مەرگێكی پڕ لە چالاكی
03/02/2009, 12:00 (GMT+1)

چەند جارێك ئەو قسەیەم لە لایەن ئەو كەسانەوە بەرگوێ كەوتووە كە لە دوورەوە شەهید ڤیان دەناسن، واتە تەنها ناوی چالاكیەكەیان بیستووە، دەلێن(چالاكی ڤیان وەكو چالاكی ژنانی بێ هیوایە) بەڵام لە راستیدا شەهیدی ناوبراو خۆی پێشبینی ئەوەشی كردووە كە لە دوای ئەنجامدانی چالاكیەكەشی كەسانێكی بەو رەنگە دەبن بۆیە دەڵێ"پەیامێك بە ئێوەی هێژا بگەیەنم ئەم چالاكییەی من وەك ئینتیحاری ئەو ژنانە نیە كە لە بێزاری و بێچارەییەوە سەرچاوەی گرتبێ، بەڵكو چالاكیە لە پێناو ئەشقی ژیان و پێشخستنی زهنیەتی چالاكی ئازادیدایە و درێژە پێدەری نەریتی بەرخۆدانی ژنانی وەك (لەیلا قاسم و زیلان و سەما یوجە"كانە، چەند شاد دەبم كە ئەم پەیامانەم و چالاكییە بگاتە گوێی تەواوی گەلەكەم تەواوی گەلی كورد و كەمێكیش بێت وزەیەك بدەمە تێكۆشین و جموجوڵێكی نوێ لە نێو گەلی باشوری كوردستاندا" بەڵێ، ڤیان... لێرەدا جیاوازی چالاكیەكەی خۆی لە خۆسوتاندن و بێ هیوایی ژنانی وڵات جیادەكاتەوە، خۆسوتاندنی ڤیان بۆ هیوا بوو بۆ ئەوەبوو كە بە گەلی كورد بڵێ ئیتر بەسە بۆ چی ناڵێن بەسە! خۆسوتاندنی ڤیان بە گەلی ووت من ناتوانم چاوەڕوانبم سەرۆك هەشتەمین ساڵی لە زیندان پڕ بكاتەوە و منیش لێرە بەبێ ئەوەی كە ئەركی تەواوەتی خۆم پێك بهێنم دانیشم بۆیە بڕیاری چالاكیەكی بەم رەنگەیدا. ڤیان، هەموو جوڵانەوەیەكی چالاكیەك بوو، هەتا مەرگی ئەو چالاكیەكی گەورە بوو لە گەڵ ئەوەی كە لە دەستدانی كەسێتیەكی بەو رەنگە بۆ ئەو بزوتنەوەیە "بزوتنەوەی ئاپۆچی" كادرێكی باشوری كوردستانی كە هەر كەس دەزانێت بوونی كادری ئەم پارچەیەی وڵات بۆ ئەو بزوتنەوەیە چەند پێویستە، دەزانین لەم وتانەی سەرەوەدا ئەوە روونە كە ئەو بۆ دوای مەرگی هەوڵدەدات كە ووزەیەك لە ناو گەلی باشوری كوردستاندا دروست بكات.ئەوانەی كە خۆیان ئینتیحار دەكەن هەمیشە لە بێ هیواییاندایە لە ژیان، چونكە ئیتر بە باوەڕی خۆیان رووناكیەك نابینن لە ژیاندا بۆیە ئەو بڕیارە دەدەن، بەڵام ڤیان دەبینێ كە گەلی كورد بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێ بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە گەورەتر و بە گوڕ تر بێ بڕیاری چالاكی مەرگ دەدات بۆ خۆی بەباوەڕی ئەو مەرگی ئەو دەبێت لە ناو گەلدا پرسیار دروست بكات، لە راستیشدا ئەو پرسیارە خۆم ماوەیەكی زۆر بە شوێن وەڵامەكیدا گەڕام تاوەكو كەمێك راستینەی "ڤیان"م ناسی زەمەنێكی ویست. بۆیە ئاسان نیە هەر كەس باوەڕ بە مەرگێكی پڕ لە چالاكی بكات بۆ ئەوەی كە چوار دەوری بخاتە بیر كردنەوە پرسیار و چالاكیەوە. دیارە شەهید بە مەرگی هەموو گەلی كوردی خستە ژێر بەرپرسیارێتیەوە، ئەگەر ئەو لە گیانی شیرینتر نەبووە بیبەخشێت خۆ ئێمە ئامادەنین لە رووی ماددیشەوە تێكۆشان بۆ گەلەكەمان بكەین نەوەكو لە رووی مەعنەویەوە، بەڵام ئەو گیانی شیرینی بەخشی خۆ لەویش شیرینتری نەبوو ئەگەرنا دەیبەخشی، تەنها لە پێناوەی ئەو كۆمەڵە باوەڕیەی خۆیدا.
دیارە مەرگی ڤیان ئەوەندە كاریگەری هەبوو كە كۆمەڵێك كەس وێنەكەی یان ووتەكانی لە سەر سنگیان هەڵبگرن. ڤیان ئەوەی كرد، ئێَمە چیمان كرد؟ ئێمە توانیومانە ببینە جێگای رەزامەندی ئەو؟ ئێمە توانیومانە ئەو داوایانەی ئەو لێمان دەكات بیهێنینە واری جێبەجێ كردنەوە؟ دیارە ڤیان بە جەستە رۆشت بەڵام هەمیشە دەمێنێ لە ناخ و گیانی هەر كەسێك كە بەراستی ڤیان بناسێت.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





