یاسا چۆن پیادە ئەکرێت؟بەشی دوەم ..
17/01/2015, 12:00 (GMT+1)

(ئەخلاقی دولانە ).لە سەرەتای سەدەی حەڤدەوە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا هاتە ناو فەلسەفەی سیاسیەوە ... ئەپرسین بۆ لە شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا دا هەندێک لە ڕێ لایان دا !! هەروەها لە زۆربەی شۆڕش و راپەڕینەکان دا شۆڕشگێڕان لە ڕێ لایان داوە و دروشمەکانی خۆیان کە بۆی جەنگاون و خوێنیان بۆ ڕشتوە ، پشت گوێ خستوە ..هەر بە گەیشتن بە دەسەڵات ، دەسەڵات بەکار دێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان... ئەوە بو ڕۆبسپێر تیرۆر و کوشتارێکی وای بەرپا کرد ، دەستی لە خێزانی وەزیر و گەورە بەرپرسانی دەوڵەت نەئەپاراست ..لە شۆڕشی فەڕەنسا دا ئەو کاتە چالاکی سیاسی بە سەربەخۆ ئەزانرا ، کە هیچ پەیوەندی بە ئەخلاق ، بە تایبەت بە ئاینەوە نەبێت ..سیستمی فەرمانڕەوایی ئەو سەردەمە دەسەڵاتی مگلق بوە ..(سیلۆن) ئەڵێ : ((سوڵتانەکان ، پێش ئەوەی مەسیحی بن ، دەسەڵاتی مگلق و سەربەخۆیان هەیە ، پابەند نین بە هیچ هێزێکی ترەوە ، لە سەروی دەسەڵاتی خۆیانەوە)) هەر وەها سوڵتانەکان بە نێرراوی خوا دانرابون ، کە هیچ لایەنێک - دین و کلیساش نەتوانێ لێیان بپرسێتەوە ..
تێزی ئەخلاقی دولانە زیاتر پەرەی سەند و لایەنگری گەورەی هەبو وەک هیگڵ و مارکس و نێچە ..هەرچەند کانت باوەڕی پێی نەبو ، ئەو باوەڕی وا بو هاوڵاتی بە هەستی جوانی (الاحساس بالجمال) پابەندە بە یاساوە ، ئەخلاقی دەوڵەت ناچاری ناکات ..
ئەم تێزە ئەخلاقی دولانە ، پەلی هاویشتە ناو هەمو بزوتنەوە فکری وسیاسیەکانەوە ، بە چەپ و ڕاست و شۆڕشگێڕ و لیبڕاڵەکانیشەوە ..بۆ نمونە دو بیریاری ناسراوی جیاواز ماکس ڤیببەر ی لیبڕاڵ و تڕۆتسکی شۆڕشگێڕ پەیگیری ئەم تێزە بون ...
ماکس ڤیبر باوەڕی بە دو جۆر ئەخلاق هەیە ئەخلاقی یەقینی و ئەخلاقی لێپرسراوی ..هەڵگرانی باوەڕی ئەخلاقی یەقینی باوەڕی مگلقیان بە پاکی و دروستی بۆچونەکەیان هەیە ، نایانەوێت تێکەڵی هیج بۆچونێکی تر ببن ..هەرچەند هیچ هۆکارێکیان نیە بۆ پیادەکردنی بۆچونەکەیان ، ئەم لایەنە زیاتر ڕواڵەتێکی دین ی هەیە ، یا ڕواڵەتێکی سۆڕشگێڕی .. لەوەوە هەمو بۆچونێکی تر بە هەڵە ئەزانێت و هیچ سازشێک قبوڵ ناکات .. هەمو کارێکی توند و تیژی و خوێن ڕشتن لە پێناوی پیادەکردنی خواستەکاناین دا بە ڕەوا ئەزانن ..ئەمەش لە ئەنجاما حزبێکی شمولی و تاکێکی دیکتاتۆر بەرهەم دێنێ ..
