ئایه کوردو جووله که و ئه نفالو هۆڵۆکۆست له یه کده چن !!!
15/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هۆڵۆکۆست ئیسرائیلێکی به هێز و قودره تمه ندی بنیادنا و هه موو جووله که یه کیشی کرد به خاوه ن که سایه تیه کی به هێزو به توانا له جیهانا . ئه مڕۆ هه ر جوویه ك له هه ر سوچێکی ئه م دونیایه دا هه بێت ، ئه وه بێ شك خاوه ن ده سه ڵات و پایه و پاره یه . له هه ر شێوێنێکی ئه م دونیایه دا ئه گه ر پاریزه رێکی به ناوبانگ یان دکتۆری یان ئیکۆنۆمیستییێ یان ده وڵه مه ندی یان سیاسه تمه داری ...هتد هه بێت به دڵنیایوه ئه و جووله که یه . زۆرینه ی سیاسه ت مه داری ئه و ئه مریکا زه به لاحه ی ئه مڕۆ جوون و بۆ به رژه وه ندیه کانی ئیسرائیل کار ده که ن .
کوردیش له سایه و سێبه ری ده سه ڵاتی برزانی و تاڵه بانیا، ئه مڕۆ ئه نفالچیه کان و کیمیاوی وه شێنه کان له کوردستانا ،خاوه ن هه مان ده سه ڵاتی کاتی به عسدان بگره به بۆنسو زیایشه وه . ئه گه ر چی ته حسین شاویس ، کاتی ده سه ڵاتی به عس ته نها جاشێکی به کرێ گیراو بوو ، به عسیه کان وه کو خۆفرۆشێکی سوك و بێی ڕێز به زه به ری پاره و پوول کرد بوویان به دوژمنی میلله ته که ی خۆی و ڕاوه کوردیان پێی ده کرد . له کن به عس ته حسین شاویسه کان چگه له جاشیی خۆفرۆش و ناپاك به گه ل و نیشتمانه که یان هیچی تر نه بوون . که چی له لای بنه ماڵه ی برزانی ته حسین شاویس و حمه خانی حاجی داراکان کران به کوری بارزانی . تاریق ره مه زانه کانیش به گرتنی وێنه ی یاد گاری له گه ڵیداو وه به ڕیزو ئه حترامێکی جه لالیانه یشه وه به ره و ده ره وه ی وڵات به سه ر ئاسمانی هه ڵه بجه به ڕێیان کرد . ئه مڕۆ له کوردستانه که ی بنه ماڵه ی برزانی و تاڵه بانیا جاشه مسته شاره ئه نفالچیه کان ڕۆژانه له پێش چاوی که س وکاری ئه نفاله کاندا، به ماشینی گران باوو به حیمایه کی زۆره وه دێن و ده چن و هه ر وه کو جاری جاران که س نا وێرێ سه یریان بکات نه وه کوو بیان گرن و له ئاسایشدا سه ر نوگومیان بکه ن . له ئێستایشدا بینی و بیستنی ناوو شکڵ و شێوه ی ئه نفالچیه کان مۆته که یه بۆ پاشماوه ی ئه نفاله کان . ئه مڕۆ گه لی کورد له باشووری کوردستاندا له م سیاسه تی بانێک و دوو هه وایه ی پارتی و یه کێتی بێزارن ، هه م فرمێسکی تمساحاوی بۆ قوربانیانی ئه نفال کراوه کان و پاشماوه کانی ئه نفاله کان ده ڕێژنو هه م ئه نفالچیه کانیان له باوه ش ناوه و کردونیانه به براو کوڕی باوکیان !!!!.
