بۆچى عێراق دەنگى بە هەڵپەساردنى ئەندامیەتى سوریا نەدا لەكۆمكارى عەرەبى ؟
13/11/2011, 12:00 (GMT+1)

هۆكارى ئەم دەنگ نەدانەش بۆ چەند خاڵیك دەگەڕێتەوە:
1. حكومەتى عێراق لەگەڵ سوریا چەندین پەیوەندى و ڕێككەوتنى ئەمنى ژێربەژێریان هەیە لەگەڵ یەكترى.دیارترین ڕێككەوتنى ئەمنى كەبەشێوەیەكى ناڕەسمى لەنێوان هەردوو سەرۆك، مالیكى و ئەسەد ئەنجامدرا پێدانى لیستێك بوو ناوى ئەندامانى حزبى بەعسى تێدابوو كەبەشێكیان لەسوریا بوون و بەشێكیان لەعێراق دابوون.سوریا ئەم ناوانەى دا بەمالیكى گوایا كار بۆئەوە دەكەن ئەوكاتەى ئەمریكا لەعێراق بڕوات ئەمان كودەتا بەسەر مالیكیەوە دەكەن.لەبەرامبەر ئەم خزمەتە دەبێ عێراق پشتگیرى لەحكومەتەكەى ئەسەد بكات.هەرواش بوو.


3. بەشێكى تریشى پەیوەستە بە بەرژەوەندى ئێران،عێراق لەلایەن شیعەوە حوكم دەكرێ ئەمەش كاریگەرى ڕاستەوخۆى دەبێ لەسەر ئێران و ناوچەكە،چونكە عێراق بڕیارێك نادات دژ بە بەرژەوەندیەكانى حكومەتێكى ترى شیعى بێ ئەویش ئێران.ئێران لەیەكەم ڕۆژى خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەكانى سوریا دژى وەستاوەو كاربۆ دامركاندنەوەى ئەم خۆپیشاندان و ڕاپەڕینانە دەكات كەلەسوریا سەرى هەڵداوە.چونكە ترسى هەیەو هیچ گومانێكى لەوە نیە كە ئەگەر بەشار ئەسەد لاچێ و حكومەتى ئێستاى سوریا بڕوخێ لەسەدا شەستى سیاسەتى دواى بەشار ئەسەد جێبەجێكردنى سیاسەتێكى ئەمریكى سەهیۆنى دەبێ لەناوچەكە ئەمەش دەبێتە مەترسى لەسەر دەوڵەتى ئێران.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





