په‌یامێك بۆ پیاوه به هه‌ڵوێسته‌كانی نێو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ..
15/02/2009, 12:00 (GMT+1)

په‌یامی ئێمه وه‌كو ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی هه‌روه‌ها وه‌كو هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌یه :
١- ئێوه خۆتان خاوه‌نی یه‌كێتیین ،تاوانه له ئه‌نجامی ململانێكاندا له گه‌ڵ ته‌وه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتییدا ،گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكه‌ن وبه كۆمه‌ڵ ئیستیقاله بكه‌ن..
٢- ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار(مام جه‌لال مه‌لابه‌ختیار - ئه‌رسه‌لان ئازاد جندیانی هێرۆ - ..هتد ،به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ده‌ست له كاركێشانهوهتان ده‌كه‌ن ، چونكه لای ئه‌م تاوانبارانه دۆزی كورد دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دزی و داوێن پیسی دێ .
٣- بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین ده‌ست له كار مهكێشنهوه ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵه‌كان و ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار له ناو یه‌كێتی ده‌ركه‌ن و له دادگایه‌كی عادیلانه‌دا سزایان بده‌ن پێیان بڵیین ((من این لك هژا)).
٤- هه‌مووتان له ده‌وری ئاڵاكه‌ی لیستی جیاواز كۆببنه‌وه و خه‌ڵكی پاك و به هه‌ڵوێست بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستاندا ..
به‌ڕێزان ...هاوڕێ شه‌هیده‌كانتان ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌كانیان هاتنه ده‌رێ و هه‌مو پێكه‌وه ئه‌م سرووده‌یان ئه‌وته‌وه..
له‌م گه‌رداوه‌ی ئه‌م شه‌وه‌دا
په‌یمانه‌و به پێشڕه‌وی ئه‌م پاپۆڕهمدا
ئه‌بێ خۆمان بخه‌ینه گه‌رداو
تا پاپۆڕه‌كه ڕزگار بێ.....
له تۆفی ئاو......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





