مه‌لا کرێکار " ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی نه‌وشیروان
28/04/2009, 12:00 (GMT+1)

مه‌لا کرێکار ڕه‌فتارو بیره سیاسیه ئیسلامیه‌که‌ی لێده‌رکه‌یت مرۆڤێکی کورده ، تاکێکه له‌نیو کۆمه‌ڵگای کوردی و کۆنتراسێکه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شاشه‌ی ماڵی کورد .
مه‌لا کرێکار ڕۆژێک له‌ڕۆژان نه فایلی هه‌بووه و نه خه‌فیفه‌و نه فه‌وجی جاش و نه‌سه‌رۆک جاش بووه ، به‌ڵکو پێشڕه‌وێکی عه‌قیدی سیاسی دینییه و له‌م لایه‌نه‌وه زیانی به کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی گه‌یاندووه که‌له‌ئێستا مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر بکات . ده‌توانرێت له‌به‌رامبه‌ر مه‌لا کرێکاردا سیاسه‌تی (بوتهفریقهیی) به‌کار بهێنرێت . تا مه‌لا کرێکار له‌و سیاسته بێته خواره‌وه که ئێستا له‌منه‌وه تا دووا مرۆڤی دیموکراتخواز و تا لوتکه سیاسییه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵی ناکۆکن و ململانێی سیاسی و تا سه‌نگه‌ریشی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرن ، ده‌بێت مه‌لا ' ژیرانه به‌پێی پێخهمهری ئیسلام ، که‌له‌ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی پهیامبهرێکهیدا له‌کاتێکدا رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆی و خودای گه‌وره‌شدا " هه‌بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆری کاره‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانیشی به‌پێی ڕه‌وشه‌که گونجاندووه ، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ جوله‌که‌کانیشدا سوڵحی کردوووه . که‌واته دین بۆسهردهمهکه ده‌توانرێت بگونجرێنرێت .
مه‌لا کرێکار که‌سایه‌تییه‌کی دینی و سیاسییه‌کی عه‌قیده‌ییه . کاک نه‌وشیروان سیاسییه‌کی دیموکراتخواز و لوتکه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه ، دوو چه‌مکی جیاواز له بیر‌و ئایدۆلۆژیدا ' وه‌ک ئاسمان و ڕێسمان . ده‌کرێت به‌پێی به‌ها دیموکراسی و ململانییه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ک لیست به‌شداری بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر ته‌لبه‌نده سیاسی و یاساییه‌کان وه‌لابنرێت .
دیاره من بۆخۆم به‌باشی گوێم له‌و بانگه‌شه‌یه نه‌بووه ، به‌ڵام بۆیان گێڕامه‌وه‌و پاشان له سایتی " مێدیاپوک و سایتی چاودێردا خوێندومه‌ته‌وه " من له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه هیچ شتێکی نایاسایی له‌و شێوه بانگهشادا نابینم ، له‌به‌ر کۆمه‌ڵیک خاڵی به‌رچاو .
1 / مه‌لا کرێکار یه‌کلایانه بانگه‌شه ده‌کات .
2 / مه‌لا کریکار ئه‌زمونێکی به‌رچاوی هه‌بووه له کارکردن بۆ گلاندنی یه‌کێتی و پارتی ، خودی که‌نارگرتن و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونهوهکهشی له‌ئێستادا ، سزای به‌ره‌نگارییه چهکداریهکهیهتی له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر به‌شێکی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ ، که یه‌کێتییه . بۆیه له‌مێژه چاوه‌ڕێی ئاڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات ، تا دوو کێوی به‌سته‌ڵه‌کی بناخه داکوتاو ، که به‌ئه‌و نه‌ڕوخا ، درزی تیا بکات ، تاهیچ نه‌بێت له‌و گۆڕانکارییه‌دا ئه‌م پڕکه‌ره‌وه‌ی بۆشاییه‌کی سیاسی هه‌بێت ، تا له‌و ته‌نگه‌شه یاساییه‌ی که ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت ده‌رباز ببێت.
3 / لیستی کاک نه‌وشیروان ، بۆ بانگه‌شه‌که‌ی مه‌لا کرێکار " سیسته‌می بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژرادووه .
بانگه‌شه‌ی یه‌کلایه‌ن ناکاته ئه‌وه‌ی که لهیهنهکهی تر قبوڵێتی، بانگه‌شه‌که‌ی مه‌لا کرێکار ئه‌گه‌ر چی یه‌کلایه‌نه‌یه ، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌چاک و خراپ ، به‌زیانی لیستی کاک نه‌وشیروانه . وه‌ڵامی خراپ " تۆراندنی کۆمه‌ڵێک ده‌نگی شاراوه‌یه که‌له پشت مه‌لا کرێکاره‌وه‌یه . وه‌ڵامی چاک " لیستی کاک نه‌وشیروان ' ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵیک کۆسپی سیاسی و یاسایی ده‌کاته‌وه که یه‌کێتی و پارتی له‌خوایان ده‌وێت بۆی دروست بکه‌ن. خودی بانگه‌شه‌که هه‌ر له‌خۆڕا نییه ، مه‌لا کرێکار مرۆڤێکی سیاسییه ، خۆی ده‌زانیت له‌کوێدا و له‌چ خاڵبۆسهیهکدا ڕسته‌کان فڕێ بدات ، وه‌ک له ڕونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێت ' (ئاوێنه) : به‌لای منه‌وه پارتی‌و یهكێتیو نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌كو یه‌ك وان، داوا ده‌كه‌م ئیسلامییه‌كان به‌شداری له‌ده‌نگداندا نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به عــهلمانییهكان هه‌ر ده‌نگیاندا ئه‌وا ده‌نگ به‌نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ن باشتره، چونكه ته‌نها ئه‌و توانای گۆڕانكاریی هه‌یه .
28 . ئا‌پریل . 2009
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





