کۆبانی لە ددانە ئاسنینەکانی داعشدا!
15/02/2015, 12:00 (GMT+1)

هەر کاتێکیش شەری تورک و کورد سەری هەڵدا داعشەکان پێش سەربازە موسڵمانەکانی تورک دەکەون بۆ کورد کوشتن. کۆبانی لەوە دەچێت درابێتە بەر ددانە ئاسنینەکانی ماشێنی هاڕین ئەو شارە ئاوا هاڕاوە، جەنگ خانۆکان وێراندەکات بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە نایهاڕیت، ئەمانە وەحشیترین کائینی سەردەمن کە بەو شێوەیە شارێکیان هاڕی وەک لە ئاش درابێت کۆبانی وایە، داعش لە دوای خۆی نەک توشی هەزارەها نەخوشی دەروونیت دەکات بەڵکو شارەکانیشت بەپێوە دەهاڕێت، هەرچی سۆزو خۆشەویستیە لە ناخی مرۆڤەکاندا دەیسرێتەوە، تکایە ئاڵا سوتاندوو سەربرینی مرۆڤ لاقەکردنی کچان پیشەو سروشتی عەرەبە تێکەڵ بە ئێمەی مەکەن! تکایا ئاگاتن لە کلیپە ڤیدۆکانتان بێت! ، بیر لەدوارۆژی منداڵانی کورد بکەنەوە با سەرگەردانو دەروون نەخۆش نەکەون.! دڵنیابن ئێستاکە بەوشێوە دڕندانەیە بمانکوژن! وەک فلاشباک بهێنە بەرچاوانی خۆتان دەبێت هەزارو چوار سەد ساڵ لەمەوبەر ئەمانە چۆن کوردستانیان هاڕی بێت ئەمانە هەروابوون ئەوساکەیش کچانی کوردیان بردووە بۆ میسرو لەوێ لە خۆیان مارەکردووە و کردویانن بە کەنیزەو نۆکەری خۆیان، ئەگەر ئەمە هەندێک کەس بڕوانەکات ئەوا ئەمڕۆکە بەچاوی خۆتان بینیتان کە کورەزاکانی ئیسلام چیان بەکورد کرد. لە فەلسەفی کوشتنی ئیسلامدا دوو شت هەیە یان دەبێت ببیت بە ئیسلام ئەگەر نەبیت هەر لەوێدا سەرت لە جەستەت دەکەنەوە، یان کە بوویشت بە ئیسلام دەبێت شمشێر هەڵگریتو بچیتە بۆ جیهاد واتە هەر کوشت، لەهەر دوو بارەکەدا تۆ دەبێت سەرت بپەرێت جابەخۆشی بێت یان بەزۆر بێت کوشتن کۆتای هەموو شتەکانە! لەوێ مردن پێش ژیان کەوتووە زیرەکی نییە ئەگەر لەوساتانەدا تۆ بیر لە ژیان بکەیتەوە! داعش تائەوکاتەی لە جەنگدایە بەچەکی مۆدێرین دەتکوژێو خانۆکانیشتنا بەپێوە دەهارێت بەڵام کاتێک بەدیلی دەتانگرێ دیسانەوە دەگەرێتەوە بۆ شمشێرەکانی ئیسلامو سەرتان لە لاشە دەکاتەوەو ڕۆحتان لە لاشە جودادەکاتەوە ئاو بەو شێوەیە دڕندەییە دەتانکوژێتو ئەوان ئەو شیوازە وەک قوربانییەک بۆ دینەکەیان جێبەجێدەکەن. دەکەن.
لێرەوە هاتن
شمشێرەکان لێرەوە هاتن
تەور بەدەستەکان لێرەوە هاتن
هەرچی جەلادو پیاو کوژبوو
لێرەوە تێپەرین
لێرەوە وەک گێژەڵووکە لوول دەبوون
دەچوون بە ئاسماندا
وەک گورگی برسی بیابانەکان دەیان لوراند
عەرعەر لێرە بوو بەخۆییو
ئایەتەکانی ئەنفالەوە فەتوای دەدا
بریاری لاق کردنو کوشتنی کچانی کوردیان دەرکرد.
تەتەرەکانی و پیاوە چڵکنەکانی بیابان لێرەوە هاتن
عەرەبەکانی سەدەی جەهل
ئیمامەکان، ئەسحابەکان
مێزەر بەسەرکان هەموویان لێرەوە پەرینەوە
تورکە موسڵمانەکان لێرەوە ڕەتبوون
ئەوان هەموویان لە نێوەند گەرووی لمەوە هاتن
لەگەڵ خۆیاندا تۆزی بیابانو
پڕ بەگەروویان تینۆتیان هێنابوو
هاڵاوی ئارەق و گەرمی
دڵی هەموویانی داغکردبوو
دڵیان پڕ بوو لە بۆشایی ڕۆژەکان
ویستیان لێرە ڕەشماڵی خێڵەکی هەڵدەن
ویستیان لە لم باڵەخانەیەک دروستکەن بۆ حەوانەوە
بەڵام هەرچیانکرد، هەرچییەکیان پێکرا
نەیانتوانی تەنها تاقە دیوارێک لە لم دروستکەن
ناچار لم و خوێن و لاشەی ئێمەیان بەیەکەوە
تێکەڵ بە مزگەوتەکان کرد
ئەوان لە لە لاشە ئێمە مزگەوتاین دروستکرد
بە خوێنی ئێمە دەستنوێژیان دەگرت
تینوتێیان بە خوێنی ئێمە شکاند
ئەوان زۆر ماندوو دیاربوون
لێرەوە ڕەتبوون
خالیدو وەلید قەعقاق بوون
کورو کورازابوون
من بە چاوەکانی خۆم بینیم
ئەبولەب و ئەبو جەهل
عومەرو بەکرو علیو قاعقاع هەرچوار بەیەکەوە
پێشێ قافڵەکەی ئەبوو سۆفیان کەوتووبوون
ماڵانیان تاڵان دەکرد
کۆڵانەکانیان لە پشتی حوشترە زلەکانیاندا بارکردبوو
ملی ئێمەیان دەپەراند
کچیان بە کەنیزە دەگرتو
لە بازارەکانی جەهلو عوکازدا
بە چەند دیناریک دەیان فرۆشتنەوە
چەند سەیر بوو
عارەبە موسڵمانو ناموسڵمانەکان
هەموو بەیەک دەنگی فەتاوای کوشتنی ئێمەیان دەرکرد
سەیر بوو ئەنا حەقیش لێرەبوو!
