پەشێو و پیرباڵ دوو هاوکێشەی یەکسان لە کۆیلەبوون بۆ بنەماڵەی بارزانی!
15/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ماوەیەک هەندێ وتار و ڕەخنە لەسەر پەشێو ئەنوسرێ ، هەندێ تاڕادەی پەرستن ئەی پەرستن و ئەڵێن شاعیرێکی گەورەیەو هۆنراوەکانیشی هەمیشە لە لوتکەدان و خۆی نەفرۆشتوە ! له‌کاتێکدا ئه‌و پیاوه خۆی مه‌ڵاس داوه‌و سه‌ری خۆی داپۆشیوه نه‌باسی تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئه‌کات و نه باسی خوێنڕژانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان ئه‌کات
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ش ئه‌گرن ئه‌ڵێن په‌شێو و هه‌موو ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانەی زاریان داخست وه و له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی کوردستان که 10 که‌س شه‌هید و پتر له 450 که‌س بریندا بوون قسه‌یه‌کیان نه‌کرد، بێ هۆ نیه به‌ڵکه زۆر زیره‌کانه و زۆر سیاسیانه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه چونکه مه‌عاشه‌کانیان و ئیش و کار‌و پۆسته‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه

لێ گه‌ڕێن باپهشێو بێده‌نگ بێ، لێ گه‌ڕێن با بۆخۆی هه‌ر شیعری کلاسیک بنوسێ لێ گه‌ڕێن با هه‌ر ئه‌وانه دیفاعی لێ بکه‌ن که هه‌موویان یان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن یان نزیکن له ده‌سه‌ڵاته‌وه!
لە ئێستادا سه‌رده‌م سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێیه . په‌شێو و لایه‌نگره سه‌رسه‌خته‌کانی ئەبێت لەو حه‌قیقه‌ته تاڵە بگەن کە سه‌رده‌می په‌شێو و شیعره کۆنه‌کانی ئه‌و به‌سه‌رچوو، په‌شێو وه‌ک ته‌مه‌ن نەی ئەتوانی لە گەڵ ئێمەی گەنجانی داخ لە دڵ و ناڕازی خۆی گه‌نج بکاته‌وه‌و، بەڵام خۆ ئەی توانی له‌گه‌ڵ داخوازایه ره‌واکانی ئێمەی گه‌نجاندا بێت، ئه‌یتوانی وه‌ک ئه‌و هه‌موو شاعیر‌و نووسه‌ره به‌ته‌مه‌نه هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی هه‌بێ ،گریمان نەخۆشەو توانای هیچی نیە بەڵام خۆ ئەیتوانی وه‌ک به‌هادین نووری که‌له‌سه‌ر جێگا که‌وتوه لایه‌نگریی له‌خۆپیشانده‌ران و داواکانیان بکات هەڵوێستی ڕوونی خۆی هەبێت .

ماوەتەوە بڵێم ئەگەر فەرهاد پیرباڵ بە ئاشکرا و بە بێ شەرم پەردەی لەسەر هەوموو هەڵویستە درۆینەکانی خۆی لە ڕابووردودا لابردوو ، کۆیلەبوونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دووپات کردەوە و وتتی لە کورستان‌دا پیاوێکی تر نیە شایەنی سەرۆکی هەرێم بێ جگە لە بارزانی ،ئەوا پەشێو بە بێدەنگی، کۆیلەبوونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دووپات کردۆتەوە و هەموو هەڵوێستە درۆینەکانی پێشوی خۆی زەربی سفر کردۆتەوە ، لە ئێستاشدا پەشێو و پیرباڵ دوو هاوکێشەی یەکسان لە کۆیلەبوون ، دوو ڕاستەهێلی هاوتەریب لە زەلیل بوون و بچووک بوونەوە لە بەردەم بنەماڵەی بارزانیدان !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





