قه‌یرانی بازاڕی پاره‌وپولی جیهانی، له‌نێوان قۆچی گا و چه‌پۆکی ورچدا!
04/12/2009, 12:00 (GMT+1)

رۆژی 1و2/4/2009 له‌نده‌ن گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه بینی دژی کۆبوونه‌وه‌کانی بیست وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری ناسراو بهG20 له‌له‌نده‌ن، که‌به‌مه‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی بازاڕی دراوی جیهانی کۆببونه‌وه. خۆپیشاندانه‌کان به‌به‌شداری 150 گروپ له‌کاتژمێر 8.30ی به‌یانیدا، له‌کاتێکدا که‌ده‌یان هه‌زار پۆلیسیش سه‌رجاده و ده‌وروپشتی بانکه‌کانیان گرتبوو، له‌چوار قۆڵه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌ریه‌که‌یان ناوی ئه‌سپێکیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ کۆتای جیهان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رمایه‌داریدا، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش له‌خه‌وه‌که‌ی (St John) هاتبوو که‌له ئینجیل‌دا باسی ئه‌کات و تیایدا (St John) له خه‌ویدا خوا ئه‌بینێ که‌له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتووه و کتێبێک له‌ده‌ستی ڕاستیدایه که حه‌وت مۆری مۆمی پێوه‌یه، ئینجا به‌رخێک دێت که حه‌وت چاو و حه‌وت شاخی هه‌یه و ره‌مزی ڕۆحی خوایه(لێره‌دا مه‌به‌ست عیسایه) وه کتێبه‌که وه‌رئه‌گرێت و ده‌ست ئه‌کات به‌کردنه‌وه‌ی مۆره‌کان، کاتێک مۆری یه‌که‌م ئه‌کاته‌وه (St John) ئه‌بینێ کهئهسپێکی سپی ده‌رئه‌که‌وێت کهسوارهکهی تیروکه‌وانێکی پێیه‌و تاجێکی له‌سه‌ردایه و ئیشی کۆنترۆڵکردنی شوێنان و به‌زاندنی خه‌ڵکه، وه‌کاتێک به‌رخه‌که مۆری دووه‌م ئه‌شکێنێ ئه‌سپێکی سوور ده‌رئه‌که‌وێت که سواره‌که‌ی شمشێرێکی گه‌وره‌ی پێیه و ئیشی نه‌هێشتنی ئاشتییه له‌زه‌ویداو وا له‌خه‌ڵک کردنه که‌یه‌کتری بکوژن، وه که‌مۆری سێهه‌م ئه‌شکێنێ ئه‌سپێکی ڕه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت که ره‌مزی برسێتی و قاتوقڕییه و سواره‌که‌ی ته‌رازویه‌کی پێیه که بۆ بزنسهو ده‌ڵێت ئه‌بێت خه‌ڵکی پاره‌بده‌ن بۆ کڕینی خواردن، وه که‌مۆری چواره‌م ئه‌کاته‌وه ئه‌سپێکی کاڵ یان سه‌وز ده‌رئه‌که‌وێت کهسوارهکهی مردنه و جه‌هه‌نه‌م به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ، ئه‌مانه مافی کۆنترۆڵکردنی هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی زه‌ویان پێ‌درابوو که به شمشێر، داگیرکردن، برسیکردن و مردن ژیان له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناوبه‌رن .....هتد.



بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_kp/azmaibazari.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





