کوردستانپۆست چۆن ده‌زگایه‌ک ده‌بێت؟
23/08/2010, 12:00 (GMT+1)

بهدهزگابونی کوردستانپۆست و کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی ئازادی ڕوناکبیر تێیدا، ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی و پێداچونه‌وه به به‌رنامه‌ی کاری کوردستانپۆست، به شێوازێک که هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌مو لایه‌نه‌کانه‌وه، کوشتن ترۆپکی تاوانه، به تایبه‌تیش کوشتنی که‌سێک که بێ ئاگایه‌و ده‌ستی له هیج گوناهێدا نه‌بوه له به‌رامبه‌ر بکوژه‌که‌ی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان و به‌رپرسه‌کانی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانیان له‌م نیشتیمانه‌ی ئێمه‌دا کوشتوه، وێڕای سه‌دان تاوانی دڕندانه و نامرۆڤانه‌یان،ئه‌وه باسی دیوه سیاسیه‌که‌ی هه‌ر ناکه‌م که چه‌ند خیانه‌ت و نیشتیمانفرۆشیان کردوه، که‌چی زۆرێک له خه‌ڵک هه‌یه ئه‌وانه و سه‌دان تاوانی تر باس ناکات، به‌ڵام دو وشه‌ی به جۆرێک به‌کاربهێنی له به‌رامبه‌ریاندا، ده‌میان ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌خنه‌ده‌گرن، ئه‌مه وێڕای هێرشی له‌شکری قه‌ڵه‌مفرۆش و کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵات، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگاکه‌یه که چه‌ند ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سودی لێوه‌رگرتوه، له یۆنان هه‌رزه‌کارێک له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌کوژرێت، سه‌رتاپای وڵات هه‌ڵده‌ستێت و زیانی ملیۆنان یۆرۆ به‌و وڵاته ده‌که‌وێت، ساڵانه له‌و ڕۆژه‌داو بۆ یادی ئه‌و دیسان وڵات دهشڵهقێتهوه و زیانه‌کان له هه‌ڵکشاندان، که‌چی ده‌سه‌ڵات وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئاسایی له ڕێگه‌ی پۆلیسی به‌رگری شارستانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات، له کاتێکدا کوشتنی ئه‌و هه‌رزه‌کاره بێ به‌رنامه‌و به ڕێکه‌وت ڕویداوه و پۆلیسیش بکوژی بوه، که‌چی له وڵاتی ئێمه، گه‌نجێکی ڕۆژنامه‌نوس چه‌ندین جار له لایه‌ن لایه‌نێکی دیاریکراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت و دواتریش به ئاشکرا و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ده‌ڕفێنرێت و دواتر تیرۆر ده‌کرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت له دۆسیه‌ی ئه‌و گه‌نجه و جه‌ماوه‌ریش له ڕێی خۆپیشاندانی هێمنانه‌وه پشتگیری ئه‌و داوایه ده‌کات، به تێکده‌ر و ده‌ستی دوژمنی ده‌چوێنن، دواتریش جاڕی شه‌ڕ ده‌ده‌ن، له دژی ئه‌و ههڵووێستهی خه‌ڵکی کوردستان، به‌راوردکردنی حاڵه‌ته‌کان و کاردانه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستیه‌ی ژیان وبه‌رده‌وامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستی وشیاری تاکه‌کان و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات کاراوه به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌و تاکانه بۆخۆی ڕام بکات و له به‌ریه‌ککه‌وتنی ڕوداوه‌کاندا وه‌کو هێزێکی به‌رگریکه‌ر له ده‌سه‌ڵات به‌کاریان بهێنێت، که‌واته ئاستی تێگه‌یشتن هۆکاره بۆئه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان و ئاراسته‌یان بگۆڕێت ئه‌گه‌رچی له ناوه‌رۆکیشدا یه‌ک شت بن، ده‌ربڕینیش به‌هه‌مان شێوه جۆر و شێوازی ده‌ربڕینه‌که کاردانه‌وه و کاریگه‌ریه‌کان ده‌گۆڕن، زمانی ده‌ربڕین له‌کوردستانپۆستدا، له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه هاوسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و جێی خۆیه‌تی له بهدهزگابونی کوردستانپۆستدا ئه‌و خاڵه ڕه‌چاوبکرێت، به‌ده‌زگا بون به تایبه‌تیش له تاراوگه، له‌وانه‌یه ئه‌رکێکی قورس بخاته سه‌رشانی هه‌ڵسوڕاوانی کوردستانپۆست، به‌و پێیه‌ی ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری پێویستی زۆری به‌و که‌ره‌ستانه ده‌بێت که سه‌رچاوه‌ی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری و گواستنه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کورد له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌گشتی نابێت کوردستانپۆست له بهدهزگابونیدا په‌له بکات و به کرچ و کاڵی بێته‌وه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی، پێویسته ئه‌و قۆناغه‌ی که ده‌یبڕێت سایته‌که له زۆر ڕوه وه به‌ره‌و پێش ببات له روی ناوه‌رۆکه‌وه، نه‌ک ته‌نها له ڕوی ته‌کنیکی و زیادکردنی ژماره‌ی ستافه‌وه، له‌ناو ستافهکانیشدا نابێت ته‌نها پشت به که‌سانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس ببه‌سترێت، چونکه ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری پێویستی به هه‌مو جۆرێک له که‌سانی ڕوناکبیر و به‌هره‌مه‌ند هه‌یه،ئه‌وه‌ی که ده‌مێنیته‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه که ئایا کوردستانپۆست چۆن ده‌زگایه‌ک ده‌بێت، به ڕای من کوردستانپۆست به‌ر له ده‌زگابونی جێی خۆیه‌تی زۆرترین بیر‌و بۆ چون له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرێت و گۆشه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌وه بکه‌نه‌وه، که خوێنه‌رانیش بتوانن سه‌رنج و پێشنیاره‌کانیان بنێرن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایه به بۆچونی هه‌موان بێته به‌رهه‌م و سه‌رکه‌وتو بێت به دڵنیایی بۆ هه‌موانیش ده‌بێت و خزمه‌تی زیاتر به بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌کات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





