كورد له نێوان كێشه‌ی ئه‌ردۆغان و فه‌تحوڵا گوله‌ن دا
02/01/2014, 12:00 (GMT+1)

كێشهوململانێی ئه‌م دواییه‌ی ئهردۆغانیهكان وگروپی گوله‌ن ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخوازی و ئابووری هه‌یه‌و
هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆغان و گۆلان له‌ماوه چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا توانیان كێشه‌كانی نێوانیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن و له‌سه‌ر ههمووبابهتێك سازش بكه‌ن به‌ڵام له‌وه‌ناچێ چیتر ئه‌م كاره‌یان پێ مهیسهربكرێ به‌م دواییه كێشه‌كانیان قوڵتربۆتهوهوكهوتۆته ده‌م میدیای توركی و جیهانی، ته‌قینه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌م دووگروپه سه‌ره‌تا له‌و هێرشه میدیایه‌وه دروست بوو كه نووسه‌رانی سه‌ر به گروپی گوڵه‌ن كردیانه سه‌ر ئهردۆغانیهكان و تۆمه‌تباركردنی خودی ئه‌ردۆغان به دیكتاتۆروگهندهڵ و تاكڕه‌و، جگه له‌مه‌ش گوڵهنیهكان زۆر نیگه‌ران بوون به نزیكبوونه‌وه‌ی چڕوپڕی ئه‌ردۆغان له ولاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌وه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له ئهمریكاوئهوروپاوئیسرائیل ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ههردووگروپی ناوبراوله ڕابردوودا ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجیان واژۆ كردبوو بۆ راگرتنی بالانس له نێوان كامپی ئهمریكاورۆژئاواو وڵاتانی خاوه‌رمیانه‌دا چونكه هه‌ردولایان خۆیان به ئیسلامیی میانڕهودهزانن باوه‌ڕیان به‌توندوتیژی و ده‌ستبردن بۆ چه‌ك نییه به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌كانیان چ له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیادانییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه هه‌رگیز نه‌چۆته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.!!ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌رگیز حكومه‌تی ئه‌ردۆغان له هێرشهسهربازییهكانی نه‌پرینگاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كوردوستانی باكووڕلهگهڵ ئه‌مه‌شدا له‌م چه‌ند ساله‌ی ڕابردوودا ئه‌ردۆغان له‌ڕێگای چه‌ند حیزبێكی كارتۆنی كوردی وسه‌رۆك عهشایهروبزنسمانی كورده‌وه توانی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوله كورده‌كانی تۆركیا بۆ خۆی دروست بكات هه‌روه‌ها توانی گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین ڕێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانی باشوردا به سه‌رۆكایه‌تی پدك واژۆ بكات..!! ئه‌م ڕێكهوتننامهتهمومژاویهی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم و ئه‌ردۆغان له ڕواڵهتدابنهمایهكی ئابووریی هه‌یه به‌لام واپێده‌چێ ده‌یان بنه‌مای سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا لوول دابێت له‌وانه كێشه‌ی كه‌ركوك و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم ، مانه‌وه‌ی له‌شكری توركیا له كوردوستانی عێراقدا و په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و.....هتد.
گومانی تێدانییه كه ئه‌مریكا وه‌كوو تاكه سوپه‌رپاوه‌ر له‌دونیادا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر دوو پایه راگرتووه كه بریتین له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی(ئه‌منی قه‌ومی) و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی به‌واتایه‌كی تر هه‌روڵاتێك یان هه‌ر ڕێكخراوێك ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كات ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه كه هه‌موو جۆره سازشێكی له‌گه‌ڵدا بكات، ئیدی با ئه‌و ولاته یان ڕێكخراوه غه‌رقی فه‌سادو ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشێلكه‌ری مافه مرۆیی ومافه مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگا بێت..!!! له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌مریكا بۆی ده‌ركه‌وت كه تاكه ئهلتێرناتڤی ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌سوریادا ئیسلامه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوه‌ی ئه‌لقاعیده‌ن و ئه‌مانه‌ش هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، له‌مه‌وه ئه‌مریكا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی دا‌و له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا چوونه ڕێكه‌وتنێكی نهشهڕونهئاشتییهوه..!! ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه ئهمریكاو ئیسرائیل سه‌رقاڵی پلاندانان بوون بۆ له‌ناوبردنی هه‌ردوو ڕژێمی سوریا‌و ئێران، ڕژێمی توركیاش به ده‌ستپێشكه‌ری ئه‌ردۆغان و حیزبه ئیسلامیه‌كه‌ی و به پاره‌ی په‌ترۆدۆلاری سعودیه هه‌رده‌م خه‌ریكی هاندان و پڕچه‌ككردنی ڕێكخراوه سوننه مه‌زهه‌به‌كان بوون دژ به‌هه‌ردوو رژێمی سوریاوئێران و حیزبوڵای لوبنانی ،ئه‌ڵبه‌ته ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران‌دا ده‌كاته له‌ناوچونی حه‌تمی ئه‌ردۆغان و ڕژێمه‌كه‌ی .
فه‌تحوڵا گوڵه‌ن كه كه‌سێكی زۆر دهوڵهمهندودهستڕۆیشتووه هه‌میشه درێژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا داوهوههموو ڕێنماییه‌كی پێویستی له‌مانه‌وه وهرگرتووهوههرگیز دژایه‌تی خۆی بهرانبهربهدۆزی كورد نهشاردۆتهوهبۆیه ئه‌م بارودۆخه‌ی قۆزته‌وه‌و كه‌وته ڕیسواكردنی ئهردۆغانییهكان به‌و هیوایه‌ی كه ئه‌مجاره‌یان خۆیان ببنه جێگره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتخوازی لای گوڵهنییهكان به‌شێك بووه لهئامانجیان و له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان توانیان بۆ ماوه‌ی زێتر له‌دووساڵ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ، ڕژێمی ئه‌ردۆغانیش هه‌روابه‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێ و دوورنییه شهروپێكدادانێكی زۆر خوێناوی رووبدات و توركیا بكه‌وێته گه‌روه‌ترین وترسناكترین گێژاوی سیاسی و ئابوری وكۆمهلایهتییهوه..!!! جێی ئاماژه پێكردنه كه فه‌تحوڵا گوله‌ن هێژهمونێكی ئابووری فراوانی لهكوردوستانی عێراقداههیهوخاوهنی ده‌یان سه‌نته‌رو قوتابخانه‌و بانق وكۆمپانیای بازرگانییه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ردۆغان وڕژێمهكهی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی وئابووری توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رانی هه‌رێمی كوردوستانداههیه بۆیه تێكچونی بارودۆخی سیاسی له‌توركیادا راستهوخۆكاردهكاته سه‌ر كوردوستانی باشوور وباكور..! لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی لهمهڕدۆزی كورد له‌توركیادا ئه‌وه‌یه؛ ئایا سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ئه‌وه‌نده كارامه‌و به‌سه‌لیقه‌و شاره‌زان كه بتوانن كه‌ڵك له‌م هه‌له زێڕینه وه‌ربگرن یان نا.!؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح \ كالیفۆرنیا، ساندیاگۆ
ڕۆژی یه‌كه‌می ژانوهری ٢٠١٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





