چەند رۆژنامەنوسێكى بیانى سكاڵا لە دژى گۆڤارى گوڵان تۆمار دەكەن
06/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بەهەرحاڵ ئەم پێشەكیە بۆ ناوەرۆكى نوسینەكەمان و روونكردنەوەى بەسە،لەرێگاى پارێزەر (عوسمان تاریق)ەوە كە كوردێكى دانیشتوى بەریتانیایە، رۆژنامەنوسان(پیتەر جیفرى ، ولیلمسۆن مرەى،كاڵ كۆڵین،كارڵ میتەر،جۆزێف شارڵى) لەدادگاى كەتنى هەولێر داوایەكى یاسایى لەسەر (فواد سدیق)ى مافیاى پاراستن و سەرپەرشتیارى گوڵان و عزرائیلى رۆژنامەنوسانى هەولێر تۆمار دەكەن، ئەو پارێزەرە هۆكارى داواكەشى بۆئەوە گەراندەوە و گووتى(بەراستى من لەدەرەوە ناوبانگى گوڵان و ئەو سەرنوسەرەكەیم بیستبوو كە جگە لە كارى راگەیاندن هەموو كارێكى تر دەكەن! فوادیش كەسێكى توندڕەوە و كارى سیخوڕییە بەسەر سەرى رۆژنامەنوسانى ئازاد ، بەڵام داواى ئەو رۆژنامەنوسانە لەسەر دزینى بابەت و بڵاوكردنەوەیانە لە گۆڤارى گوڵان،هەروەها ئاماژەى بەوە كرد كە بەڵگەم لایە و لەدادگاش دەیخەمە روو كە ئەو رۆژنامەنوسانە بەهیچ شێوەیەك قسەیان لەسەر بابەتگەڵێك نەكردووە كەچى لە گوڵان بەناوى ئەوانەوە دیمانە سازكراوە و قسە لەسەر مەسەلەى هەستیار كراوە وڕاى جیاواز لە راى ئەو رۆژنامەنوسانە لە گوڵان دەربڕاوە)
شیاوى گووتنە مەسەلەى دزینى ووتار و بابەت ئیستا لەنێو راگەیاندنى پارتى بۆتە مۆدەیەك و لەبەر نەبوونى و توانا و دەست نەكەوتنى زانست و زانیارى و كەسى بە توانا و ئیمكانیات لە دامودەزگاكانیان دەستیان بۆ بردوە بەتایبەت وەرگرتنیان لە سایت و رۆژنامە ئەلیكترۆنیەكان،لەم نێوەشدا لەبەر ئەوەى فواد سدیق بەردەوام خەریكى كارێكە لەدەرەوەى بازنەى رۆژنامەگەرى كە دزى و كۆكۆدنەوەى سەروەت و سامان و سیخورى و بەدئەخلاقیە،بۆیە ناچارە دەست بۆ ئەو جۆرە كارانە ببات تا كارەكانى خۆى بەرێبكات.
ئەوەى جێگاى داخە كاكى سەرنوسەر خەریكە نامەى ماجستێرەكەى دەنوسێت و دەبێتە مامۆستاى زانكۆ،تف لەو زانكۆیەى فواد وانەى تیا دەڵێتەوە،ریسوایى بۆ ئەو دەسەڵاتەى فواد دەكاتە مامۆستاى زانكۆ، من دڵنیام ئەو وڵاتە وێران دەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





