کیژ و ژنە شەڕەڤانەکانی پەکەکە و یەپەژە بوونە نمونە بۆ هەموو جیهان
21/12/2014, 12:00 (GMT+1)

هەڵبەتە پارتی کرێکارانی کوردستان و دەستە خۆشکەکانی لە یەپەژە و پژاك، لەمێژە ئەو ڕێچکەیەیان شکاندوە و ئەوەی بۆ ڕەگەزی نێر گونجاوە بۆ ڕەگەزی مێینەش بەهەمان شێوە. چەندین کادیری سیاسی و سەربازی لە پێشی پێشەوەی بەرەکان بوون و بەردەوام توانیویانە خۆیان بسەلمێنن و ڕۆڵی خۆیان دەربخەن، تا بەو شێوەیەی لە بەرگریکردن لە شاری (کۆبانی) بینیمان و ڕۆڵی کیژان و خانمانی کوردانی ڕۆژئاوا کە خۆی لە(یەپەژە)دا بەرجەستە کرد، توانیان خاڵکی دەست پێکردنی کۆتایی بە چەتەکانی داعش ڕەنگ ڕێژ بکەن و مێژوویەك بۆ خۆیان و ئێمەش تۆمار بکەن کەهەموان بێ جیاوازی شانازی پێوە بکەین. ئەم پۆلە کیژ و خانمانە بونە هەوێنێ ئازایەتی و مەردایەتی دژ بە تاریکی و نەزانی و ملهوڕێتی چەتەکانی داعش و ئیسلامییە دواکەوتوەکان. ئەمان، وێنەیەکیان لە هزری مرۆڤدا دروست کرد کە کەس ناتوانێ نکۆڵی لەبونیان و قارەمانێتیان بکات.
کاریگەری و ڕۆڵی ئەمانە سنووری نیشتمانی کوردستانی بڕی و سوپا و هێزە گەورەکانی جیهان چاویان لێ دەکەن. ئەوەتا، ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکەمین جار سوپای ئینگلیز بڕیاری داوە کچەکانی لە ڕێزی پێشەوەی جەنگەکان بەشداری پێبکات. هەمان شت بۆ هێزەکانی ئەمریکاش، کە تا هەنووکە ڕەگەزەکەی تر نەیانتوانیبوو لە پێشەوە بجەنگن.
دەستان خۆش بێ و نمونەتان زۆربێ ، هێوادارین کە یەپەژە تەنها بەرخودان دژی چەتەکانی داعش و هاوشێوەکانیان لە سنووری کوردستان دیاری نەکات .بەڵکو پێوستە لەهەر شوێنێك تیرۆر هەبێ ئەمان وەك هێزێکی جیهانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ دژایەتی تیرۆر و تیرۆرستان. بەم شێوەیە ئەم هێزە لە مێژوودا یەکەمین هێزی کچان و ژنانی کورد ئەبێ کە بتوانن ڕۆڵی گەورەی خۆیان دەربخەن.
تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:
http://arabic.cnn.com/world/2014/12/19/uk-defense-women#214
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





