سڵاوێک بۆ نوسه‌رانی لڤین و قه‌ڵه‌مه بوێره‌کانی تری نیشتمان ...
09/10/2009, 12:00 (GMT+1)

گۆڤاری لڤین هه‌ر له‌م رۆژه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه به‌رده‌وام لاپه‌ره‌کانی به‌بڤه وتێپهرێن لهخهتهسورهکانی ده‌سه‌لات ده‌رچواندوه ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مو زمان و ڕێگایه‌ک ، بۆ کپکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بگرنه به‌ر ، به‌لام به‌بوێری نوسه‌رانی ئه‌م گۆڤاره له‌ته‌مه‌نی ده‌رچونی تا ئێستاوه ، توانیویانه له‌ته‌ک چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤار و که‌نالی تری میدیایی ، ئازادی قه‌له‌م به‌رفراوان بکه‌ن و پاشه‌کشه به سیما وره‌فتاری مه‌رگی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان بهێنن . که‌دواترینیان هه‌لدانه‌وه بودجه و موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه . سه‌رباری هه‌لدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ره گرنگه (مۆنۆپۆلکردنی داهاتی گه‌ل له خۆشگزهرانیی خۆیان و زه‌لیلکردنی تاکی کورد) بوێرانه‌ش وه‌لامی رونکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان بده‌نه‌وه
ئاخر ئه‌وه‌ی پارتی ویه‌کێتی ، چه‌ند سالێکه درێژه به‌ته‌مه‌نی قێزه‌وه نی خۆیان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ری وه‌ستاون (دامه‌زراندن و ده‌رکردنی فه‌رمانبه‌ران و نه‌دانی بودجه‌یه به‌و حزبانه‌ی که‌له خه‌ته سوره‌کانی جۆتێ حزب و بنه‌ماله نزیک ده‌بنه‌وه ، له‌ته‌ک به‌کارهێنانی زمانی زه‌بروزه‌نگ، به‌پێی کات و شوێنه‌کان .
راسته ، په‌نابردن بۆ دادگا له‌سه‌ر هه‌لدانه‌وه‌ی بودجه‌ی مانگانه‌ی 400 هه‌زاردۆلار (به‌ئاستی یه‌ک ساڵی موچه‌ی خه‌رجی سه‌رجه‌م بنه‌ماله‌ی مه‌لیکی سوێده) سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کارێکی مه‌ده‌نیانه‌یه ، به‌لام ئه‌ی ناکرێت بپرسین ، کام شێوز له‌به‌رامبه‌ر گۆڤاری لڤین نما نه‌یگرنه به‌ر بۆ بێده‌نگ کردنیان ؟ تیرۆری سۆرانی مامهحامهی ئه‌ندامی و هه‌ولدان بۆ تیرۆری چه‌ند جاره‌ی ئه‌حمه‌د میره‌و هه‌ره‌شه لێکردنه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌زگا ی پاراستن و رونکردنه‌وه‌کانی به‌هه‌ره‌شه‌کانی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی ..... ....
دواتر سه‌رۆکی هه‌رێم چ پێویستی به موچه‌یه‌ی براوه‌یه‌وه ، بارزانی و تاڵه‌بانی ، به‌ئاره‌زوی خۆیان 18 ساڵه ، موچه‌ی هه‌مو گه‌لیان له‌به‌رده‌سته و بۆ خۆیان براندۆتهوه و ره‌فتار به‌داهاتی گه‌ل به‌پێی ئاره‌زوه سیاسیه‌کانی ده‌که‌ن و که‌سمان نازانین بودجه‌ی زیاتر له 18 سالی ، چه‌ندو چۆن خه‌رج کراوه ، له‌کاتێکدا ئه‌و داهاته بۆخۆشگوزه‌رانی هه‌مومانه نه‌وه‌ک پۆلی بنه‌ماله ؟ ئافه‌رین ده‌سه‌لات له‌نێو سوپایه‌ک به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ یه‌ک به‌رپرس زیندانی و دادگای نه‌بینێ ، که‌چی رۆژ نیه ڕۆژنامه‌نوسێک به‌ناوی ته‌شه‌ر به‌پیرۆزیه‌کانی پۆلێ به‌رپرسی گه‌نده‌ل به‌ره‌و دادگا راپێچ نه‌که ن . که‌چی باس له ئه‌زمونی دیموکراتیه بێ وێنه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتیش ده‌که‌ن !؟
ناشزانم چۆن به‌ناو حزبه ئۆپزسیۆنه‌کان له‌ئاست ئه‌و قه‌له‌مه بوێرانه شه‌رم نایانگرێت ، که 18 ساله به‌ناو (ئۆپزسیۆن) و به ئاشکراش به‌شێکن له‌ده‌سه‌ڵات ، به‌ئاستی چه‌ند ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه و مالپه‌ره کوردیه‌کان ڕۆلیان له‌هاوکێشه سیاسیه‌کان و بوێریان تیا نیه ، که ترسی ده‌سه‌لات بشکێنن وناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رشه‌قام بۆ مافه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن و تاوان وناپاکیه نه‌ته‌وه‌یی و لوتکه‌ی ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی ئاشکرا و داکۆکی له‌ئازادی سیاسی و به‌رفراوانی بکه‌ن ؟ ، ناهه‌قم مه‌گرن ئه‌گه‌ر به‌راوردتان وه‌ک ئهلکحولیستێک بکه‌م که‌له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی قومێکی بیره و ئاره‌قێک سڵ له‌هیچ رهفتاڕیک ناکاته‌وه ،ئێوه‌ش به‌هه‌مان شیوه له‌پێناو وه‌رگرتنی کورسیه‌کی وه‌زاره‌ت و بودجه‌یه‌کی حزب و دیاریه‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌رمانده ، چه‌نده‌مین باره ئاسا ، به‌رنامه‌ی حزب و وته‌ی سهرمینبهری راگه‌یاندنه‌کانی خۆتان ، له‌دانیشتنێکی دو قۆڵی له‌سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلان هه‌راج ده‌که‌ن هه‌راج ؟ واش پێده‌چیت بێ کورسی و وه‌زاره‌ت ئیداره نه‌که‌ن ؟
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌بلێین کاتێک مڕۆڤ گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێت کهسهندیکای ڕۆژنامه‌نوسان خاوه‌نی 9000 ئه‌ندامه به‌لام 90 قه‌له‌می بوێری ئازاره‌کانی نیشتمان ناخه‌نه سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌کان، له‌هه‌نده‌رانیش له هه‌زاران خۆ به رۆشنبیر وسیاسه‌تمه‌داری خولیای میک گرتن و دیدار له‌گه‌ل ئه‌نجام ده‌ر ، که‌چی ده‌یانن ئه‌وانه‌ی به‌ناو ووێنه‌ی خۆیان وشه‌ی ونوسینه‌کانیان پر له‌ئازاری کپکراوی خه‌لک ده‌رده‌بڕن و زۆر له‌وه که‌متریشن ، که‌وشه‌کان پراکتیزه‌ی کاری مه‌یدانی وسهرشهقام بۆ ئه‌نجامدانی که‌مپین و خۆپیشاندان و یادێک به‌شه‌وه پڕ له‌بن نههاتوهکانیان بکه‌نه‌وه . له‌یادیشمان نه‌چیت زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگانه گه‌نجانه‌یه ، نه‌وه‌ک ئه‌و نوسه‌رو خۆ بهڕۆشنبیرانهی نیو مه‌تر ئه‌لقاب له‌پێش ناوه‌کانیان ده‌نوسن و حه‌زیان لێیه پێیان بلێن.
3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانێکی کوردستانم کرد ،زۆر لههاوڕێیه نزیکه‌کانم ، ترسیان له ئازاردانی ( گرتن و سوکایه‌تی) پێکردنم هه‌بوو ، وهکهگهیشتمهوه نیشتمانیش ، هه‌ندێکیان داوایان لێکردم له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌لاتی پارتی نه‌مێنمه‌وه به‌خودی سه‌رنوسه‌ری لڤینیشهوه . به‌لام بهههموانم ده‌وت ، شه‌رم ده‌مگرێت کاتێک ده‌یان نوسه‌ر له ناو نیشتمان ، بێ هیچ پالپشتیه‌کی مه‌عنه‌وی ئه‌ورپی ، ،قه‌له‌مه‌کانیان له‌ئێمه بوێرانه‌تر و ده‌چیته سه‌ر بڤه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، که‌چی ئێمه‌ش بۆسهفهرێکی کورت خایه‌نی نیشتمان ، ترس ببێته هۆی دابڕانمان له نیشتمانی دایک . ئاخر شه‌رم نیه مرۆڤ که‌سه‌یری نوسه‌رانی لڤین و هاولاتی وئاوێنه و چه‌ندین نوسه‌ری سه‌ربه‌خۆ و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و مالپه‌ڕی ناو نیشتمان بکات و که‌چی له‌هه‌نده‌رانه‌وه به‌وهه‌مو پاڵپشتیه مه‌عنه‌ویه ئهوڕپیهوه بترسێت ، به‌ناوی خۆی ، ئازاره کپکراو و پرته‌و بۆڵه‌کانی ناو ته‌له‌فۆن و دیدار ومیوانداریهکانی نه‌خاته سه‌ر روپه‌ری مالپه‌رو رۆژنامه‌کانه‌وه .
بۆیه له‌کاتێکدا سوپاییهک قه‌له‌می هه‌لپه‌رست وله‌رزۆک و به‌تۆمه‌ت به‌خشین به خه‌لک و هاوشیوه‌ی قه‌ڵه‌م فرۆش (له‌ش فرۆش) بونیان هه‌یه ، ئه‌وا ئه‌و ده‌یان قه‌له‌مه بوێره‌ی ناونیشتمان هه‌مو کات بۆ ئێمه له‌هه‌نده‌ران ، له‌بێهیوایی ڕزگارمان ده‌که‌ن و هێزێکمان پێ ده‌به‌خشن ، کهکاروانهکه به‌رده‌وامه و ناوه‌ستێ تا تاوانباران له‌دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه سزا نه‌دات ، بۆیه سلاو وهه‌زار جار سلاو بۆ بوێریهکانتان ، ئاخر ئه‌گه‌ر خه‌باتی قه‌له‌م نه‌بوایه و چاومان له‌و به‌ناو حزبه ئۆپزسیۆنانه بوایه ، دهئهوهنده ئه‌م نیشتمانه وێرانتر وپڕ له تاوانتر ده‌بوو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





