پاش ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکی ئاینییدا، بە دواییدا ده‌ستشۆردن پێویسته
12/02/2012, 12:00 (GMT+1)

بۆیه پێویسته که ڕێگیری له سه‌ره پیاوه ئاینیه‌کان بگیردرێت، ڕێگه‌یان نه‌درێت، که سه‌ر له جه‌ماوه‌ر بشێوێنن و موسڵمانێکی خودا په‌رستی دڵپاک له‌گه‌ڵ بکه‌ن به بۆمبێکی چێندراو. (فلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆف، لینین) کاتێک له نه‌مساوه له ڕێگای سویده‌وه و له (هۆتێل ساڤۆی شاری مالمۆ) دابه‌زی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای سوید، به بهتلێۆنێک سه‌رباز، چوارده‌وری هۆتێل ساڤۆیاندا گرت و پاشانیش، هه‌رگیز لینیان له‌چاوی سه‌رباز و سیخوڕه‌کانیان خافڵ نه‌کرد، هه‌تا خاکی سویدی به جێهێشت (مێژووی شاری مالمۆ). دوکتۆر عه‌لی موزفه‌ری، یه‌کێکه له پیاوه ئاینیه سنیهکانی شاری شیراز، مه‌لا جانه‌وه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له تێڤیهکانیانهوه بڵاویان کرده‌وه، که مزه‌فه‌ری به‌زۆر سواری دایکی خۆیبوه، به‌ڵام خه‌ڵکه به ویژادانهکان هاتنه ده‌نگ و گووتیان: بۆ خاتری خوا، کاتێک دوکتۆر عه‌لی مزه‌فه‌ری له دایکبوو، دایکی قوڕبه‌سه‌ری ده‌موو ده‌ست گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌ی هاوار ئێوه چ جانه‌وه‌رێکن، ئه‌ی هاوار ئێوه چ وه‌حشێک و مرۆڤخۆرێکن له قوڵایی مێژوه‌وه، له ئێمه زیندوبونهتهوه.
مفتی هه‌ره گه‌وره‌ی سوریا (احمد حسون) به‌چاوی خۆی ئه‌و ده‌رییای خوێنه‌ی که سات له‌دوای سات، شه‌پۆله‌کانی توندتر و جه‌رگبڕتر ده‌بێت، که‌چی ئه‌و نا ئینسان و نامه‌رده ده‌قیڕێنێت و خەڵکی تاوانبار، ده‌کات و ڕژێمه وه‌حشه‌که‌ی سوریا، به فریشته ده‌چوێنێت! ئه‌ی مه‌گه‌ر مفتی یا خه‌تیبه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان خەتیبی سلێمانی لە سەردەمی سەددامدا (شێخ محەمەد قەرەداغی)، ئەویش یەکێک بووە لە خەتیبە بەناوبانگەکان، بۆ خزمەتی بەعس خوتبەی دەدا، ئەو لە پاڵ شەیتانێکی تردا، کە سەددام بوو، هاواری دەکرد دەتگووت بە باوکی ئەم بەشارەی دەگووت: حافز الئەسوەد، سەددام بەمە خەنی دەبوو، کەچی بۆ کیمیابران و ئەنفالکردنی کورد، نەیکرد تەنانەت دەست بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە و دوعایەک بۆ چارەنووسی کورد بکات، بە پێچەوانەوە بوو بوو به پاسه‌وانی سه‌دام حسێن، سوێنده‌ی خوارد که سه‌دام چه‌کی کیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه به‌کار نه‌هێناوه. ته‌نها بۆ زانین گوێ له ممدوح ئیسماعیلی کێوی بگره، له‌گرمه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ئه‌مڕۆی 8ی فێبری وه‌ری 2012 ، ئه‌وسا لە راستییەکان تێده‌گه‌یت، ئاخر کوا کێ دیویه، یا کێ بیستویه له میسردا خواپه‌رستی نایاسایی بێت، یا له‌کام جێگه‌ی دیکه‌ی، ئه‌م جیهانه فروانهندا، له په‌رله‌ماندا بانگدرابێت؟! بە دەیان مەلا و خەتیبی کورد هەن، کە لە مێژوودا خیانەتییان لە میللەتی خۆیان کردووە و لە ناو قورئان و ئایەتەکاندا هەزار بیانوویان لێدۆزیوەوە کە رەوای داوە بە داگیرکەر و دوژمنانی کورد، کە میللەتەکەمان قڕ بکەن. ئاخر بۆیە منیش دەڵێم: تەوقە لەگەڵ ئەمانەدا مەکە، ئەگەر ناچاربوویت کردیشت پاش ته‌وقه‌کردن ده‌ستشۆردن پێویسته.
http://www.youtube.com/watch?v=iiD6jaPsBXA
****************************
*****************************
جگه له پیاوه ئاینه‌ییه‌کان، هه‌ر ئه‌مڕۆ،(بسمه قزمانی ئه‌ندامی مجلس سوری) تورکییای کرده فریشته و فریادڕه‌سی سوورهییهکان، له‌کاتێکدا وورد و درشت، ئاگاداره، که تورکیا له سوریا وهحشیترە، جانه‌وه‌رتر ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه سڤیله‌که‌ی خۆیدا ده‌کات، جا ئایا ڕژێمێک به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی ئەوەندە دڕننده و جانهوهربێت، ئیتر چۆن ده‌توانێت، فریشته بێت، به‌رانبه‌ر به‌گه‌لێکی دیکه؟
*****************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





