ده‌ست خۆشبێت حاکم قادر
11/05/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕیز حاکم قادر، بزانم به‌م کاره‌ت که‌س ئه‌توانێت بڵێت خرابه؟ هیوادارم ئه‌مه نۆبه‌ره‌ی کاره‌کانت بێت‌و ئێمه‌ش به‌بێ وه‌ستان دست خۆشیت لێ ئه‌که‌ین.
بامن لێره‌دا کارێکی ئه‌و وهستایهت بۆ بنووسم هه‌تا نموونه‌یێک بێت بۆ ئه‌و خه‌رواره هه‌ڵانه‌ی که کردوویه‌تی.
زوو زوو هێرش ئه‌کرێته سه‌ر ههورامیهکانو ڕه‌شبگیر ئه‌کرێن. که‌گوایا ماده سڕکه‌ره‌کان به‌کار ئه‌هێن من لێره‌دا ناگه‌ڕێمه‌وه زۆر بۆ دواوه، ته‌نها ئه‌م ڕه‌شبگیرهی دواییت بۆ باس ئه‌که‌م هیوادارم بێیت به‌ده‌نگمانه‌وه.
له‌ناوه‌راستی مانگی 12 له ته‌وێڵه کوڕێک گیراوه به‌ناوی(س) که‌گوایا 7گرام تلیاکی پێبووه ڕاپێچی ئاسایشی سلێمانیان کردوه،نازانم له‌ئاسایش چیان لێکردوه یان چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوه ئێعترافی کردوه له‌سه‌ر 48که‌س که‌گوایا ئه‌مانه‌ش خواردوویانه، به بێئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یێکی به‌ده‌سته‌وه‌بێت. سه‌یروو سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه ئه‌م کابرایه(س) ئیعترافی له‌سه‌ر مردووی قه‌بریش کردووهئهمهش ناوه‌کانیانه 1-سهیجافری چایچی کهناسراوهو هه‌مه‌ی هه‌ورامان ئه‌یناسن نزیکه‌ی15-20ساله مردوه 2-علی حاجی خدر که ئه‌ویش 2 ساله ئه‌مری خوای به‌جێ هێناوه.
ئه‌وانیتریش هه‌موویان بێگووناهن هیچ مستهمسهکێکیان پێنه‌گیراوه.نهخواردوویانهو فه‌حس بکرێن کهلهخوێنیاندا هه‌ییه نه له‌گیرفانیاندا گیراوه نه له‌ماڵیاندا گیراوه نه هیچ ستێکیتر...............
به‌م شێوه‌یه وه‌ستا حه‌سه‌ن هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌م بێتاوانانه‌ی به‌ند کردوه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یێک.
شتێکی سیرووسهمهرهرهتر شاهێدێکیان بانگ کردبوو بۆ شاهێدی که ئه‌مانه بێ‌تاوانن. باوه‌ڕ ئه‌که‌ی شاهێدهکهیش 13 دانه ڕۆژ به‌ندکرا.من ئه‌م سیناریۆیه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستت بزانه له ئاسایشی وه‌ستای کاشی (حه‌سه‌ن) چی گوزه‌ر ئه‌کات. هیوادارم به‌زووترین کات فریای ئه‌مانه بکهویتوو عادلانه له‌گه‌ڵیان بجوو لێنه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





