له گردی پیرۆزه وه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له سه‌عاتی سفردا زه‌ماوه‌ند بکه‌ن !!
07/04/2009, 12:00 (GMT+1)

وه بێگومان هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان واته ئه‌وه‌ی که به‌بێ هیچ هۆکار و کێشه‌ی تایبه‌تی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، له پێناو پاراستنی خاک و نیشتیمانه‌که‌ی و گۆڕ به گۆڕ کردنی ئه‌و ڕژێمه به‌عسه ،وه تاکو ئه‌مڕۆ زۆر شه‌ره‌ف مه‌ندانه و داوێن پاکانه که به‌شێک بون له فاکته‌ره‌کانی ڕاپه‌ڕین و تاکو ئه‌مڕۆش زۆر ڕاستگۆیانه و قاره‌مانانه له به‌ره‌ی خه‌ڵک و ئازادیخوازیدان که ده‌بێ بۆگۆڕانکاری و ڕاپه‌ڕینێکی تر‌و ڕێز گرتن له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و هاوڕێیانی شه‌هیدیان هاوشانی ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ، فاکته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌مجاره بن !
زه‌مینه‌ی ئه‌مڕۆ له 18 ساڵ پێش ئێستا زۆر له بارتر و ئاسانتره ، لاوان هوشیار ترن ، جامی پڕ له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له‌سه‌ری ئه‌ڕژێت ، ده‌یه‌ها پلان و دژایه‌تی له پێناو دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و دژ به ئازادیخوازان له ئارادایه هه‌م له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هه‌م له ناوخۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه ، ئیتر بۆ ئه‌بێت چاره‌نوسی میلله‌تێک ، وه ئه‌م هه‌مو نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیه تاکو واده‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌حه‌مول بکرێت ؟!
بێگومان زۆر زه‌حمه‌ته ، واته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئێستا له چاوه‌ڕوانی بروسکه‌ی زه‌ماوه‌ند دایه بۆ ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری !
به بیستنی بروسکه له گردی پیرۆز و خه‌ڵکی ئازادیخوازه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان له سه‌عاتی سفردا ، باشوری کوردستان‌مان سه‌روه‌ریه‌کی تر و گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌کانی تریان تۆمار ئه‌کات ،
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





