سیاسه‌تی ئه‌مریکا دژ به دیکتاتۆره‌کان
29/01/2011, 12:00 (GMT+1)

دوو له‌و دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌مریکا به زه‌بری سه‌ربازی لایبرد ئه‌فغانستان و عراق بوو، به‌ڵام ئه‌مه پاره‌ی زۆری تێچوو بۆ ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستددا چه‌نده‌ها دوژمنی بۆ زیاد بوو.
ئێستا ئه‌مه‌ریکا ڕێگا چاره‌یه‌کی تری هه‌یه:
یه‌که‌م: له ڕێگه‌ی ویکیلیکس چه‌نده‌ها دۆکومێنتی به‌نرخیان بڵاو کرده له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌ی، که زۆر خۆیان به نه‌ژادپه‌رست ده‌زانن یان دیکتاتۆرن، ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو، که خه‌ڵکی ناوچه‌که به ئاگا بهێنێت له‌م شێره دیکتاتۆرانه‌ی که حاکمییه‌تیان له دهستادایه و توند‌و تیژین دژ به گه‌لی خۆیان، به‌ڵام سیخوڕی ئه‌مریکان و ڕێوی ده‌ره‌وه‌ن.
دووه‌م: ده‌ستی کرد به به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵک که خۆیان ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بده‌ن، به‌م شێوه‌یه ئه‌مریکا یه‌ک دۆلار سه‌رف ناکات دژ به دیکاتۆر لابردن، یه‌ک سه‌ربازیش گیان له‌ده‌ست نادات و دوژمنیش بۆ ئه‌مریکیه‌کان زیاد ناکات له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا.
سێیه‌م:خه‌ڵکی وڵاتانی زوڵم لێکراو ئاشت ده‌کاته‌وه و پشتگیریان لێ ده‌کات، به‌مه‌ش هاوڕێ بۆ خۆی دابین ده‌کات بۆ سه‌د ساڵی ئاینده، تا ئه‌و کاته‌ی که دووباره گۆڕان پێویست ده‌بێت.
که‌واته ئه‌مریکا به به‌ردێک 4 چۆله‌که ده‌کوژێت (پاره سه‌رف ناکات، دوژمن بۆ خۆی دروست ناکات، سه‌ربازی لێ ناکوژرێت، خه‌ڵکی زوڵم لێکراو ئاشت ده‌کاته‌وه). ئه‌مه‌ریکا به براوه‌یی له دووره‌وه سه‌یری ئه‌م گه‌مه سیاسییه تازه‌یه ده‌کات.
یه‌ک شت زۆر گرنگه، که دیکاتۆره‌کان بیزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده پاره و ئه‌موالی دزی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات یان ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بکه‌ن ئه‌م سه‌روه‌ته دزراوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و دیکتاتۆره‌که‌ش ته‌سلیم به ووڵاته‌که ده‌کرێته‌وه، بۆ نمونه براکه‌ی له‌یلا ته‌رابلوسی، که‌نه‌دا ته‌سلیمی تۆنسی ده‌کاته‌وه.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئاگاداری کۆلکه دیکتاتۆره‌که‌ی پارتی بکه‌م، مه‌سعود خه‌یاڵت خاوه ده‌ڵێیت ئێمه وه‌ک تونس نین به ده‌بابه نه‌هاتوین تا ڕاپه‌ڕین بکرێت.
منیش پێت ده‌ڵێم جه‌نابی کۆلکه دیکاتۆر تۆ 100% به ده‌بابه هاتی له 31 ئابی 1996 تۆ یه‌که‌مین که‌س بوویت به ده‌بابه‌ی به‌عس تۆپت نا به یه‌که‌مین په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه، تکایه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ئیتر که‌م درۆ بکه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی له‌بیر چوونه‌وه‌ت هه‌یه، بچۆ بۆ لای دکتۆرێکی ده‌رونی تا یارمرتییتان بدات، ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت نه‌خۆشیتان نییه، ئه‌وه چاکتره سه‌ر بکه‌یته سه‌ر خوێندنه‌وه، تا مێژووی خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت بخوێنیته‌وه و که‌مێک خۆت پڕ زانست بکه‌یت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





