عبدول محێدین مه‌لا ئیبراهیم له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا له به‌رده‌رکی سه‌را شه‌هید کرا
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)


ئارامگه‌ی شه‌هید عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان
ئه‌ی عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان گلێنه‌ی سلێمانی، شێره ئازاکه‌ی به‌ر سه‌رای به‌رخودان، تۆ ئه‌و کاته لاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و باریک و خوێن گه‌رمی 29 به‌هار بوویت، له دایک بووی یه‌که‌م ساڵی سه‌ده‌ی بیست بووی.
ئارامگه‌ی شه‌هید عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان/ سلێمانی
ئه‌م جگه‌رگۆشانه‌ی که ئێستا له ده‌وره من و نایه‌ڵن به‌رده‌مم خاڵی بێت و شه‌وانه میوانمن، ڕۆشنایی چاوانمن، نه‌وه‌ی کۆتاییی سه‌ده‌ی بیستن و تیایاندا هه‌یه مێرد منداڵ له ده‌سپێکی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له دایک بوون، که‌چی به سنگی ڕووته‌وه به‌ره‌و ڕێژنه‌ی گولله ده‌چنه پێشه‌وه، ئه‌مانه نه‌وه‌ی دنیای تازه و ئای تی و فه‌یس بووکن، که چی دوێ شه‌و نیرۆنهکهی سلێمانی نامۆ به شار نامۆ به که‌لتوری لێبورده‌یی و نامۆ به کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه ، ئاشنا به خیانه‌ت و کورد کوشتن له‌گه‌ڵ مه‌دالیا له مله‌که‌ی که وون بوو بوو ، هه‌ردووکیان دوو نمه‌ک به حه‌رامی ئه‌م شاره‌ن، ئه‌وه‌ی پیرمام، سلێمانی ساڵانێک باوکی گرته باوه‌ش و بۆ خۆشی قوربانی زۆریاندا، ئه‌وه‌ی دووهه‌م ئه‌و نه‌گریسه‌ی که نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر به چه‌واشه به درۆوه ئا لێره‌دا وتاری ده‌خوێنده‌وه و به‌نده‌ی موخلیسی شاره حه‌یاته‌که بوو ، که‌چی ئێستا ده‌یه‌وێت سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن بکات، قیبله‌ی کوردان بکات به سوتماک. کوڕه 29 بههاریهکهم عه‌وله سیسه‌ی قاره‌مان ببه به هه‌وێنی هه‌ڵمه‌ت بردنی ئه‌م لاوانه‌ی که جارێکی تر ئه‌مشه‌و 6ی مارت ده‌یه‌ها چادر هه‌ڵده‌ده‌ن له ده‌ورم، به خاڵه‌ش بڵێ قه‌ڵه‌م و سه‌ره کاغه‌زه‌کانی با بێنێ دوو هه‌فته‌ی تر نه‌ورۆزه و با به به‌رگی کوردیه‌وه سرووده‌که‌ی ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه و وانه‌ی کوردایه‌تی به نه‌وه‌ی فه‌یس بووک لێره ئه‌مشه‌و بڵێته‌وه ...بڵێته‌وه، با خاڵه خوێنی لاوی بیجوڵێنێ ویاپراخی نه‌وروزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م به‌هاره بۆ لاوان ئاماده بکات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





