ئه‌م کوردستانپۆسته ناخۆشی کردوه.
07/05/2009, 12:00 (GMT+1)

باشه گه‌ر ئێوه مرۆڤێکی خاوه‌ن ته‌ندروستبن بۆ ده‌بێ له ماڵپه‌رێکی ئه‌لیکترۆنی بترسن ، که نه دۆشکهیهو نه کالی پهنجایهوه نه په‌نجاو حه‌وته‌و نه تۆپی سه‌دو شه‌شه، به‌ڵکو پێنوسێکی به برشته ، که ئێوه له پینوسێک ده‌ترسن ئیتر چۆن روتان دێ له ناو کۆرو کۆمه‌ڵدا باسی قاره‌مانیه‌تی خۆتان ده‌که‌ن ، یان میله‌ت چی دڵێکی به ئێوه خۆش ده‌بێ له کاتی هه‌ر هێرشێک که خه‌ته‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ ، که خۆتان ئه‌م ناوه‌تان لێ ناوه ، ئێوه ناخۆشتان کردوه که ناخی گه‌وره‌و بچوکی ئه‌م ووڵاته‌تان سوتاندوه ، ئێوه ناخۆشتان کردوه که به ئاشکرا ره‌نجی میله‌تێک بۆ خۆتان ده‌دزن ، ئێوه ناخۆشتان کردوه که ناموسی کوردتان له به‌رامبه‌ر دۆلاردا گۆریوه‌ته‌وه، ئێوه ناخۆشتان کردوه که میلهتتا به‌ده‌ردی هه‌ژاری بردوه، ئێوه ناخۆشتان کردوه که ناوسکی ده‌یان و سه‌دان دایکتان سوتان ، ئێوه ناخۆشتان کردوه که کوردستانتان کردوه به چێشتی مجێورو له‌ره‌ش و سپیتان بۆ هێناوه ، ئێوه ناخۆستان کردوه که زه‌ره‌یه‌ک ئه‌خلاقتان بۆ خۆتان نه‌هێشتوه‌و هتد....................................، نه‌ک کوردستانپۆست ، کوردستانپۆست ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانه، کوردستانپۆست ده‌نگی ئه‌و میله‌ته‌یه که ئێوه به هه‌مو شێوه‌یه‌ک سه‌نگه‌رتان لێ گرتوه ، کوردستانپۆست ئه‌و میدیایه که میله‌ت ئاشنا ده‌کات له خیانه‌ته‌کانی ئێوه ، کوردستانپۆست ده‌نگی حهخوازی و یه‌کریزی و خۆشه‌ویستی له نێو تاکه‌کانی کورددا په‌خش ده‌کات ، کوردستانپۆست ، پارێزگاری له گیانی رۆژنامه‌نوسان ده‌کات و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی دێنه سه‌ر رێگایان رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دونیای لێ به ئاگا ده‌هێنێ ، به‌ڵام وه‌رن ئێوه له‌دزی و فه‌سادی و خوێن مژینی میله‌ت به‌و لاوه چی که‌تان له‌ده‌ست دێ؟
کوردستانپۆست ناخۆشی نه کردوه ، ئێوه ناخۆشن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





