یه‌کێتی و سیگناڵێکی مه‌ترسیدار
18/02/2010, 12:00 (GMT+1)

یه‌کێتی له‌و ململانێ کردنه‌ی له گه‌ل گۆران سه‌رباری هه‌موو که‌م وکورتی وپێشێلکاری و فشاره‌کانی بۆ سه‌ر گۆران ، به‌لام ده‌رچونی به‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌ندام و کادیری به‌رز و دۆرانی زۆرێک له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ، به‌لام که ساخته‌کاری له‌ده‌نگدان وه‌ک ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر تیا ئه‌نجام نه‌دا و ، دوای ئاکامی ههلبژاردننیش ، په‌نای بۆ توند‌و تیژی و باره‌گا گرتن نه‌برد ، سه‌ره‌تایه‌کی جوانی یه‌کێتی بوو ، لهمامهلهکردنی سیاسی و دیموکراسی دا ، به‌لام ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردودا له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردن دا روده‌دات ، به‌تایبه‌تی ته‌قه‌کردن و بریندارکردنی هه‌وادرانی گۆران و دواتر چونی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌کێتی ، بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌کان و بردنی هاولاتیه زامداره‌کان بۆ شوێنێکی نادیار و رفاندنی خه‌لک ، دیارده و سیگناڵیکی یه‌کجار مه‌ترسیداره که یه‌کێتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ل روداوه سیاسیه‌کان مامه‌له‌ی پێ بکات . به‌مه‌ش هه‌مان ڕه‌فتاری ده‌سه‌لاتی رژێمی به عسمان دێنته‌وه یاد ، کاتێک خه‌لکی بریندار‌و کیمیابارانکراو ده‌گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه‌کان ، ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس ، بۆ شوێنی نادیار ده‌یانبردن . دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌فتاری مه‌ترسیدار له‌ژێر ده‌سه‌لاتی حزبێک که خۆی پێ (سۆسیال دیموکرات) ده‌ناسێنی ، گالته جاریه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م حزبه و به‌رپرسانی . وه‌له‌م روداوه سیاسیانه راستگۆیی حزب و به‌رپرسه‌کان له‌به‌رامبه‌ر چه‌مکی دیموکراسی به‌دیار ده‌که‌وێت .
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم هه‌رگیز حزب و ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و ڕۆشنبیران ، که بانگه‌شه‌ی داکۆکی له‌مافی ئازادی سیاسی و دیموکراسی ده‌که‌ن ، هه‌ڵوێست دژ به‌و ره‌فتارانه ده‌رببڕن ، مانای لایه‌نگیری بۆ گۆران ناگه‌یه‌نێت ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی لایه‌نگیریه له ئازادی سیاسی وڕێگرتنه له گه‌رانه‌وه‌ی دیکتاتۆرریهت ، ،چونکه ئه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌شه‌وی 16 ی ئه‌م مانگه په‌یره‌وی کردوه ، سیگنالێکی مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گیرێت ؟ وه‌ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای هه‌لبژاردن په‌نا بۆ تۆقاندن ببردرێت ، ئه‌ی ئاکامی هه‌لبژاردن به ئاره‌زوی یه‌کێتی ده‌رنه‌چوو، ده‌بیت ئه‌وکات چۆن ره‌فتار بکات !؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





