كاك نەوشیروان بێدەنگى شكاند
06/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بەرێزم كاكە نەوە لەم كاتەدا گەندەڵەكان خەریكى پلان دانانن بۆ كادرانى (گردى پیرۆز) ولە هەوڵدان كادران وئەندامانت بكرن یان لەخشتەیان بەرن یان كارى خراپیان بەرامبەر بكەن وەك چۆن پێشتر لەهەموو دەزگاكانى حكومەت وحزب كاداران ودڵسۆزانى ئێوە وپەیامەكەیانیان وەدەرنان وبەعس ئاسا نان براویان دەكردن وئێوەش لەبەر وەزعەكە بێ دەنگ دەبوون تا كارگەیشتە ئەوەى بەرێزتان بێدەنگیتان شكاندو وەك شێر ئاسا خۆت وهاورێكانت هاتنەوە مەیدان. پێویستە لەم كاتەدا بچیتەوە ناو خەڵك وقسەیان بۆ بكەیت وگوێیان لێ بگریت وگوێت لێ بگرن .دلنیابە كاك نەوشیروان زۆربەى خەڵكى دلسۆزو نیشتمان پەروەر وگەنج وخوێندكار وپێشمەرگەى دێرین وماڵە شەهیدان وكەس وكارى ئەنفال كراو وبارزانیەكانت لەپشتە (سلێمانى وگەرمیان وحەوزى بێتوێن وچەمچەماڵ وخانەقین و هەوڵێروگشت لادى وناوچەكانى ترت لە پشتە چونكە چەندین ساڵە لەسایەى دەسەڵاتى بنەماڵەى دوومافیاى كورد كوژەوە دەچەوسێنرێنەوە وكەسیس نەبووە بۆیرى قسەبكات وخەڵكى هەمووى چاوەروانى سەركردەیەكى وەك بەرێزتانى دەكرد..بۆیە ئیمە وك كۆمەڵێك لەزیندانیانى سیاسى كە بەدەرین لەكۆمكارى زیندانیە سیاسیەكانى(مەڵبەند ورێكخراوە دیموكرتیەكان)كە ئەوان راستەوخۆ سەرپەرشتى دەكەن،بەڵین دەدەین تابتوانین بەرگرى لە برۆسەكەتان بكەین وئامادەین وەك پێشمەرگەیەك ببینە پارێزەرى نیشتمانەكەمان تاپاكى بكەینەوە لە (جەلالى ومەلایى) وحكومە قەرەقۆشەیان ولەمرۆشەوە ئێمە خۆمان وەك راپەرینەكە كۆدەینەوە ولە ئامادە باشیدا دەبین بۆ هەرچ كارێك كەلەلایەن ئێوەوە بە ئیمە بسپێردرێ.
سوپاسى سایتى بوێرى كوردستانپۆستیش دەكەین كە توانیان بەرەخنەكانیان چاومان بكەنەوە راستیەكەكان بزانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





