كێ ڕێگه‌ی به تاڵه‌بانی دا به ناوی یه‌كێتییه‌وه هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی له گه‌ڵ پارتی ئیمزا بكات !
23/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه تاڵه‌بانی له گه‌ڵ پارتی ئیمزایان كردوه ،زۆربه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاگاداری ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نیین و پرسیشیان پێ نه‌كراوه ،تاڵه‌بانی له‌م كاره‌یدا زۆر دیكتاتۆرییانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه، هیچ بایه‌خێكی بۆ خوێنی شه‌هیدان و ماندووبونی هه‌ڤاڵه‌كانی نه‌كردوه،ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه مام تهنازولاتێكی زۆری كردوه و به‌ره‌وام ملی كه‌چ ئه‌كات بۆ پارتی،ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌ی پشتگیری بكه‌ن كه ببێته سه‌رۆككۆمار و ئه‌مجاره‌ش پاڵپشتی بكه‌ن له پێناوی كه‌یشتن به كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ،
مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی له نێوان حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان كارێكی پێویست و هه‌نگاوێكی مێژووییه به ئاقاری ڕزگاری و چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالیزم وئاوهدانكردنهوهی كوردستان و پاراستنی سنوره‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌تی تاكی كوردله ئاستی هێرش و په‌لاماره به‌رده‌وامه‌كانی تورك و ئێران بۆ سه‌ریان ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی چه‌ند ساڵه به دزی كۆی ده‌كه‌نه‌وه ..
سهام حسین له ساڵی ١٩٧٥ ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائری یه‌ك لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێران مۆركرد ،زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مجلسی قیاده‌ی سه‌وره رازی نه‌بوون ،به‌ڵام كێ هه‌بوو بتوانێ به‌رامبه‌ر دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام ڕابوه‌ستێ ،له‌ولاشه‌وه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌نگی ناره‌زاییان به‌رزكرده‌وه دژی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سه‌دام ، به‌ڵام چونكه ڕێكهوتنهكهیان یاسایی و ده‌ستوری و مه‌نتقی نه‌بوو ،هه‌ر خۆی له سه‌ر شاشه‌ی تهلهفزێنهكانی ئه‌وسای عێراق ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كلایه‌نه دڕاندو چیتر كاری پێ نه‌كرد .
ئێستاش له كوردستانی خۆماندا هه‌ردوو حیزب به‌تایبه‌تی یه‌كێتی هه‌ستی به نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی كردوه ،له ئه‌نجامی دابه‌زینی لیستی جیاواز بۆ په‌رله‌مانی كورستان و عێراق وپاشان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان،ئه‌وه دوو ڕۆژه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حیزب كۆده‌بنه‌وه و هه‌ڕشه له یه‌كتر ئه‌كه‌ن ،یان ڕاسستر بڵێن پارتی هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتی ده‌كات كه ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی له‌م كاته‌دا دروست بووه ده‌بێته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوانیان،هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار جگه له‌وه‌ی به ڕواڵهتیا به دی ئه‌كرا كه سه‌غڵه‌ت كراون ،لێدوانه‌كانیشی هه‌ڕه‌شه ئامێز بوون بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ژێر چه‌تره‌كه‌ی ئه‌واندا كۆنه‌بنه‌وه ، هه‌روه‌ها به ڕوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی كاك نه‌وشیروان و هوادارهكانی ئه‌كرد له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دا ،ئه‌گه‌ر به لیستێكی جیاواز دابه‌زن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان .
من وا تێئه‌گه‌م مه‌لا به‌ختیار باش خۆی ناناسێت و قورسایی و شه‌خسییه‌تی خۆی له ناو كادر و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتییدا و له ناو جه‌ماوه‌ردا نازانێ ،ده‌نا به چ ڕابردوویهكهوه هه‌ڕه‌شه ده‌كات ،كه‌ی ئه‌و له‌و ئاسته‌دایه باسی ئه‌و خه‌ڵكانه بكات كه ڕابه‌رایه‌تی جه‌ماوه ده‌كات به لیستی جیاواز ،من دڵنیام ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن به شیوه‌یه‌كی زۆر دیموكراتییانه .سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بنه حه‌كه‌م له نێوان ئێوه و به‌ره‌ی گه‌ل.
له كۆتاییدا من پرسیارێكی یاسایی و سیاسی ئاراسته‌ی به‌رێز تاڵه‌بانی ده‌كه‌م ((كێ ڕێگای پێدایت ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه شوومه مۆر بكه‌یت)) بۆ پرست به سهركردایهتییهكهت نه‌كرد ؟
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی مه‌لا به‌ختیار به ستراتیجی ده‌زانێ ،دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له به تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن و ڕۆژێك دێ له دادگایه‌كی عادیلانه‌دا و به به‌رچاوی میلله‌ته‌وه به سزای خۆت بگه‌ی ،باوه‌ڕیش ناكه‌م له مێژوودا به سه‌ركرده‌یه‌كی پاك و دڵسۆز باسبكرێت ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





