پلانى تورکیا و ئێران و پارتى و کارتى بەرەى نوسرە
21/08/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەو یاریەى ئەمڕۆ لە گۆڕەپانى ڕۆژئاواى کوردستاندا هەیە بریتیە لە یاریەکى سیاسیانە کە ئابورى تحکومى پێوە دەکات چونکە ڕۆئاوا جگە لەوەى پێگەیەکى جیۆپۆلەتیکى و مێژووى هەیە خاوەنى %60 نەوتى سوریا و یەدەگێکى گەورەى غازى سروشتیە کە بۆ خۆى ئێران + تورکیا ڕازى نابن پشکى شێریان نەبێت تێدا ، بۆیە هەموو سیناریۆ و کارتەکانیان بەکار دەهێنن ، ئەگەر پەیەدە توانیبێتى هێزى یەکەم بێت لە ڕۆژئاوادا ئەوا تورکیا وەک درێژکراوەى ئێران هەژماردى دەکات و قبوڵى ناکات پشکى شێرى نەبێت ئێرانیش خۆى لە قەیرانى ئابورى و نێودەوڵەتیدایە ئەیەوێت پشکى هەبێت نەک هەموى بۆ خۆى بێت .. تورکیا ئەندامە لە ناتۆ ئەتوانێت بە دانى پشکێکى پڵنگى ئێران قەناعەت پێ بکات کە کارتى پەیەدەى تەسلیم بکات و جۆرە دابەشکردنێک هەبێت وەک ئەو نمونەى باشور کە هەردوکیان ڕازى بن لەسەر بەشەکانیان بۆیە تورکیا هەموو خەتەکانى دەخاتە کار هەر لە خەتى بەرەى نوسرە و قاعیدە و ئیسلامیەکانى ناو هەرێم تا بتوانێت بە پێ ى ئەو رێکەوتننامەى نێوان ئێران و تورکیا لە باشور هەیە هەمان دۆخ بەسەر ڕۆژئاواشدا بچەسپێنن ئێران گڵوپى سەوز بۆ تورکیا هەڵبکات و کارتى پەیەدەى پێ بفرۆشێت چونکە ئێران توانى ئەو سیناریۆیە بەکار بهێنێت کە بەشار ئەسەد ڕۆژئاواى کوردستان چۆڵ بکات بۆ پەیەدە و ببێتە درێژکراوەى ئێران و پژاکیش بێدەنگ بکات ، واتا کارتەکەى ئێران بەهێز تر بوو لە کارتى تورکیا بۆ ڕۆژئاوا و کارتەکەى دوو دیوو بوو دێوێکى چالاککردنى پەیەدە و دیوێکى بێدەنگ کردنى پژاک لەم نێوەندەدا پەکەکەش سیناریۆى خۆى بەکار هێناوە توانیویەتى بە کارت بە کارت لەگەڵ ئێران ببێتە هێزێکى گەورەى ڕۆژئاوا مامەڵەکەى بەجێ بوو بەڵام ئەوەى ڕێگرە لەم یاریەى پەکەکە و پەیەدە کارتى پارتیە بە دەست تورکیاوە و پشتگیرى ناتۆیە ، بۆیە لە ئێستادا ئێران ئەوە دەزانێت کە لە ڕۆژئاوادا شەڕى ناتۆ و تورکیاى پێ ناکرێت دێت رێک دەکەوێت وەک ئەزمونى باشور(لێدوانەکانى جەمیل بایک) وە سەرەتاى سیناریۆکان دەستى پێ کردوە چونکە هەوڵى یەکەم کە بە ئاشتى بوو نەتوانرا لە ڕێگەى کارتى پارتیەوە (الپارتى) ببێتە شەریکە بەشى پەیەدە رێگەى دووەم دەستى پێ کردوە بەوەى ئێران بێدەنگ بێت لە بەرامبەر پشکێک و کارتێکدا و تورکیا بەرەى نوسرە و قاعیدە بە هێز بکات تا دەسەڵاتى پەیەدە بکاتە نیوە و الپارتى بخاتە شوێنى ئەو کات دەبێتە پەنجا بە پەنجا نیوەى بۆ ئێران و نیوەى بۆ تورکیا بە مەرجی جێ بە جێ کردنى کارتەکانى ئەمریکاو ئەوروپا ئەویش هاتنە ناوەوەى کۆمپانیا زەبەلاحەکانى نەوت و غازە وەک ئەوەى کە لە باشوردا هەیە ئەمەش لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە هاوکارى بەرەى نوسرە بکرێت تا پەیەدە بچوکبکەنەوە بە پێ ى ئەو نەخشەیەى کە لە ئارادایە چونکە الپارتى تواناى دەرکردنى پەیەدەى نیە لەم نێوەندەدا کردنەوەى سنور و هاتنى ئاوارەکانى سوریا هێندەى یەکێکە لە کارتەکانى ناو ئەم سیناریۆیە هێندە ڕەهەندى نەتەوەیى و مرۆیى نیە چونکە شەڕێک دەکرێت بۆ بچوککردنەوەى پێگەى پەیەدە یەکێک لە سیناریۆکان چوڵکردنى ئەو ناوچانەیە لە خەڵکى سڤیل تا فۆرمى سەبازگەیەکى پەیەدە وەربگرێت و لەوێوە ئەم شەڕانە بکرێت بە مانایەکى تر ئەوە تورکیا بوو ئەو سنورەى کردەوە نەک پارتى ئەوەش دەزانین کە ئەوانەى ئاوارە بوون لەو ناوچانەوە دێن کە شەڕى تیا نیە تەنها گرانى هەیە بە هۆى نەبونى ئاڵوویرى بازگانیەوە و بە تایبەت پێداویستیە سەرەتاییەکان کە پارتى دەیتوانى ئەمە بکات بە پێ ى بەرنامەیەک بەڵام ناکرێت و هۆکارى بەکارهێنانى ئەم کارتانەیە.... پرسیارەکە لێرەدایە ... ئایا هەموو ئەم سیناریۆیانە دەتوانێت پەیەدە بچوک بکاتەوە بە پێ ئەم ڕێکەوتنانە ..؟
ئەوە دەزانین کە تورکیا ناتوانێت ڕاستەو خۆ شەڕى پەیەدە بکات چونکە دواى پرۆسەى ئاشتى کارتى بەکارهێنانى پەکەکەى سوتا خۆ ئەگەر ئەم پرۆسەى ئاشتیە نەبوایە ئەوا تورکیا دەیتوانى بە بیانوى شەڕى لەگەڵ پەکەکە و بونیان لە ڕۆژئاوادا ئەم ناوچەى داگیر بکردایە بەڵام پرۆسەى ئاشتى ئەو کارتەى سوتاند بۆیە ناچارە هاوکارى لۆجستى بەرەى نوسرە بکات ، ئێستا لەبەردەم ئەگەرێکدایە کە دواى ئەوەى بە کۆچى کوردان توانى ڕۆژئاوا بکاتە سەربازگەیەکى پەیەدە دەتوانى پەیەدە بچوکبکاتەوە ئەمە دواى ئەو هەوڵانە دێت کە لە ڕێ ى پارتى و ێالح مسلیمە و درا و بە ئەنجام نەگەیشت و پەکەکەش لەبەر دۆخى ناوچەکە و سوتانى چەند کارتێک درێژە بە پڕۆسەى ئاشتى دەدات لە پێناو پەیەدەدا خۆ پەیەدەش هەر وا بە ئاسانى خۆى ناداتە دەست ئەم سیناریۆیانە ئەتوانێت کارتى ئەورپاو ئەمریکا بەکار بهێنێت لەڕى بەکارهێنانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانى نەوت و غازەوە و پشکى ئێران و تورکیاشى تێبخات ئەگەر ئەمە نەبێت ئەوا پەیەدە بەرەو ڕوى شەڕێکى گەورە دەبێتەوە و بە پێ ى پێکهاتەى خۆى دەتوانێت سەرکەوتو بێت چونکە ئەگەر ئێران بە تەواوەتى هاوکارى توکیا و پارتى بکات لە بەرامبەر پشکێکدا ئەوا پەیەدە دەتوانێت کارتى پژاک زیندوو بکاتەوە و ئەو کارتەى بسوتێنێ بۆیە سنورى بەکارهێنانى کارتەکانى ئێران و تورکیاو پارتى دیارى کراوە بە بۆچونى من دەبێت لە کۆتایدا دەکەوێتە سەر پەیەدە کە لە روى سەبازیی و نەوت و غازەوە بەهێزە چۆن بتوانێت ئەو یاریانە بکات.. ئەگەر سیناریۆى تر بەکار نەهێنن وەک کارتى ئسرائیل و پاشماوەى بەشار و سعودیە و عێراق و ئوردن ، خۆ ئەگەر وا بێت ئەو کات قسەى ترمان دەبێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





