواستەكانمان وێڵ بن ، كەواتە ئازادى سیاسى گرنگى خۆى هەیە ئەكرێ ئەوەى هەیە فراوانتر بكرێ ،نەك بەرنامە دابرێژرێت بۆ دەمكوت كردنى ، بەڵام پرسیارى جەوهەرى ئەوەیە ئایا ئازادیمان چۆن دەوێ ؟ ئایا ئازادى بەخششێكە لەلایەن حزبەوە لە هەموو وتارەكانى پێمان بلێت بەڵێ ئازادیمان پێ بەخشیون ، گەر ئەوە رووبدات ئەمە پێچەوانەی بیرى ئازادى هەڵسوكەوت دەكەین چونكە ئازداى وئازادیەكان بەخششێكى گەردونین بۆهەموو تاكێك دراوە هیچ حزب و لایەنێك مافى ئەوەیان نى یە كەوا خۆیان بە داهێنەرى ئازادى دابنێن بەڵكو ئەكرێ بلێین ئەتوانن لەرێگەى خەباتەوە بڕوا بون بە ئازادى تێكۆشاوین ، دەكرێ بگەینە ئەو راستیەى كە بەبێ هەبونى دەوڵەتى قانونى و دەستورى زەمانەتى ئازادى سیاسى ووڵات هەیە كە لە رێگەى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى خۆى برواى بەهەبونى ئازادى سیاسى هەبێت ، كەواتە لێرەدا پێویستە بیر لە بەدى هاتنى دەسەڵاتى سیاسى بەشێوازێكى سەردەمیانە بكرێتە وە بۆ ئەوەى دەسەڵات بتوانن لایەنى ئە منیەتى كۆمەڵگە بەرجەستە بكات بۆئەوەى تاك چێژ لەئازادى وەربگرێت ، چونكە بەپێ ى یاساى ژیان مرۆڤ یاخود تاك لە لەم كۆمە ڵگایە بەهۆى هەبونى ئازادى سیاسى لە ماهیەت و دەسەڵاتى مرۆڤ كەم دەكاتەوە ، رەنگە كۆمەڵگاش بەرەو هەڵدێر ببات ، بۆیە ئازادیەكان بە پەیرەو پرۆگرامى پلانى پەروەردیى بۆ دروست كردنى كۆمەڵگایەكى پەروەردەكراو ، بەباش دەزانرێ تاوەكو سەرجەم پێك هاتەكانى كۆمەڵ هەست بە ئازادى سیاسى بكات ، لە كۆتایدا بۆ ئەوەى خوێنەر بزانێت كە بە خێرایى بەسەر ئازا دیەكان ڕەت بووم خوێندنەوەیەكى سەرەتایى بوو بۆ ئەم چەمكە گرنگە ، بەڵام ئازادیەكان كێشەیەكى جیهانین پابەند نى یە بە هیچ ستونێكى دیارى كراو ، یاخود زەمەنێكى دیارى كراو یا مەرجەعیەتێك بۆ كۆمەڵگا بۆیە بە دەست هێنانى ئازادى پێناسەیان زۆرە هەر كەسە و لە روانگەى ئایدۆلۆژیاو بەرژەوەندى خۆى لێك دەداتەوە .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