سه ره ڕای ئه و ڕه شکوژی و دڵڕه قیه ی نازیه کان که ئه نجامیاندا دژ به جوله که کان له هۆڵۆکۆستا . جووه کان نه یان هێڵا کار بکاته سه ر باری سایکۆڵۆجیان و وڕه یان بڕووخێنێ و باوه ڕیان به کێشه که یان که مکاته وه و له سه ر پیلان و پرۆژه کانیان سه رد بنه وه و قوربانیانیه کانیان و حه جمی تاوانه کانی تاوانبارانی هۆڵۆکۆست له بیر بکه ن . به ڵکوو جووه کان هۆڵۆکۆستیان کرد به دینه مۆیه ك بۆ شه خن بوونه وه و خۆ ڕێکخستن و خۆ سازدانیان و خۆ به هێزکردنیان له هه موو لایه نه کانی ژیانا ، ئه م باوه ڕ بوونه ی جوو به خۆیان ئه و ژیانه شایسته وپڕ له سه روه ری و به خته وه ریه ی دابین کرد بۆ نه وه کانی ئاینده یان . ده سه ڵاتی یه کێتی و پارتیش دۆسیه ی ئه نفال و هه ڵبجه یان کرد به دۆسیه یك بۆ سواڵ و سه داقو پاره کۆکردنه وه و گه رم و گوڕ کردنی کۆڕو کۆبوونه وه کانیان . زۆر جاریش وه کو کارتێی به کاریان هێناوه له دانوستانه که نیان له گه ڵ لایه نه عه ره به کانی عێراقدا ، بۆ به ده ست هێنانی ئه متیازو پاره و پایه . ئه وه ی به نده ی تووشی شۆكکردوه ئه و پێناسه نا دروستیه که هینده ێ کوردی خۆش خه یاڵ و هێنده ی له عه ره به شۆڤه نیسته کانه ، که پێناسه ی کورد به ئیسرائیلی دووهه م ده که ن . دیاره عه ره به شۆڤه نیسته کان له و دیده عروبه چێتیه وه تێڕوانینه کانیان سه ر چاوه ی گرتووه که کورد ده یه وێت به شێ له خاکی عه ره بی ، له نیشتمانی عه ره با دابڕێت و به نێته به هه ڕه شه له ئاینده دا بۆ ئاسایشی نه ته وه ی عه ره ب . کورده خۆش خه یاڵه کانیش پیان وایه یه کچونێی هه یه له نێوان جوو کوردا ، جوو هۆڵوکۆستی هه یه ،کوردیش ئه نفال ،کورد عه ره ب داگیری کردوه و دوژمنیه تی ، جوو دوژمنایه تی هه یه له گه ڵ عه ره بدا. ئه م دوو پێناسه هه ڵه یه و ئه و دوو ته ره فه کوێره به ئه م پێناسه ناقۆڵایه ، نا یانه وێت به چاوو عه قڵێکی سه غڵامه وه ئه و دوو نا له یه کچوونه یی کورد و جوو به بینن . جوو له توراتێکو دوڵه تێکی به ناو ئیسرائیله وه ، هه موو جووه کانی دنیای کۆکردۆته وه هه ر له جووه کورده کان و جووه عه ره ب و جوو ی ئه ڵمانی جووی ڕووسی .........هید . ئه و یه کڕیزی و یه کهه ڵوێستیه ی له ناخی هه موو تاکێکی جوودا چه سپاندوه . به ر ئه نجامی سیاسه تی نا کوردانه ی برزانی و تاڵه بانیش ، نه ته وه ی کوردیان له ئه و پارچه نیمچه ئازاده دا، دابه شیان کردوه به پارتی و یه کێتی به تاڵه بانی و برزانی به سۆرانی و بادینی به شه بکو ئێزدی به فه یلی و هورامی به گه رمیانی و کوێستانی به که رکوکی و سلێمانی به هه ولێرو دهۆکی ..............هتد ئایه کورد له جوو ده چێت؟ ئایه ئه نفال ئه بێته هۆڵۆکۆست ؟ ئایه ئه نفال له هۆڵۆکۆست ده چێت ؟ ئایه مام جه لال له شارۆن ئه چێت ؟ ئایه ئه نفالچیه کان وه کو نازیه کان ،کورد به دوایانه وه ن بۆ گرتن و ڕاپێچی کردنیان بۆ به رده م عه داله ت ؟ئایه کوردستان ئه بێته ئیسرائیل ؟ ئایه و ئایه .......هتد . با هه موو تاکێکی کورد بۆ یه کجار سه یری خۆیی و نه ته وه که ی و سه رکرده کانی بکات بزانێ چی له یکچوونێ هه یه له نێوانی خۆی و جوو له نێوان سه رکرده کانی و سه رکرده کانی جوو . =000
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