ئەویش بەردەکانی کۆدەکردەوەو
دەیگرتەوە ئێمە
لەوە دەچوو خوا!
شەیتانی لە ئێمەدا خوڵقکردبێت!
هەرچییەکمان بینی بەردی تێدەگرتین
ئێمە خوێنمان لێدەچۆراو
ئەوانیش بە سروودی ئانا حەقەوە
سەریان دەپەراندین
من بە ڕەنگی بۆرو
ڕیشی چڵکنیانەوە ناسیمنەوە
کوتوموت دەووت ئەوانن
لەوە دەچوو لە دۆزەغەوە گەرابوونێتەوە
وەک ئەوەی شتێکیان لە بیر چووبێت
بەدەستیکیان سەریان دەپەراندو
بە دەستەکەی تریان دەستنوێژیان دەگرت
زۆر شپرزە دیار بوون
بە دەم اڵلەو ئەکبەرەوە
سەریان دەپەڕاند
ساڵ دووهەزارو حەوت سەدی کوردی بوو
من ئایفۆنەکەم بە دەستەوە بوو
ئسێمێسی ماچم دەنارد بۆ یار
ئەوان بەدەم اڵلەو ئەکبەرەوە سەریان دەپەراند
زۆر ماندوو دیاربوون
دەبوایە لە شوێنێک لابدەن بۆ حەوانەوە
کە سلێمانیان جێهشت
ساڵ هەزارو چوارسەدی هیجری بوو
ئێمە بۆیان دەگریان
چاوەکانمان پڕبوون لە دووری ئەوان
ماڵمان پڕبوون لە لاشەی براکان
ئێمە بۆ ئەوان نزامان دەکرد، دەستمان بۆ ئاسمان بەرزدەکردەوە
کە شمشێرەکان بپارێزێت
لەخۆشەویستی شمشێر بەدەستەکان
سلێمانیمان ناونا خاکی گوڵ عومەر !
ئیتر لەو ڕۆژەوە بە ئیسلامە شمشێر بە دەستەکان
دەڵێن: برا عەرەبەکانمان!
کە گەیشتنە کۆبانی بەئاگاهاتم
ئایفۆنەکەم بەدەستەوەبوو
هێشتاکە ئسێمێسی یارم پێنەگەیشتبووە
ئەوت ڕەشەبان هەڵدەکەن
تەزبیحەکانیان کەللەی سەری ئێمە بوو بۆ رکات گرتن
ساڵ دوو هەزاروو پانزەی زاینی بوو
هێرشێ کولە و سیسرکو قاڵۆنچەکان
گەرایان بڵاودەکردەوە
ئەوت هیچیان نەخوارد هەموو شتێکیان دەخوارد
هەموو شتێکیان دەهارێ
ئەوان دەمیان دەوت ددانی ئاسنینی تێدایە بۆ هارین
پەلاماری كچە جوانکانی ئێمەیاندا
ئێمە وتمان ئەوانە ئیسلام نین
کچەکانیان لە بازرەکاندا هەراجکردین
ئێمە وتمان ئەوانە عەرەب نین
مناڵی ئێمەیان دەفراند
خۆیان دەتەقاندەوە
گورچیلەو ئۆرگانەکانی ئێمەیان دەردەهێناو
دەیان فرۆشتەوە
ئێمە وتمان ئەوانە ئیسلام نین
ئەوانە هیچیان عەرەب نین
جا ئێمە چیمان نەووت
هەرووتمان ئەوان ئیسلام نین
هەر ووتمان ئەوانە عەرەب نین
تاکات هاتە سەرماڵی ئێمە
کاتێ بە ئاگاهاتین ئیتر دڕەنگ کەوتین
زۆر دڕەنگ کەوتین
خۆڕی ئێمە لە ئیسلامدا لە ئاوابوو
نامۆ سامان 2015
پێمانووتن:
ئەم دەنگانە لە سەدەکانی بەردو جەهلەوە هاتوون بڕوانەکەن
ئەم کەروێشکانە حوشتری بیابانو
سەدەی ڕزینی خاکن بڕوانەکەن
ئەم شمشێرانە شمشیری سەربڕینی هەناسەکانو
شمشێری خوێنو
شـمشێری جەهلو نیفاقن بڕوانەکەن
پێمانووتن:
ئەم مێشانە زەردەواڵەن زەردەوالە بڕوانەکەن
ئەم ئەنفالە کۆتایی نایەت تاخۆمان
لە عێراقی بەدو فەساد جودانەکەینەوە
ئەم کۆستە کۆتەڵی مەرگی ئێمەیە ئەی پیاو!
ئەم نیشتیمانە کوردستانە ئەی پیاو!
2005ساڵی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