هەڵگرانی ئەخلاقی لێپرسراوی ، ورد بین و دوربینن .کەم و کوڕی سروشتی مرۆڤ و جیاوازی سروشت و بۆچونیان رەجاو ئەکەن ..هەر وەک گرفتە مێژویی و ئاینی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان ڕەجاو ئەکەن ..ئەم تێزە ڕوت نیە لە یەقین بە باوەڕی ئەخلاقی خۆی ... وەک ماکس ڤیبر باوەڕی وایە .: سیاسی سەرکەوتو پێویستە ئەخلاقی یەقینی و ئەخلاقی لێپرسراوی هەردوکی تێکەڵ بکات .. تا نەبێتە سیاسیەکی دەمارگیر ، یا هەلپەرست ..بۆیە ماکس ڤیبر باوەڕی بە توند و تیژی بە ناوی ئەخلاقی یەقینی ەوە نیە ، وەک ئەوەی لینن و ترۆتسکی بانگەشەیان بۆ کردوە ...
تڕۆتسکی باوەڕی وایە ((سیستمێکی ئەخلاقی جیهانی ، هەمو جیهان پەسەندی بکات (یونیڤرسال) بونی نیە))...بۆیە بینای ئەخلاق بە تێکۆشانی چینایەتی ئەزانێت ..تڕۆتسکی ئەڵێت : ((ئەخلاق ، بەرهەمی گەشەی کۆمەڵگایە ، قابیلی گۆڕانە .. ئەخلاق زیاتر لە ئایدیایەک ، دیاردەیەکی چینایەتیە ))..
وە باوەڕی وایە : (( تەنیا شۆڕش وەڵامی خواستەکانی ئایندەی کۆمەڵ ئەداتەوە ، هەرچێک بۆ سەرخستن و پێش بردنی شۆڕش بە کار بێت ، لە ڕوی ئەخلاقەوە پەسەندە ، ناپەسەندی بۆ کۆمەڵگای فرە چینە ، کە ئەمانە بەرهەم دێنێت)) وە ئەڵێ : ((گوێ نەدانی لنین بە بابەتە ئەخلاقیەکان ، هاوتای ئەخلاقی بەرزی مرۆیی یە )) ...ئەم قەناعەتە ڕەها و بێ سنورە بە ئایدیایەک ، وای کرد حیزبێکی شمولی (بەلشەفیاکان ) و دیکتاتۆرێکی وەک ستالین ماوەی زیاتر لە نیو سەدە دەست بەسەر روسیا دا بگرن ..هەرچەن ستالین دکتاتۆرێکی خوێن ڕێژ بو ، ماکینەیەکی گەورەی قەتڵ و عامی دامەزراند بو ، بەڵام ڕوسیاشی کرد بە دەستێکی بەهێز بۆ لێدانی سوپای هێتلەر و تێک شکانی و لە ئەنجاما ڕوخانی ڕایخی سێهەم .. ڕەنگە ئەو کۆنتڕۆڵەی ستالین نەبوایە ئەڵمانیای نازی تەمەنی درێژتر بوایە ..
تڕۆتسکی هەمو هۆکارەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج بە ڕەوا نازانێت ئەڵێ : ((تەنیا ئەو هۆکارانە پەسەند و سەپێنراوە ، کە هەماهەنگی و یەکگرتویی پڕۆلیتاریا زیاد ئەکات ، ناڕەزاییەکان ئەوروژێنێ )) ...بەم پێیە فەرمانی ١٩١٩ بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەرینی کڕۆنشتات دەرئەکرێ .. تڕۆتسکی باوەڕی وایە : (( لە نێوان ئەخلاقی هاوڵاتی و بەرژەوەندی حزب دا هیچ دژایەتیەک نیە ، حزب هەمو ئامانجی مرۆڤ دۆستانەی هاوڵاتی دابین ئەکات )) وە ئەڵێ : (( ئەخلاق خۆی خەباتە ، ، تا ڕادەیەک شەڕی ناوخۆ ، کە دوا پلەی خەباتی چینایەتی یە ، پەیوەندی ئەخلاقی نێوان چینەکان لە بن دەردێنی)) ..
..........
ماوێتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





