پێویسته هه‌ست و سۆز و ئیراده‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ شه‌قامی کوردی بێ
05/04/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌کارهێنانی 'گێرانه‌وه‌ی باری ئاسایی' زاراوه‌یه‌کی بێ مانایه. له‌وه‌ته‌ی خه‌لکی کورد‌و کۆمه‌لگای کوردی له ژێر ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌بردنی ئه‌و حیزب و سهرکرادانه دایه، له‌و بیست ساڵه‌دا، قه‌ت بۆ مانگێکیش له حاله‌تی ئاسایی و سروشتیی ژیاندا نه‌بووه. هه‌ر له شه‌ری فه‌رهودو ئاودیوکردنهوه بۆ شهرهپهرۆو ره‌نگ و ده‌نگ بۆ شه‌ری ناوخۆیی و خوێن و خیانه‌ت بۆ شه‌ری گه‌نده‌ڵی و دزیی و داگیرکاری ملک و مالی میلله‌ت و خزمه‌تی ئه‌جندای ده‌ره‌کی و گۆڕینی کوردستان به کۆمه‌لگایه‌کی پر جیاوازی و ناعه‌داله‌تیی بێ ده‌ستوورو یاسا‌و به‌رهه‌م و زانست و خۆشی و هیوا، کۆمه‌گای کوردی باری یاسایی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، مانه‌وه‌ی حاله‌تی ئهنفالیی و ژماره‌ی که‌له‌که‌بووی مردنه‌کان و قوربانییه‌کان و کوشتنی به‌رده‌وامی وزه‌و توانا‌و جوانییه‌کان و به‌هاکان ئه‌نجامی ئاشکرای ئه‌و نائاسایی بوونه‌ن. تووڕه‌یی ئه‌مڕۆی گه‌نجان و راپه‌رینی ئه‌مرۆی خه‌لک بۆ گێرانه‌وه‌ی باری ئاسایی ژیان و ماف‌و ئازادییه‌کانه به‌دوورخستنه‌وه‌ی حیزب له هه‌مو جومگه‌کانی ژیانی میلله‌ت و گێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و ماف و ئازادییه‌کانیان. بۆیه زاراوه‌ی گیرانه‌وه‌ی باری ئاسایی هیچ ناگه‌یه‌نێ جگه له گه‌رانه‌وه بۆ به‌رده‌وامیی باری ئاسایی دزیی و داگیرکاریی حیزبیی و کوێره‌وه‌ریی زۆربه‌ی خه‌لک. ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکییه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان ئه‌نجامی که‌له‌گایی حیزبیی و بێمنه‌تی و گوێنگهگرتن و که‌له‌که‌بوونی باری نائاسایی بیست ساله‌ی رابردووه.
خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی خه‌لک مافێکی ئاسایی و یاسایی سه‌ره‌کی و سروشتیی یه. گه‌ل ئه‌و مافه به‌کاردێنێ بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه سروشتییه‌و باره ئاسایی یه‌ی کۆمه‌لگا که 20 ساڵه به هۆی گه‌نده‌لیی و دزیی و داگیرکاریی و ناعه‌داله‌تییه‌وه لێی بێبه‌ش کراوه.
دیاره ده‌سه‌لات گرتن و تۆقاندن له پال دانوستاندن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا به ریگایهک بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و باری ئاسایی یه ده‌زانێ که خۆی مه‌به‌ستێتی. له‌و ناوه‌دا قوربانییه سه‌ره‌کییه‌که خه‌لکه: ئێستا‌و پاشه‌رۆژیان، به تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی ده‌که‌ونه به‌ر شالاوی گرتنه‌وه. ئێمه چاوه‌رێمان ده‌کرد ئۆپۆزیسیۆن هه‌لوێستی توند‌و ئاشکرای به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و گرتن و هێرشانه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران هه‌بێ وتا ئه‌و شالاوه نه‌وه‌ستێ و باری ئاسایی و مافی یاسایی خه‌لک له خۆپیشاندانی ئاشتییانه له هه‌موو کون و قوژبنێکی کوردستان به هه‌ولێریشه‌وه، نه سهلمێندرێ و نه‌خرێته کار، دانوستاندن و گفوگۆ له گه‌ڵ حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن.به‌لام دیاره ده‌سه‌لات سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه له خه‌لک به مه‌رجێک بۆ گێرانه‌وه‌ی باری ئاسایی خۆی ده‌زانێ! حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن نابێ له‌و ئامانجه ستراتیجییه‌دا هاوکاری ده‌سه‌ڵات بن و پشت له خۆپیشانده‌ران بکه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





