لیستى ڕیفۆرم یان لیستى سەربەخۆ بەیەكەم دەرچوو
19/03/2009, 12:00 (GMT+1)

لیستى گۆڕان یان سەربەخۆ 39دەنگ ئەهێنێ , پارتى یەك دەنگ و یەكێتیش یەك دەنگ ئەهێنێ , وە یەكگرتووش 19 دەنگ ئەهێنێ كە دەبێتە هێزى دووەم لەو پۆلەدا (بۆ ئاگادریتان ناوى خوێندگاكە و مامۆستاكە و لیستى هەر شەست خوێندكارەكەم لایە بەڵام بۆ پاراستى ژیانیان بڵاوى ناكەمەوە) ئەمە نمونەیەكى بچوكە , وەرگرتنى ئەم نمونەیە لەناو لاوانى ئەم ووڵاتەدا نمونەیەكى بەرزو جوانە و ژێر پێى خستنى ئەو لایەنانەیە كە تائێستا گەنجیان بە هیچ نەزانیوە , ئەوەتا ئەو هێزە لە بن نەهاتوە گەنجەى ئەمڕۆ كە تائێستا مافیان پێشێل كراوە ئەمڕۆ لە سەر سندوقەكانى دەنگ دان مافى خۆیان لەو هێزە كۆنە پارێزانە وەردەگرنەوە , دەبێت دەسەڵاتى مافیا باش بزانن ئەمە چارەنوسیانە , لەمە باشتر نابن ئەم نمونە بچوكە گەورە بكەن و ئەو پۆلە بكەنە كۆمەڵگا بزانن چى ڕوو دەدات , بومەلەرزە ئەمان بومەلەرزە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





