شەرناخ و پەیوەندى کوردى - تورکى
31/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوان قارەمانەکانى ئێمە بە تیرۆریست ناوزەند دەکەن، ئێمە پێلاو بۆ دزەکانى ئەوان دادەنیێن.
ئەوان مندالەکانى ئێمە تیرۆر دەکەن. ئیمە چەپکە کوڵ لەسەر گۆڕى پیاوکوژەکانى ئەوان دادەنێن.
ئەوان ئێمە بە دڕندە و مەیمونەکانى ئەفەریقا دەچوێنن، ئێمە لاسایى ئەوان دەکەینەوە.
ئەوان ئامادەنین گوێ بۆ ووشەیەکى کوردى رادێرن.
ئێمە وێنەى گۆرانبیژەکانى ئەوان لەناو ماڵەکانمان هەلدەواسین.
ئەوان ناوى وڵات و شارەکانى ئێمە دەکەن بە تورکى، ئیمەش ناو وڵاتى خۆمان دەکەین بە تورکى!
سیاسیەکانى ئەوان بۆ خەڵکى خۆیان دەستەوئەژنۆ ، بۆ خەڵکى ئێمەش ئازاو قارەمان ، سیاسیەکانى ئێمە بۆ خەڵکى خۆمان ئازاو قارەمان ، بۆ ئەوانیش کۆیلە و دەستەو ئەژنۆ ، ئێمە گوڵ لە ژێر پێى سەرۆکەکانى ئەوان رادەخەین ،ئەوان سەرۆکى ئیمە وەکو سەرۆک خێل دەبینن ، ئێمە لە سەر دانەواندن و رێز نەگرتنى ئاڵاى ئەوان گەنجەکانى خۆمان دەکوژین و زیندانى دەکەین ، ئەوان لەسەر بەرزکردنەوەى ئاڵاى ئێمە خەڵک دەکوژن و زیندانى دەکەن ! ئەوان ئامادەنیین ناوى ئێمە بێنن، وشەى کوردستان لە فەرهەنگى ئەواندا نییە ، ئێمە هەمیشە بە هاو پەیمانییەتى ئەوانەوە دەنازین. ئێمە ئەوان بە دۆست و هاوسێ تێدەگەین ، ئەوان ئێمە بە بەکرێگیراو و کرێگرتە. ئەوان پیلانى لەناوبردن و تواندنەوەى ئێمە دادەرێژن ، ئێمەش کار بۆ خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەى وڵاتى ئەوان دەکەین. ئەوان تۆپ باران و بۆردومانى وڵاتى ئێمە دەکەن ،ئێمە مۆَلەتى کاردن دەدەینە کۆمپانیا سیخوڕیەکانى ئەوان! ئەوان فڕۆکە بۆ قڕکردنى مەرگى هاوڵاتیانمان دەنێرن ، ئێمە نەوت بۆ قەڵەوکردنى هاوڵاتیانى ئەوان و ئاوەدانکردنەوەى وڵاتى ئەوان دەنێرین ، ئەوان ... ئەوان ...ئەوان .... !ئێمە ...ئێمە ... ئێمە ، ئاخ لە ئەوان و هەزار داخ لە ئێمە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





