به قسهکانی مهلا بهختیار ههڵمهخهڵهتێن، ئهوه تاکتیک بوو، نهک ستراتیژی نهتهوهیی
14/10/2012, 12:00 (GMT+1)

یەکێتی لە زاری مەلا بەختیار بۆ وا قسەی کرد:
١/ من باوەرم وایە ناوەرۆکی ووتەکەی مەلا بەختیار پەیامێکی سیاسی بەرەی ئیرانە بۆ ئەردۆگان ، کە ئەگەر بەو مامەلانەی نەچیتەوە کە دژیان دەیکات بەتایبەتی پشتگیری لە بەرەی دژە مالیکی بکات ، ئەوا ووتەکانی مەلابەختیار چەند هەنگاوێکی پراکتیکیشی بۆ دەهاوێژن ، بۆیە ووتەکانی مەلا بەختیار وەک پەیام هی بەرەیەکە وەک ناوەڕۆک وانەکەی لای تاڵەبانی پێ وتراوە ، تەنیا مەلا بەختیار بەهارات و هەست بزوێنێ تیا کردوە .
٢- یەکێتی و تالەبانی لەسەرەتای ٢٠٠٠ دا دۆستایەتی بەهێزیان لەگەل حزبەکەی ئەردۆگان هەبوو ، بەلام پارتی بەهۆی باگگراوەندی هاریکاری لەگەل(میت و سوپای تورکیا) و پرۆژە هاوبەشە ئابووری و ئەمنییەکانی لەگەل تورکیا چووه ناوهوه و یەکێتیش لەو دۆستایەتیە کرایه دهرهوه.
٣- یەکێتی ماوەیەکە هەول دەدات بە خەتێکی جیا لەچاو پارتی سیاسەت بکات و کۆتایی بەکۆیلەبوونی بەرامبەری بهێنێ ،هاوکات ناشکڕێ ئاستی رۆێشتنی وشەکانی مەلا بەختیار بۆ کاردانەوەی، گرنگیدانی تورکیا و ئاکەپەی ئەردۆگان بەبارزانی بەتایبەتی لەدوایین کۆنگرەکەی ئاکەپە گیانی تٶلەی لێ نەبینینەوە .
٤- یەکێتی دەزانی هەلبژاردنی شارەوانی و پەرلەمانی نزیک بۆتەوە ئەگەری زۆرە لەگەل پارتی بەلیستی جیا بەشدار ببێ ، بۆیە ئەم هەنگاوە جەماوەر بۆ لای خۆی رادەکیشێ و جەماوەرەکەی گۆش دەکاتەوە .
٥ خاڵی هەرە گرنگیش ، پەکەکەیە ، کە ئەمرۆ ئەو پارتەی ٩٢ و ٩٥ و ٢٠٠٠ نیە ، بەلکو بەو ئیرادە و جەماوەرەو پەرلەمانتارو پێگە سیاسیەی هەیەتی ،ژمارەیە کی گرنگە و بەئاستی تورکیا سەنگ و کاریگەری لەهاوکێشەکانی ناو کوردستان هەیە ، خۆی بەهەر لایەکدا بدات ، پارسەنگەکان دەگۆڕێ .
ئەگەر یەکێتی ئەو قسانەی مەلا کردی قسەی گەورە و گرنگ بوون ، کردیه ستراتیژ نەوەک کارتی فشار بەسەر تورکیا و پارتی و ریکلامی هەلبژاردن هەنگاویکی باشە ، بەلام ئەزمونی ئەو ٢٢ سالەی تالەبانی و بارزانی ئەوەمان پێ دەلێ ئەوان هەموو کارو هەلوێستێکی نەتەوەیی ، وەک بەردەبازێک بۆ دەستکەوتی کەسێتی و حزبی مامەلە پێ دەکەن . ، هاوکات ئەو وتانە ی بەناوی یەکێتی خوێنرایەوە ، بەپارتێک دەچیتە بواری جێبەجێکردن و گومان دروست ناکات کە خاوەن بیروباوەر بێ ...
لەکۆتایش دەلێم وتەکان کورد زیانی لێ نابینێ ، ئەگەری قازانج وزیانەکانی جارێ زووە لێک بدەینەوە ئەگەر بەیانی لەمیدیای تورکیش هەر هەلوێستێک هاتە ئاراوە ، بۆیە خەلک نابێ خوێندنەوەی ئەوەندە ساکارانە بێ و بەهەلوێستێکی نەتەوەیی لێکی بداتەوە کە لێرەدا چەند نمونەیەکی هاوشیوە وەک بیرهێنانەوە باس دەکەم:
١/ کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان کە تالەبانی دەیان ساڵ کردیە بەردەبازێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگی گەنجان و گەشەکردنی حزبەکەی بەلام دەرکەوت لەکۆتاییدا نەوەک تالەبانی بەلکو خودی نەوشێروانیش وەک خۆی لەکتێبهکهیدا راشکاوانە دەلێ باوەرم بە مارکسیزم نەبووە.
٢/ چەندین مانگ ئهم حیزبه هەمومانیان بەو دروشمی ریفراندۆم برد، که بۆ خۆی ئهو دروشمێکی جوان و پیرۆز، لێ ئهوان بۆ هەلخەلەتاند بهکاریان هێنا، کە ئەمرۆ لەگەل باسکردنی هیچ بەهایەکی نهماوە، چونکه دواییش دەرکەوت کارتێک بوو بۆ چەند پۆست و دەستکەوتی مادیی.
٣/ بارزانی چەندین جار لەمەلا بەختیار و یەکیتی زیاتر ، ووتاری نەتەوەیی ، تا ئاستی هەرەشەی لە تورکیا کردوە ، کەچی دەرکەوت هەمووی تاکتکی سیاسیی بوو بۆ دەستکەوتی خۆیان و حزبهکهیان بوو، نهک له خواستێکی نهتهوهییهوه بۆ کورد بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





