گه‌ر کاک کۆسره‌ت ئێستاش بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی گه‌رمی میلله‌ت جێگای ده‌بێت..منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ بانگه‌وازه‌که‌ی هاوڕێ نه�
27/06/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ده‌یان نوسه‌رو چاو‌دێر کۆسره‌تیان له‌و پلانه ئاگادار کردۆته‌وه گه‌ر فریای خۆی نه‌که‌وێت ئه‌وا وه‌ک ئه‌و ماسییه‌ی لێ دێت به‌ده‌ستی خۆی ئاو له خۆی ووشک ده‌کات، جا ئه‌و کاته‌ی هه‌ناوی ووشک بوو له پێش بارزانیه‌وه تاڵه‌بانی خه‌ڵاتی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که له‌هه‌ولێر په‌ڕو باڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌که‌ن، کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی بۆچونه‌کانی کاک نهژادو ئه‌وانه‌ی تره گه‌ر باڵه‌که‌ی تاڵه‌بانی فریایی گرتنی کۆنگره بکه‌ون.
هه‌ندێ له قسه‌کانی کاک کۆسره‌ت بۆ مام جه‌لال:
_مام جه‌لال کاتێک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هات بۆ عێراق تۆ مه‌سعودو نێچیرت بانگ کرد بۆ به‌غداد، من جێگری تۆ‌و مه‌سعود بووم بۆ بانگت نه‌کردم؟
_ کاتێک کۆمپانیاکان هاتن بۆ به‌ستنی گرێبه‌ستی نه‌وت، خۆت و نێچیرو قوبادت بانگ کرد من وه‌ک جێگری سکرتێری (ی. ن. ك) پهراوێزکرام.
_ کاتێک فه‌رماندی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دانیشت منیان بانگ نه‌کرد، که به‌مام جه‌لالم ووت بۆ به منیان نه‌ووت؟ تاڵه‌بانی پێی ووتم: خۆم پێت ده‌ڵێم باسی چیان کردووه؟
به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ :
گوێ گرتنت له خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ته بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که وه‌ک چۆن کاتی شاخ باوه‌شیان بۆت کرده‌وه ئه‌وا ئێستاش هه‌مان خه‌ڵک ئاماده‌ن باوه‌شت بۆ بکه‌نه‌وه به مه‌رجێک خۆت ڕزگار بکه‌یت له چڵکی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ر وه‌ک چۆن کاک نه‌ژاد ئاراسته‌ی کردویت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





