گۆڕان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دژوار‌دا
23/11/2013, 12:00 (GMT+1)

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی مانگی ٩ی رابردوو، له به‌رده‌م بژارده‌ی دژواردایه، مانه‌وه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن یان به‌شداربوون له كابینه‌ی حكومه‌تدا. ئۆپۆزیسیۆن بوون له كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی و بۆ حكومه‌تێكی ژێرده‌سته‌ی پارته سیاسییه‌كان قۆناخێكی ئاسان و بژارده‌یه‌كی شیرین نیه. په‌ڕینه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوون و پشتكردن له بنه‌ما و درووشمه‌كان و چوونه كابینه‌ش بژارده‌یه‌كی پڕ ئازاره، چوونكه ئاشی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاته دواكه‌وتوه‌كان خوا ده‌یگێڕێ! به‌و واتایه، تێكه‌ڵبوون به‌و كاروانه كۆی بزوتنه‌وه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌ی ئامانجیان سه‌ركه‌وتن و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شێكی كه‌م له درووشمهكانیانه، گونجاوه كه ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر چاو بگرن:
- پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان و نه‌كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵات و هێژێمۆنی ئێران و وڵاتانی دیكه.
- نه‌چوون بۆ سه‌ری ره‌ش و گۆڕینی شێوازی سیاسه‌ت كردن له كوردستان. چوونی نه‌وشیروان بۆ سه‌ری ڕه‌ش و دانیشتن له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێ و ده‌رمانی پرسی گۆڕانیش نیه.
- گۆڕان پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و بابه‌ته‌دا پێویسته له هه‌ڵه‌ی پارته كوردییه‌كانی دیكه خۆی دوور بگرێ و رێز له بیروڕای جیاواز بگرێ.
- ههڕڕاجنهكردنی ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان و هه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوتا به‌رامبه‌ر به كۆی پرسی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
- دووپاتنهكردنهوهی سیاسه‌تی یه‌كێتی وجه‌لال تاڵه‌بانی له مه‌ڕ تاكتیكی بوون به‌رامبه‌ر به پارتی بارزانی.
- په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و لۆژیكی به‌رامبه‌ر به كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وان خۆیان زیاتر به لایه‌ك ماندوو ده‌كه‌ن و خۆیان له ئازار و خه‌می لایه‌كی دیكه شاردۆته‌وه.
- هاوكاریكردنی یه‌كێتی بۆ خۆرێكخستنه‌وه و دووباره خۆگرتنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخێكی دژوار‌دا به لای پارتیدا ناكه‌وێ.
- له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌دا و ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی گۆڕان له‌و كابینه‌یه‌دا سه‌نگه‌ری دوێنی ئۆپۆزیسیۆن بوون و درووشمه‌كان لهبیرنهكرێن.
- ده‌كرێ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه، جۆره راپرسییه‌كی نێوخۆیی ئه‌نجام بدرێ و ده‌نگ و بیروڕای زیاتر ببیسترێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





