پیاوێکی زانا چۆن بۆ وه‌زاره‌تێک ئه‌و خه‌رمانه‌ی خۆی گڕ تێبه‌رده‌دات!؟
17/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دیمانه له گه‌ڵ پرِۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین ده‌رباره‌ی دوا گۆرِنكارییهكانی كوردستان
ستیڤان: وابرِیاره به‌مزوانه كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرِانی بنه‌ڕه‌تی وچه‌ندایه‌تی زۆری تێدا بكرێت به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه وهه‌وڵدان بۆ یه‌كپێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی هێشتا بهدوولهتی ماونه‌ته‌وه،كاربه‌ده‌ستانی میریی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م هه‌نگاوه رێگه‌خۆشكه‌ری جیددییه بۆ بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزبوونی حكومه‌تی كوردستان،به‌رای ئێوه ئه‌م گۆرِانكارییه كه‌م و لاوه‌كییانه به‌سن بۆ خستنه‌سه‌رپێی حكومه‌تێكی به‌هێز و ناگه‌نده‌ڵ؟ئایا حكومه‌تی هه‌رێم نوزهیهكی تێداماوه تا لافی دروستكردنی حكومه‌تێك لێبدات له‌ئاست ویست و داخوازیی سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا بێت ؟
پرۆفیسۆر دلاوه‌ر: ده‌ستتێوه‌ردان و گۆڕانكاریى له‌كابینه‌ى حكومه‌ت، ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى پیاده‌كردنى رێكه‌وتنه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى ئه‌نجام ده‌درێن و چى په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆیان به مه‌سه‌له‌ى بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵیى و به‌هێزبوونى حكومه‌تى كوردستانه‌وه نییه.واته ئه‌وله‌ویه‌ت دراوه‌ته پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتى، بهردهوامكردنى جهنگرتنیان له‌ده‌سه‌ڵات و دارایى و نفوزى سیاسى و ئیداریى. به‌ڵێ به‌هێزكردنى حكومه‌ت گرنگى پێدراوه، به‌ڵام نه‌بۆته ئه‌وله‌ویه‌ت. ئه‌گه‌رچى په‌تاى گه‌نده‌ڵیى سه‌رانسه‌رى جیهانى حكومه‌تى داگرتووه، به‌ڵام ئیداره‌ى حكومه‌ت قوربانیى گه‌نده‌ڵییه نه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى، بۆیه كابینه‌ى حكومه‌ت ته‌نیا به‌شێكى مهسئولییهتهكهى له‌ئه‌ستۆیه و له‌واقیعدا توانایه‌كى ئه‌وتۆى لهبنبرِیكردنى ئه‌و په‌تایه نییه. له‌ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستدا، حكومه‌ت لهوهرِگایهكه بۆ حیزب و سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان.ئه‌و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته راستهقینهیهى كه‌تواناى كاراكردنى حكومه‌ت و پته‌وكردنى میكانیزمى لێپرسینه‌وه و قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵیى هه‌یه، وا له‌ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ته. حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت هه‌موویان یه‌خسیرى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتین. هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى كه سه‌ركرده برِیاردهرهكانى ناو یه‌كێتى و پارتى برِیارى بوێرانه بۆ بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى نه‌ده‌ن و له‌خودى خۆیانه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ن، ئه‌وا گه‌نده‌ڵیى له‌ناو حكومه‌تدا به‌رده‌وام ده‌بێ و قووڵتریش ده‌چه‌قێ. هه‌تا سه‌ركرده‌كان ده‌ستوور دانه‌مه‌زرێنن وقانوون نه‌كه‌نه سه‌روه‌ریى وڵات وخۆیان ملكه‌چى نه‌بن وده‌سه‌ڵات نه‌گوازنه‌وه بۆناو حكومه‌ت، ئه‌وا حكومه‌ت نابێته برِیاردهرو هه‌ر به‌لاوازیش ده‌مێنێته‌وه.
پله‌ى یه‌كه‌مى پرِۆسهى ریفۆرم له‌نیشاندان و سه‌لماندنى نیازچاكى سه‌ركرده‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وجا له‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و خوار پله به‌پله باقى پرِۆسهكه ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌تا ئێستا سه‌ركرده‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌ده‌یان موناسه‌به‌دا وهعدهى سه‌روه‌ركردنى قانوون‌یان داوه،له‌رووكه‌شدا خۆیان به‌ملكه‌چ نیشانداوه،به‌ڵام له‌واقیعدا هیچ هه‌نگاوێكى مه‌لموسیان بۆ پیاده‌كردنى وهعدهكانیان نه‌ناوه. ئه‌وه‌ش بووته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا خه‌ڵكى كوردستان باوهرِ بهنیازچاكى سه‌ركرده سیاسییه‌كان نه‌كات و وهعدهكانیان بهجیدیى وه‌رنه‌گرێت. بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رى بچو‌وكیش لاسایى سه‌ركرده‌كان بكه‌نه‌وه و رێز له‌قانوون نه‌گرن و لهچهقاندنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیدا به‌شداربن. به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه هه‌ر كاتێك سه‌ركرده‌كان برِیارى بوێرانه و خۆنه‌ویستانه‌یان ده‌ركرد، باقى حكومه‌ت و میلله‌ت وه‌ك رهعیه به‌دوو خه‌تیان ده‌كه‌ون.
پرِۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: 24 March 2008
http://www.klawrojna.com/content/view/13051/224

16 - 05 - 2009 ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش پێشوازی له دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز کرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





