ئه‌و برینانه‌ی قه‌ت ساڕ‌ێژ نابن شه‌هیدی حه‌یده‌ر جوکل
11/04/2009, 12:00 (GMT+1)

24سال به‌ر لهمڕۆژگارهی ئه‌مڕۆ شه‌هیدی نه‌مر شه‌هیدی سه‌رکرده‌و به‌رپرسی (کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)ی شاری هه‌ولێر کاک(حه‌یده‌ر جوکل) له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سی خائین که‌وته داوی داموده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێر (زهیتۆی ئاش) یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه ، که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به (مامۆستا نایف) ی گه‌وره ئه‌منی شاری هه‌ولێر هه‌بوو ، مامۆستا نایف له سه‌ره‌تای دروستبونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و گه‌شه‌کردنی ڕێکخستنه‌کانی ناو شار به تایبه‌تی (کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان) وه‌ک زۆله کوردێک شه‌وو ڕۆژی ده‌خسته سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بکارێ کار‌و خزمه‌تێکی باشتر به ڕژێم بکات ، بۆ ئاشکراکردنی ڕۆله شۆڕشگێڕه‌کان به تایبه‌تی ڕێکخستنه‌کانی ناو شار‌و شارۆچکه‌کان ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات دریغی نه‌کرد.
پاش ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 و هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌کان ، مامۆستا نایف و دار‌و ده‌سته‌که‌ی به په‌له‌قاژه‌یه‌کی زۆر خۆیان گه‌یانده شاری موسڵ ، له‌وێش تا روخانی یه‌کجاره‌کی سه‌دام حوسێن و رژێمه‌که‌ی له سه‌ر خیانه‌تکاره‌کانی به‌رده‌وامبوو .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته بگوترێ ئیستا مامۆستا نایف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌لایه‌تیه له ناو ریزه‌کانی پ.د.ک له شاری هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئتیفاقیهکی ستراتیژیان هه‌یه‌و هه‌ردوولا ده‌سه‌لاتی حوکومهتیشیان به‌ده‌سته واش چاوه‌روان ده‌کرێ هه‌ردوو حزبه‌که به یه‌ک لیست بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتو پێکه‌وه دابه‌زن ، هه‌رچه‌نده من پێم سه‌یر نیه که ده‌یان و سه‌دان که‌سی وه‌ک مامۆستا نایف ، عه‌باسی بالوی بالواغا ، مه‌لا حوزێر و ره‌شید ئاغا له‌ناو ئه‌م دوو حزبه یان به‌رپرسن یاخود رێزێکی زۆریان لێ ده‌گیرێت و ژیانی خۆیان و مال‌و مندالیان به قه‌ت ژیانی لێپرسراوانی حوکمومهت و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان باشه .
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره تۆ بڵێی ئه‌و به‌رپرس و پێشمه‌رگانه و یان ده‌سته‌لاتدارانی حوکومه‌ته‌که که تا دوێنێ خه‌لکی شۆرشگێر بوون ئه‌مڕۆ چۆن ویژدانیان ڕێگایان پێ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه له یه‌ک ژوور له یه‌ک دام‌و ده‌زگا کار بکه‌ن و له‌سه‌ر یه‌ک مێز نان بخۆن یان کۆ ببنه‌وه.
تۆ بڵێی ئه‌و هه‌ڤالانه‌مان هه‌موو پیرۆزیه‌کی رۆژانی گه‌نجی پێشمه‌رگایه‌تی و گیانی له‌ده‌ست چوی هه‌ڤاڵ و هاورێیه نزیکه‌کانیان له بیرکردبێ ؟ یان هێنده لایان ئاسان بێ که بۆ چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی رۆژانه چاوی بۆ له‌سه‌ر یه‌ک دا بنێن و جارێکی‌تر ده‌نگ به‌و دوو حزبه بده‌ن، که ڕۆژانه بکوژانی ههڤالهکانیان شاباش ده‌که‌ن .
[email protected]
10-04-2009
هۆله‌ندا- دانهاغ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





