سه‌رقه‌بران و ته‌عزێ : البارزانین و الصدمة الحضاریة
28/07/2011, 12:00 (GMT+1)

له هه‌موو دونیادا، له ناو هه‌موو میلله‌تان و له ناو هه‌موو ئایینێکدا، ده‌ستوور و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێکه که به جلی سووره‌وه ناچن بۆ سه‌رقه‌بران و ته‌عزێ. چونکه ئینسان لێکدانه‌وه‌ی ره‌مزی بۆ ره‌نگه‌کان ده‌کات و ره‌نگه‌کان مانای تایبه‌تی خۆی له‌مێشکی ئینساندا هه‌یه. له جیهاندا له ناو هه‌موو میلله‌تاندا جلی ره‌ش ره‌مزی ته‌عزێ و مردنه. ته‌نها که بزانم و زانیاریم هه‌بێت که له زۆری سۆمالیا به جلی جزداشه‌ی سپیه‌وه ده‌چن بۆ سه‌رقه‌بران و بۆیه ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوون.
یه‌کێک له ئه‌خلاقیه‌تی ئینسان و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه که یه‌کێک مرد ده‌بێت بڵێیت خوا بیبه‌خشێت و به‌شداری غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگیتانم.
ئه‌مڕۆکه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مێدیایی و ته‌له‌فیزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه زۆر به زوویی روخساری عه‌جیب و شازی و غه‌ریبی عه‌شیره‌تی کوردی ده‌رده‌که‌وێت!
باش دیقه‌ت بده‌ن، ته‌ماشا بارزانیه‌کان له ته‌عزێدا بکه‌ن له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه. ته‌ماشای جه‌لال تاڵه‌بانی و رۆژ نوری شاوه‌یس و ئه‌وانی تر بکه‌ن که بۆینباخی(ره‌ش)یان له مل کردوه که نیشانه‌ی ته‌عزێیه و رێزدانانه بۆ ئه‌و موناسه‌به‌یه، ته‌ماشای خاوه‌ن ته‌عزێ بکه‌ن که مه‌سعود بارزانیه جلی ره‌شی نه‌پۆشیوه و جامانه سووره‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌ردایه. ته‌ماشای بارزانیه‌کانی تریش بکه‌ن جلی ره‌شیان یا کراسی ره‌شی نه‌پۆشیوه!
له‌وه زه‌ق تر و سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌م ره‌سمه‌ی خواره‌یه. ته‌ماشای نێچیروان بارزانی و ئه‌وانه‌ی تر بکه، نێچیروان بارزانی جلی سپیواشی به موناسه‌به‌ی ته‌عزێوه له‌به‌رکردوه و ته‌نانه‌ت کراسه‌که‌ی ره‌ش نیه و جامانه‌ی سووری له‌سه‌ر کردوه).. الله اکبر له‌و عاله‌مه‌ی که تێدا ده‌ژین! چ دیمه‌نێکی سه‌ره‌نج راکێشه!
له‌وه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره تر ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن به ڤیدیۆ، له کاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی حه‌مایل خان (خوا لێی خۆشبێت)، که مه‌سعود بارزانی چاکه‌ت و پانتۆڵی پۆشیوه و بۆیناخی(ره‌ش)ی نه‌بستووه! و که‌چی هه‌موو شه‌خسیاتی غه‌یره بارزانی بۆیناخی ره‌شی به‌ستووه. الله اکبر له‌و عاله‌مه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ی که تێدا ده‌ژین!. که نیشانی ده‌دات که‌واته مه‌سعود بارزانی چووته ماڵه‌وه و خۆی گۆڕیه‌وه و جلێکی تری بۆ سه‌رقه‌بران پۆشیوه، هه‌ر جلی ره‌شی نه‌پۆشیوه! بۆ تێبینی بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز::::: له بنه‌ماڵه‌یه‌کی شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ئیسلامین!
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=28178&Jor=1
بێگومان گومانی تێدا نییه که ئه‌م دیمه‌نانه زۆر شتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی روون ده‌که‌نه‌وه. پیشانی ده‌دات که دوو عاله‌می جیاواز، دوو عه‌قلیه‌تی جیاواز، دوو ئینسانی جیاواز، دوو قیه‌می جیاواز له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌یه. پێکدادانی عه‌قلیه‌ت و پێکدادانی فه‌رهه‌نگیه یا که‌لتوری. که پێی ده‌ڵێن Collision of civilzation, Culture shock
به گوێره‌ی دیراسه‌ت ، به دێژایی مێژووی کۆمه‌ڵگای ئینسانی، ئینسان له گو‌نده‌کانه‌وه بۆ شاره‌کان رۆشتووه و ئینسان له شاره‌کاندا شارستانی دروستکردوه، به واته‌یه‌کی تر گه‌شه‌ی مه‌عریفه‌ت و قیمه‌م. هه‌میشه‌ش له رووی ئێتنۆلۆگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له شاره‌کاندا پێکدادانی عه‌قلیه‌ت و قیه‌م له نێوان خه‌ڵکی شار و گوندا رووده‌دات که هه‌مووکه‌س به‌و قۆناغه‌دا رۆشتووه و ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین و هاتوونه شارستانیه‌کی تر له‌و قۆناغه‌دا ژیاون و باش له جیاوازیه‌کان تێ ده‌گه‌ن. کاتێک کۆچه‌ری گونده‌کان روو له شاره‌کان ده‌که‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ شارستانی شاردا ده‌گونجێنن که چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت تا ئه‌و قۆناغانه ده‌بڕێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





