پۆڵا سه‌عید به ئاشکرا دانده‌نێت به‌وه‌دا که کوردستانپۆست قیبله‌ی ده‌سته‌بژێری ڕووناکبیرانی کورده!
04/01/2010, 12:00 (GMT+1)

کاک پۆڵا له نامه‌یه‌کیدا که له کوردستانی نوێ‌دا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت:[رۆشنبیر نه‌ما له ئه‌وروپاو له‌كوردستانه‌وه به‌ناوی خواستراوه‌وه ناشرینترین وتار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌نووسن، كه‌چی له‌ولاوه به‌خاوێنترین كه‌س خۆیان پیشانی كۆمه‌ڵ ده‌دا، ئێمه بووینه قوربانی ئه‌وانه، زۆرینه‌ی دكتۆره‌كانی زانكۆی سلێمانی نووسه‌ران، رۆشنبیران، سیاسییه‌كان ئه‌مانه هه‌موو به‌ناوی خواستراوه‌وه ناشرینترین شێوازی نووسینیان لهكوردستانپۆستدا په‌خشكرد].
خوێنه‌ری به‌ڕێز دیقه‌تی ده‌ربڕینی ڕۆشنبیر نه‌ما بده چه‌ند ڕه‌هایه!
کاتێک کاک پۆڵا له کوردستانی نوێوه به ئاگاییه‌وه هێرشده‌کاته سه‌ر پێگه‌ی کوردستانپۆست و ده‌یه‌وێت ناشرینی بکات، که‌چی بێئاگایانه خۆی ده‌خاته خانه‌ی که‌سێکی سه‌رلێشێواوه که نازانێت چی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌تا به ئاشکرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که کوردستانپۆست بۆته سه‌کۆی هه‌ر هه‌موو ڕۆشنبیرانی کورد و زۆرینه‌ی دکتۆره‌کانی زانکۆی سلێمانی و نووسه‌ران و سیاسیه‌کان و ڕۆشنبیران، ئیتر نازانم کێ ده‌مێنێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ی کاک پۆڵا باسی لێوه کردون، باشه گه‌ر کوردستانپۆست بووبێته جێی متمانه‌ی ئه‌و ده‌سته بژێره رووناکبیره فراوانه‌ی نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واری که هه‌موویان وتار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناشیرینیه‌کانی ده‌نووسن، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که کوردستانپۆست ئه‌و پێگه‌یه‌یه که هه‌مووان به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیانبژاردوه تا هێرش بکه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خواریی و لادانه‌کانی مافیاکانی کوردستانی لێوه ئاشکرا بکه‌ن؟
باشه چی ده‌مێنێته‌وه بۆ کاک پۆڵا تا ڕاستگۆیی خۆی ئه‌ونده‌ی تر له ده‌ست نه‌دات و زیاتر پێی هه‌ڵنه‌خلیسکێت، خۆ کوردستانپۆست پاره و بودجه‌ی نییه تا بیدات به‌و هه‌موو ڕووناکبیره تا بۆی بنووسن، ئه‌ی ده‌بێت چی وای له‌و هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆشنبیر نه‌ما (وه‌ک پۆڵا ووته‌نی) بکات ئاوا له کوردستانپۆستدا بنووسن، وابزانم که‌سیش داوای له به‌ڕێزتان نه‌کردوه که خۆتان بکه‌نه قۆچی قوربانی که نه‌بوون، ئه‌وه‌ی که ده‌بێته قوربانی ڕێبازێکی پیرۆز خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت نه‌ک خه‌ڵکی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





