جه‌ژن، شه‌هید، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و خاكیبوون
05/09/2011, 12:00 (GMT+1)

جه‌ژنی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان كه تێیدا خه‌ڵكی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی پرۆتستۆكردنی نادادگه‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و چه‌ندین كه‌سیش شه‌هید و بریندار بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گهلهگۆمهیهكی نێوده‌ولی و پلانێك له‌دژی كوردان به تایبه‌تی له باكور به‌ڕیوه‌چوو به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوچه سنورریهكان و بناری قه‌ندیل به خه‌ستی بۆمباران كران.
ئه‌وه‌ی له‌و جه‌ژنه‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو پارته‌كانی كوردستان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پیكه‌وه ژیان و به‌هێزكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه‌وه.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران چیتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میللی و نه‌ته‌وه‌یی و خاكی نه‌كه قوربانی مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
زیاتر له‌وانه پێویسته بیر له‌دروستكردنی په‌رله‌مانێكی گه‌وره‌ی پێكهاتوو له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بكرێته‌وه‌و كار بۆ به‌هێزكردنی كه‌لتور و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت ڕوحی ئینتیمای خاكی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن گرنگه پێویسته به‌رنامه و ئه‌دای كاریان بخه‌نه گه‌ڕ و بێكاری و قه‌یرانی لاوان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته بواره پیشه‌یه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی زیاتر پێشبخرێت و ده‌رفه‌تی كار فراوانتر بكرێت، وه پێویسته روانگه‌و لایه‌نه‌كان و بیئه‌ی كوردستانیش له ڕووی زانستیه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت زیاتر خوێندن به كرداری بكرێت.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





