گه‌نجي كورد و جيهاد له سوريا كوجا مه‌رحه‌با
01/01/2014, 12:00 (GMT+1)

يه‌كه‌م : سهرقالَ بووني دهسهلاَت به به‌رژه‌وه‌نديه ههنووكهيهكانيهوه لهقايم كردني جێگا و پێگه‌ي (ئابووري _ئاسايشي_سياسي) خۆي له‌به‌رامبه‌ر گۆرانكاري له‌هاوكێشه سياسيه‌كان و هاتنه كايهوهي هێزي كۆمهلاَيهتي نوێ هۆكارێكه بۆ خاو بوونه‌وه‌ي بازنه‌ي چاودێري و به دواداچوون بۆ جموجوولَي ئه‌و ره‌وت و كهساتيه جيهاديانه كه ماوه‌يه‌كه دزه‌يان كردوه‌ته ناو پارته ئيسلاميهكانهوه و خۆيان مه‌لاس داوه بۆ شانسێكي له‌بار وه‌ك قه‌يراني سوريا و گه‌شه كردني به‌ره‌ي (داعش) كه كوت و مت دێته‌وه له گهلَ نهخۆشيهكانياندا بۆ نواندني تووند و تيژي كرداري تيرۆرستي,
دووه‌م : مه‌ترسي گه‌وره‌ي ناردني ئه‌و گه‌نجانه ته‌نها له‌وه‌دا كۆ نابێته‌وه كه ده‌بنه هۆي چۆلَ كردني گۆشهيهكي كۆمهلَگا و خانه‌واده‌كه‌يان و ئه‌گه‌ري له‌ناو چوونيان له‌و جهنَگه دۆراوانهدا له به‌ري جيهاد كردن كه هه‌موو جيهاني سه‌رده‌م دژايه‌تيان ده‌كات به هه‌موو توانا تهكنهلۆژياكهيهوه, بهلَكو هه‌ره‌شه‌ي زيندهگي ئه‌و كێشه‌يه لههاتنهوهيانه بۆ كوردستان دواي ماوه‌يه‌ك له‌كاري كوشتن و تووند و تيژي كه بێ گومان ده‌بنه مايه‌ي كێشه و سه‌ر ئێشه بۆ كۆمهلَگاي كوردي و به دووري نازانم ئه‌و پياوانه ده‌ست ده‌نه دامه‌زراندني ره‌وت و پارتي جيهادي لهچهشني (داعش) و بزتنهوهكاني تر بۆ به گژا چووني (كوفري كورد) وه‌ك ئه‌وه‌ي باوكي جيهاديهكان (مه‌لا كرێكار) و ههوالَهكاني دروستيان كرد له‌سه‌ره‌تاي نهوهتهكاني سهدهي رابردوودا كاتێك گه‌رانه‌وه له جيهاد و جهنَگي ئه‌فغانستان, ئه‌وانيش كاتي خۆي گه‌نج و خوێن گه‌رم بوون و كه‌سانێك هه‌بوون وه‌ك (مورشد و هانده‌ر) هانياني داوه بۆ جيهاد و جهنَگ له‌ئه‌فغانستان,
سێهه‌م : به‌رپرسياريه‌تي مه‌زن و هه‌ر ئێستاي پارته ئيسلاميهكانه بكه‌ونه خۆيان بۆ دۆزينه‌وه و ده‌ركردني ئه‌و كه‌سه گێره شێويانه له‌ناو ريزه‌كانيان له‌هه‌ر پۆستێكدا بن و به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت و لێ ئاگادار كردنه‌وه‌ي دام ده‌زگا بهرپرسهكاني حكومه‌ت له‌و بواره‌دا و به رێ خستني كهمپيني (دعوه) و پروپاگهندهي خۆيان بۆ پاكتاو كردني ئه‌و ديارده ترسناكه و لێكه‌وته و دهرهاويشتهكاني لهرووي سياسي و باري ئاسايش و ئارامي و ئاشتي كۆمهلاَيهتي,
چواره‌م : ئه‌ركي ههنووكهيي دهسهلاَتي چواره‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ي پارێزه‌ري ره‌وتي ميانره و سكۆلاري كۆمهلَگايه بۆ شيتهلَ و شرۆڤه كردني ئه‌و ديارده نامۆيه لهكۆمهلَگاي كورده‌واريدا و رامالَيني په‌رده له‌سه‌ر ديوه تاريك و چه‌مكه شارواهكاني بۆ راي گشتي و ههلَخراندني بۆ فشار خستنه سه‌ري زياتر له‌سه‌ر دهسهلاَت بۆ چاره‌سه‌ر كردني به شێوه‌يه‌كي ئاشتيانه و (عهقلاَنيانه) و دوور له‌پێشێل كردني مافي مرۆڤ و ئازادي بير و رادهربرين چونكه ئه‌و گه‌نجانه‌ش كوري ئه‌م كۆمهلَگايهن بهلاَم ئه‌مرۆ ئالووده و تێوه‌گلاوون لهبهلاَي تووند و تيژي و تيرۆر,
مامۆستا محمد گهرمياني
شرۆڤه كاري سياسي
سلێماني
30.12.2013
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





